په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٦\٢٠١٠

ئەو رۆژەى بووم بە وەزیری ژینگە..!!


شێرزاد عومەر مەحمود


خۆ ئەگەر وەزارەتى تەندروستى و شارەوانیمان کارا و چالاک بوو ئیتر وابزانم وەزارەتى ژینگە زۆر زیادەیە، ژینگە واتا پاک و خاوێنى،شارەوانیش پارێزەرى ئەم پاک و خاوێنیەیە، بەڵام دیارە پێش ئەوەى بمکەن بە وەزیری ژینگە هەر زوو دەستبەردارى ئەم بۆچوونەم بووم و بەڵام هەر کە کرام بە وەزیری ژینگە ئەوا بێ سێ و دوو داوام لە وەزارەتى کارەبا کرد لەبری ئەوەى پارەى هاوڵاتیان بچێتە گیرفانى خاوەن مۆلیدەکان با بە نیوەى ئەو پارەیە کارەباکەمانى پێ چاک بکەنەوە و بڕیارمدا هەرچی مۆلیدە هەیە لە شارو شارۆچکە و گوند و دێهاتەکان هەڵبگیرێن و قەدەغەبکرێن، بڕیارمدا ئەگەر هەر مۆلیدەیەکى کارەباتان لە هەر گەڕەکێک بینى دەستى بەسەردابگرن یان پارچە پارچەى بکەن.


ئەو رۆژەى کە بووم بە وەزیری ژینگە هەر بەیانیەکەى زووو کە هاتم بۆ دەوام لە رێگا ئەو کارگانەم بینى کە بە تەن دوکەڵ و پاشماوەى پیسیان لێ پەرش و بڵاوى سەر شار دەبوو بۆیە هەر کە گەیشتمە نووسینگەکەم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا بڕیارمدا هەرچی کارگە هەیە لەناو شاردا بە دەیان کیلۆمەتر دوور بخرێنەوە، ئەوەى سەرپێچیش بکات بۆ هەتایە کارگەکەى دادەخرێت.


ئەو رۆژەى کە بووم بە وەزیری ژینگە لەبەر سەرقاڵی ئێوارە درەنگ لە کاتى گەڕانەوەمدا بینیم ئەو گەڕەکانەى کە تازە دروست دەکرێن هیچ سەوزاییەکیان پێوە دیارنییە، بۆیە هەر بۆ بەیانى لە کۆبوونەوەى وەزارەتەکەم پێداگیریم کرد لەسەر ئەوەى کە پێویستە وەزارەتەکەمان باخچە و دارستانى تایبەت بەخۆی هەبێت تاوەکو ئەگەر هەر هاوڵاتیەک خانووى دروست کرد ئەوا پێویستە سەردانى وەزارەتەکەمان بکات و وەزارەتەکەى منیش هەندێک دارونەمام وگوڵی بۆ چاندن بداتێ و ئەگەر خاوەن خانوو دارەکەى نەچاند ئەوا سزاى قورسى بدرێت، بڕیارمدا هەرکەسێک ئەگەر منداڵێکى تازەى ببێت ئەوا پێش هەموو شتێ لەسەرى پێویستە نەمامێک بچێنێت، هەر کەسێک ئۆتۆمبێلێک بە ناوى خۆی بکات دارێک بچێنێت و....هتد.


لە رۆژى دووەمى وەرگرتنى ئەو پۆستەم لە دەروازەى شارەوە دەهاتم و ئەو بیرۆکەیە بە مێشکمدا هات کە هۆکارى تۆز و خۆڵاوى ئەو شارەمان نەبوونى پشتێنەى سەوزە لەدەورى شاردا، بۆیە لە راپۆرتێکم بۆ سەرووى خۆم داواى میزانیەکى تایبەتم بۆ ئەو گرفتە کرد و پێداگیریشم کرد ئەگەر بۆم نەکەن لە کیسەى خۆم و حیزبەکەم ئەم پڕۆژەیە ئەنجام دەدەم.


هەر کە کرام بە وەزیری ژینگە کۆبوونەوەم بە خاوەن کۆمپانیاکان کرد کە هەر کۆمپانیایەک ئەگەر پڕۆژەیەکى بە ئەنجام گەیاند ئەوا بە هیچ جۆرێ نابێت خاشاک و پاشماوە پەرش و بڵاوبکاتەوە و پێویستە سیاجى باش بۆ ئەو مەبەستە بە دەورى پڕۆژەکەدا دابنرێت و بایەخى گشتیش بە سەوزایی بدرێت چونکە پایتەختمان 14% سەوزاییە، لە یەکەم رۆژدا سەردانى وەزارەتى ناوەخۆم کرد و کۆبوونەوەیەکى تایبەتم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى گشتى پۆلیسی هاتووچۆکرد و ئەو پێشنیارانەم پێیاندا(1-هەفتەى رۆژێک ئۆتۆمبێل بۆ ناو شار قەدەغە بێت 2-هەر ئۆتۆمبێلێک بێ هۆ هۆڕنى لێدا سزاى قەرسی بدرێت3-هەر ئۆتۆمبێلێک دووکەڵ بکات دەستى بەسەردا بگیرێت و خاوەنەکەى سزا بدرێت و...هتد).


لە یەکەم کۆبوونەوى مانگانەمدا راپۆرتە بڕیارێکم بۆ سەرووم بەرزکردەوە کە تیایدا نووسیبووم:


بڕیارمدانداوە لەسەر جێبەجێکردنى ئەم خاڵانەى خوارەوە ئەگەر هاوکاریم نەکرێت من یەک خوولەک لە وەزارەت نابم و ئەو پۆستەم ناوێت و دەست لەکار دەکێشمەوە:


- نەهێشتنى مۆلیدەى ئەهلى لە گەڕەکەکان.
- نەهێشتنى کارگەکان لەناو شاردا.
- دروستکردنى پشتێنەى سەوزایی.
- نەهێشتنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل کۆن و دەرکردنى ئەو ئۆتۆمبێلانەى دووکەڵ دەکەن.
- قەدەغەیە بە هەموو شێوەیەک نانەواکان بە رۆنى پیس نان دروست بکەن لەبەر دووکەڵ.
- پێویستە گەرماوەکانیش بە هەمان شێوە قەدەغەبکرێت لەوەى رۆنى پیس بەکاربهێنن بۆ ئاو گەرمکردن.
- پێویستە سایلۆ لەناو شاردا دوور بخرێتەوە.
- هەر کەسێک زبڵ و پاشماوە و خاشاک و قوتوو فڕەبدات قورسترین سزا سزا بدرێت.
- بۆ پاک راگرتنى ژینگەى شار پێویستە لە رێگەى بازگەکان و پۆلیسى هاتووچۆ رۆژانە رێگە بدەن بە ژمارەیەکى دیاریکراو لە ئۆتۆمبێل بۆ هاتنە ناو شار.
- زبڵخانەى شار زۆر دوور بخرێتەوە لە شار و کارگەیەک دابمەزرێت ئەو پاشماوە و زبڵانە شی بکاتەوە و سوودى لێ وەربگیرێت، چونکە لە وڵاتان ئەم زبڵە بە(زێڕى پیس)ناسراوە و سەدان سوودى لێ وەردەگیردرێت، بەڵام لاى ئێمە هەر کات کۆمپانیاى پاککەرەوە زەوقی بچێت گڕى تێ بەردەدات و یەکپارچە شار دەبێتە دوکەڵی زبڵ.
- پاراستنى ژینگە هەر نەهێشتنى دوکەڵ و زبڵ و تۆز و خۆڵ نییە بەڵکو دەنگى ئەو هۆڕنە بێ مانا و بەرزانەشە کە ئۆتۆمبێلە گەڕۆکەکان لەناو گەڕەکەکاندا شت دەفرۆشن یان ئەوانەى ترافیکلایت و کاتى سەوزبوونى گڵۆپ یانیش پاس و تاکسیەکانمان بۆیە هۆڕن لێدان پێویستە سزاى توندى بۆ دابنرێت بەگوێرەى کات و شوێن.
- پێویستە خانوو و باڵەخانەکانى شار بە رەنگی شیاو بۆیە بکرێت بۆ پاراستنى ژینگەى چاو.
- ئەو دام و دەزگا راگەیاندنانەى شتى بێ تام و بێزارکەر پەخش و بڵاودەکەنەوە و دەبنە هۆی بەفیڕۆدانى سامانى نەتەوەیی و بێزارکردنى خەڵک سنوریان بۆ دابنرێ.
-چەند تیمێکى مەیدانیم دەوێت بۆ ئەوەى کۆنترۆڵی ئەو شتانە بکەم کە باسم کرد.
-45% کارمەندانى وەزارەتەکەم دەبێت مەیدانى بن و راپۆرتى رۆژانەش دەبێت ئامادە بکەن دەربارەى ژینگەى هەرێم و پایتەخت.
-پێویستە گروپێکى راگەیاندنکار لە بەشی راگەیاندنى وەزارەت بەرنامەی رۆژانەییان لە کەناڵە جیاجیاکان هەبێت لەبارەى ژینگە.
-ئەو کەسە خەڵات دەکرێت کە وێنەى کەس و لایەنى تر بگرێت کە ژینگە پیس دەکات.
-هێنانى جگەرە بۆ ناو هەرێم قەدەغە بکرێت و جگەرە کێشان قەدەغە دەکەم و هەرکەسێک جگەرەى تەرک کرد لیژنەیەک دروست دەکەم خەڵاتى هەفتانە ببەخشێتە ئەو کەسانە.


بەڵام بەداخەوە ئەو رۆژەى بوومە وەزیری ژینگە گەندەڵەکان لێ نەگەڕان پلانەکەم سەربگریچت بۆ ئەوەى زیان بەبەرژەوەندیەکانیان نەکەوێت، بۆ ئەوەى بتوانن بەهۆی بەفیڕۆدانى داهات و سامانى گشتى و بەهۆی هەموو ئەو سلبیاتانەوە پارەیەکیان دەست بکەوێت لە کۆبوونەوەکەمدا لالووت بوون و دواى تەواو بوونى کۆبوونەوەکەم هەرکەس بەلایەکدا خۆی بە مۆبایلەکەى خەریک کرد و گەورەکانى خۆیان، حزبەکانى خۆیان، سەرمایەدارەکانى خۆیان، خاوەن پڕۆژە و کارگە و کۆمپانیا و هوتێل و مەزرەعە و چێشتخانەکانى خۆیان لێم ئاگادار کردەوە، هەر بۆیە چەند خولەکێک دواى کۆبوونەوەکە دەستم لەکارکێشایەوە و بڕیارمدا ئیتر هەرگیز جارێکى تر خەونیش بە وەزارە585;ێکى تر خەونیش بە وەزارەت و وەزیری ژینگە نەبینمەوە....!!!
 

 

 s4632628@gmail.com