ئه‌وڕۆ یان سبه‌ی تورکیا چۆک ده‌دات.
فــه‌هــد گــرده‌وانـی
ئیسرائیلی یه‌کان کاتێک بیابانی سینا[سيناء] یان داگیر کرد ، خه‌ڵکی عاره‌ب چه‌پڵه‌ی بۆ جه‌مال عه‌بدولناسر{جمال عبد الناصر15/1/1918 ــ 28/9/1970} لێده‌دا و به سه‌رکه‌وتن یان دانا و بووه پاڵه‌وانی عاره‌ب .ئه‌و خاکه‌ی داگیر کرا،یه‌هودی یه‌کانی جیهان هه‌ر هه‌موو بگوازرابانه‌یه‌وه بۆ سینا و نیشتجێ بکرابان ، هێشتان شوێنی خه‌ڵکی تری تێدا ده‌بۆ وه ،پێوانه‌که‌ی هێنده گه‌وره بوو . ئه‌وه چۆن ئه‌و هه‌مووه یه‌هودی یه که‌مه، توانیان سینا بگرن و له‌شکری عاره‌بی تێک بشکێنن .که‌چی گوایه ئیسرائیل له خوارووی لوبنان به‌رامبه‌ر له‌شکری حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا {حسن نصرالله30/8/1960 }ژێرکه‌وتنییان به ده‌ست هێنا . گه‌لۆ ببینه له‌شکری حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا به ده‌یان کیلۆمه‌تر له شوێنی خۆی کشاوه‌ته‌وه و خاکی له‌ده‌ست داوه ،که‌چی عاره‌ب چه‌پڵه‌ی سه‌رکه‌وتن بۆ حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا لێده‌دات . سوریا و ئێران به پاره و چه‌ک یارمه‌تی له‌شکری [ابو عه‌لی]یان ده‌دا ، هه‌نووکه‌ش ده‌بێت ئه‌و سنووره‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ بپارێزێت هه‌روه‌کو چۆن رژێمی سوریا له‌لای جۆلان سنووری ئیسرائیل و ئاسایشی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌پارێزێت و رێگا نادات یه‌ک فیدایی گولله‌یه‌ک به‌رامبه‌ر سه‌ربازی ئیسرائیلی بته‌قێنی .
تورکیا بیست و ئه‌وه‌نده ساڵه‌یه بۆی ناکرێت گروپه‌کی کوردی چه‌ند هه‌زار که‌سی له‌نێو ببات و چه‌کی پێ فڕێ بدات، چۆن ده‌توانێ ئه‌و هه‌موو ملیون ده‌نگه‌ی کوردی له کوردستانی تورکیا کپ بکات . مێژووی تورکیا تێکوپێکیش بدرێت و به ئاوی زێڕیش بنووسرێته‌وه،ئه‌وا هه‌ر له‌که‌ی ره‌شی نێوچه‌وانی مێژووی تورکیا سپی نابێته‌وه به‌رامبه‌ر ره‌شه‌کوژی ئه‌رمه‌ن و کورد.جا با ئه‌مڕۆ تورکیا‌و ژه‌نه‌ڕاله‌کانیان هه‌ر له‌دژی فه‌ره‌نسا و ئه‌مریکا ده‌نگی ناشازیان به‌رز بکه‌نه‌وه‌و خۆیان بێبه‌ری نیشان بده‌ن. یه‌هودی یه‌کان گه‌لێک چاوه‌ڕوانیان کرد هه‌تا توانیان حه‌قی خۆیان له ئه‌ڵمانیا وه‌ربگرنه‌وه.ئه‌وا هه‌نووکه عاره‌به داوا له رژێمی ئیسرائیل ده‌کات مافی فه‌له‌ستینیه‌کان بدات ، خۆ ژماره‌ی عاره‌به‌کان و وڵاتانی عاره‌بی گه‌لێک زۆریشه . گه‌لۆ سبه‌ی کوردستانی ئێمه‌ش داوای مافی خۆی له تورکیا ناکات . ئه‌رمه‌نی یه‌کان له مافی خۆیان ده‌ست هه‌ڵده‌گرن . ئه‌و سیسته‌می تازه‌ی جیهانی تازه ئه‌و جۆره تاوانانه له‌بیر ناکات . کورده‌کان ده‌بێت سیاسه‌ت په‌یڕه‌و بکه‌ن و ده‌ست له زمانی توند‌و تیژی بهێنن . سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌ت گه‌لێک له سه‌رکه‌وتنی چه‌ک پیرۆزتره له پێناوی پاراستنی گیانی پیرۆزی مرۆڤ .
22/11/2007 ستۆکهۆڵم
|