٢۴\٥\٢٠١٠
ئه‌و پرسیارانه‌ی
ڕابردوو وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا هه‌ر پرسیارن!
ئامانج پیرۆت
ـ ئایا دوای ده‌رکرانی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی به‌عس و پێش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی
ساڵی 1992 و دروستبوونی حکومه‌تی هه‌رێم، له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا شه‌ڕی
چینایه‌تی ڕووی داوه؟ واته ئایا مه‌سه‌له‌ی وا هه‌بووه، که خه‌ڵکی
کوردستان بکات به دوو به‌شی جیاواز و دژ به‌یه‌ک و هه‌ر لایه‌نه هه‌وڵ
بدات به‌شێکی زیاتری هه‌بێت؟
بۆ نمونه مه‌سه‌له‌ی به‌شه ژیان( خواردن، مه‌عاش، زه‌وی و مه‌سکه‌ن،
ئاو، کاره‌با، خه‌سته‌خانه و داوده‌رمان، سوته‌مه‌نی، وه‌سایله‌کانی
خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری، سه‌لامه‌تی،..) دڵنیایی(له داهاتووی خه‌ڵکی
کوردستان،..) ،به‌شه ئازادی( بیروباوه‌ڕ، ڕاده‌ربڕین، ڕه‌خنه گرتن،
چاپه‌مه‌نی، ئینسان بوونی ژن، جل و به‌رگ، خۆشه‌ویستی، هاوسه‌رگیری،
جیابوونه‌وه، کۆبوونه‌وه، مانگرتن، خۆپیشاندان،..)، به‌شه ده‌سه‌ڵات(
ڕێکخراوبوون، چه‌کداربوون،..) ؟
ـ ئایا له‌و شه‌ڕه‌دا( شه‌ڕ له‌سه‌ر به‌شه ژیان و دڵنیایی و ئازادی و
ده‌سه‌ڵات) سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار و کادیره‌کانی لایه‌نه‌کان( حزبه‌کانی
ناو به‌ره‌ی کوردستانی) و بیروباوه‌ڕه‌کانیان، سیاسه‌ته‌کانیان و مه‌لاکان
و بیروباوه‌ڕی ئیسلام و عادات و ته‌قالیده‌کان، چۆن ده‌وریان بینی؟
ـ پاشان په‌رله‌مان و حکومه‌ت و داموده‌زگاکانی( پێشمه‌رگه، پۆلیس،
ئاسایش، زانیاری، پاراستن، ڕاگه‌یاندنه‌کانیان) و مه‌لاکان چۆن ده‌وریان
بینی؟ له‌کاتی هه‌بوونی حکومه‌تیشدا، ینک و پ‌د‌ک و ئیسلامی یه‌کان و ئه‌و
ڕێکخراوانه‌ی که سه‌ر به ئه‌وان بوون( ڕێکخراوه‌کانی: ژنان،
مامۆستایان، هونه‌رمه‌ندان، نوسه‌ران،...)، که‌سایه‌تی یه به‌رجه‌سته‌کانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، که ئه‌و کاته له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا
بوون( نه‌وشیروان، جه‌لال جه‌وهه‌ر، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، سالار عه‌زیز،
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، عوسمانی حاجی مه‌حمود،...) چۆن ده‌وریان بینی؟
ـ ئاکامه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه چی بوون؟ ئێستا کام لایه‌نانه زۆرترین سه‌رکه‌وتنیان
به‌ده‌سهێناوه؟ وه‌ک به‌ره‌نجامی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و لایه‌نانه، به‌شی
کام چین له ژیان و دڵنیایی و ئازادی و ده‌سه‌ڵات زیاتره و به‌شی کام
چین که‌متره؟ ئایا له نۆزده ساڵه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌دا سه‌روه‌تی هه‌ر
ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار و وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و
کاربه‌ده‌ستێک ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران ئه‌وه‌نده‌ی سه‌روه‌تی:
کرێکارێک، کارمه‌ندێکی بواری ته‌ندروستی و دایره‌کان ، مامۆستایه‌ک،
پۆلیسێک ، ئاسایشێک، خانه‌نشینێکی ئه‌وانه، ده‌سفرۆشێک، خاوه‌ن
دوکانێکی بچووک ، ئه‌ندازیارێک ، دوکتۆرێکی موقیم، ... نابێت؟
ـ ئایا ئه‌مه ئه‌وه ده‌رناخات که په‌رله‌مان و حکومه‌ت و هه‌موو ئه‌و
یاسایانه‌ی ده‌ریان کردوه و سه‌رجه‌م داموده‌زگا سه‌ربازی و پۆلیسی و
ئیعلامی یه‌کان بۆ پاراستن و زیادکردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند
و سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌سته گه‌ورانه و دژایه‌تی
کردن و سه‌رکوت کردنی کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان دامه‌زراون؟ ئه‌ی
کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان له‌و ماوه‌یه‌دا و ئێستا چی یان ده‌سکه‌وتوه
بۆ پاراستنی خۆیان؟
ـ ئایا ئه‌و جۆره دابه‌شکردنه‌ی به‌شه ژیان و ئازادی و دڵنیایی و ده‌سه‌ڵات،
هیچ گومانێک ده‌هێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕ و
عادات و لایه‌نانه‌ی دژی هه‌وڵدان بوون بۆ: بیمه‌ی بێ‌کاری، بۆ ئازادی
ڕاده‌ربڕین، سوته‌مه‌نی، مه‌عاش و زیادکردنی ، مه‌سکه‌ن، ئاشتی،
ڕێکخراوبوون، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و کۆتایی هێنان به به‌ستنه‌وه‌ی به
عێراقه‌وه و... له ڕاستیدا دوژمنی کرێکاران و مامۆستایان و ژنان و
لاوان و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی کوردستان بوون؟
ـ ئایا ئه‌و ئاکامانه و ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ ژیانی: کرێکاران، کارمه‌ندانی
دایره‌کان،کارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی، مامۆستایان، پۆلیس و ئاسایشی
ساده، خانه‌نشینه‌کانیان، ده‌سفرۆشان، خاوه‌ن دوکانه بچووکه‌کان، له
ئاکامی شه‌ڕێک ناچێت، که چینی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رکرده
و سیاسه‌تمه‌داره‌کان تیایدا سه‌رکه‌وتبن و ده‌ستیان گرتبێت به‌سه‌ر هه‌رچی
سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگادا هه‌یه و مه‌رجیشیان بۆ شکستخواردووه‌کان(
کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان ) دانابێت؟
ـ ئایا ڕابردوو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه؟
ـ ئایا ئه‌و پرسیارانه، هێشتا هه‌ر پرسیاریش نین؟
ـ ئایا بۆ زیادکردنی به‌شه ژیان و ئازادی و ده‌سه‌ڵات، چینی کرێکار و
توێژه به‌شخوراوه‌کان پێویستیان به‌وه نی یه که ئیتر هه‌موو ئه‌وانه‌ی
وا له بیست ساڵی ڕابردوودا دوژمنایه‌تی خۆیان بۆ به‌شه ژیان و ئازادی
و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سه‌لماندوه، وه‌ک دوژمنی خۆی سه‌یریان بکات؟
23\4\2010
ماڵپه‌ڕی
ئامانج پیرۆت
|