په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٧\٢٠١٣

    ئەوڕۆ ئەوهابوو.

سوبحی ئەحمەد

لە جۆشوخرۆشی جەستەی لاوییم
زۆزگ بوو..
سار سەفەرە
مانگ سەفەرە
رۆژ سەفەرە
لێت تێناگەم، گرمۆڵەم
لە بەرەبەیانی سوتانی گوڵێک
ماندوویی ویژدانت هەڵناوەرێ
تاڵە مووی پرچی کیژێکم
کرد بە ئەفسانە و رۆمان
بێزار مەبە و بێئاگا بە
گەر تاری ئەژنۆ شکێنە
رایەڵەم کرد بە جۆشەوە
ئەمن ئێوە و ئۆیف مەحاڵە
ناسنامەکەم تازەکردنەوەی خۆشباوەڕییە
بە ماچێکی لێوت پێچم خوارد
رەنگە واش نەبێ دڵم لۆ دڵت
رۆژێک هەر دێم لۆ سەر لێواری وێنەکانت
شانۆی نەمامت هەڵبمژم
ئەوڕۆ...
ئاسمانم دەسخەڵەت دا
بە بەرزیی باڵای بنازێ
پێکێک لە سەر دەستی دەستان
بیکڕە ئەگەر گرانبەهاش بوو
تازە هەر دەبێ نۆشی کەی
چ بکەم وا من بڕوام پێت کرد
بە بیانووی خەونی گەڵایەک
تەمەنی ئێستا خۆزگەی دواترە
تازە هەستم بە واتای کرد.

 

ماڵپه‌ڕی سوبحی ئەحمەد

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک