ئه‌و ڕاستیانه‌ی
پێویست به ئامار ناکه‌ن.

جه‌مال حاجی
خه‌سڵه‌تێک هه‌یه که ده‌وڵه‌تانی دونیای
نوێ له ده‌وڵه‌ته دووڕووه‌کانی تری پێ جیاده‌کریته‌وه ،ئه‌ویش بوونی
دامه‌زراوه‌یی(موئه‌سه‌ساتی) له‌به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی و له‌وێشه‌وه
بوونی داتایه‌کی ناوه‌ندیی که تیایدا ئاماری ووردی هه‌موو ئه‌و شت و
که‌سانه‌ی تێدایه که تیکه‌یه‌ک له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ده‌خۆن یان هه‌ناسه‌یه‌کی
تێدا هه‌ڵده‌مژن ،و هه‌موو ئه‌م زانیارییه وردانه‌ش که‌سانێک هه‌ن که‌به‌پێی
پسپۆڕییان لێیان ده‌کۆڵنه‌وه‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش
به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ڕێژییه‌ی که ده‌زگای پلاندانانی سه‌ربه‌و ده‌وڵه‌ته
دامه‌زراوه بۆی داڕشتووه.
لێره‌وه هه‌رێمی کوردستانی ئێمه‌ش که هه‌میشه بانگه‌شه‌ی دیموکراتی
بوون و حکومه‌تی یاسا‌و .هتد ده‌کات نه‌شته‌رێکی له‌م دۆزه‌دا
به‌رده‌که‌وێت و زۆر به‌ئاسانی و به‌ر له ئاماری هه‌موو شته‌کانی تر ،پرسیار
له‌ژماره‌ی مرۆڤه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌که‌ین....وه‌ڵام : نییه.
پرسیار له‌سنوری دیاریکراوی ئه‌م هه‌رێمه ده‌که‌ین؟ وه‌ڵام: نییه.
پرسیار له‌ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ره خاوه‌ن شه‌هاده ڕاسته‌قینه‌کانی ئه‌م
حکومه‌ته ده‌که‌ین؟ وه‌ڵام : نییه.
پرسیار له دارایی حیزبه‌کان ده‌که‌ین ،له‌سه‌روو هه‌موشیانه‌وه دوانه‌ی
ده‌سه‌ڵات؟ وه‌لام : نییه.
پرسیار له‌سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆک کۆمار و به‌رپرسه‌کان
ده‌که‌ین؟ وه‌لام: نییه
پرسیار له‌پاساوی ئه‌و به‌ره‌که‌ته ده‌که‌ین که‌له‌ده‌سه‌ڵاتدا له‌باوکه‌وه
بۆ ئه‌ولاد ده‌مێنێته‌وه ( بۆ نمونه‌ش سه‌رۆک کۆمار بۆ کوڕه‌که‌ی،سه‌رۆکی
هه‌رێم بۆ کوڕه‌که‌ی،هه‌ندێ به‌رپرس بۆ کوڕه‌که‌یان منداڵی هه‌ندێ شه‌هیدی
سه‌رکرده بۆ ئه‌ولاده‌کانیان) ؟ وه‌ڵام: نییه.
پرسیار له‌کۆبونه‌وه‌و په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانی
تریش له‌گه‌ڵ وڵاتانی بێگانه‌و ته‌نانه‌ت موخابه‌راته‌کانیشیان به‌بێ
ئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌کی ئه‌منی قه‌ومی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت که‌له‌ناوه‌رۆکی
ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه ئاگاداربێت؟ وه‌لام : نییه.
به‌فیڕۆدانی به‌لێشاو پاره‌و پوولی ئه‌م میلله‌ته ( بۆ هێنانی گۆرانی
بێژی سه‌یروسه‌مه‌ره یان کلیپ کردن بۆ چه‌ند خانمێکی دیاریکراو به‌بێ
ڕه‌چاوکردنی هیچ بنه‌مایه‌کی کلتوری،یان به‌ده‌عوه‌ت و ده‌عوه‌تکاری،.یان
پڕوپاگه‌نده‌ی پڕوپووچ بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان یان پاره‌دان
به ماڵپه‌ڕو به‌ناو ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆژنامه‌و گۆڤاری سه‌رلێشێواو که
ئه‌رکیان ته‌نیا جوێن فڕێدان و پشێوی نانه‌وه و داپۆشینی ڕووی ڕه‌شی
لایه‌ک به‌وه‌ی که ئه‌ولاش گه‌نده‌ڵی ده‌کات ....) به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌که‌سێک
هه‌بێت داوایه‌کی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م به‌فیڕۆ ده‌رانه ڕێک بخات .
دروستکردنی چه‌ندین وه‌زاره‌تی بێکه‌ڵک که هاوڵاتی تیایاندا بێمانایی
ده‌بینێته‌وه ،به‌شێوه‌یه‌ک که‌وه‌زاره‌ت هه‌یه ته‌نیا وه‌زیر و
جانتایه‌ک و وه‌زاره‌ت هه‌یه چالاکیه‌کانی ته‌نیا به‌رنامه‌یه‌که له
ته‌له‌فزیۆنی حیزبه‌که‌ی و دابه‌شکردنی هه‌ندێ که‌ره‌سته‌ی که‌م ،.وه‌زاره‌ت
هه‌یه که‌خودی وه‌زیر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حکومه‌ت باوه‌ڕی به( ) هه‌بوایه
،ئه‌وا ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ی نه‌ده‌دا به‌ئێمه..
چه‌ندین و چه‌ندین و چه‌ندین پرسیاری تر له‌ئاماره‌کان که‌هیچیان ده‌ستناکه‌ون،.که‌چی
سه‌ری ده‌سه‌ڵات هه‌یه به‌ڕۆژنامه‌نووسێکی قوڕبه‌سه‌ر ده‌ڵێت واباشه
به‌ئامار قسه بکه‌یت؟
له‌وڵاتێکی وه‌کو سوید یان نه‌رویجدا (بۆ نمونه) ته‌نانه‌ت ژماره‌ی ئه‌و
گورگانه‌ش ده‌زانن که‌له‌نێوان سنوره‌کانیاندا هاتوچۆ ده‌که‌ن ،چه‌ند
حه‌ز ده‌که‌ن له‌م دیو بمێنه‌وه‌و چه‌ندیش له‌و دیو،.که‌چی ئێمه پێیان
ده‌ڵێن ڕۆژنامه‌کانتان له‌باره‌ی پشکه نه‌وتیه کڕدراوه‌کان له فڵان
کۆمپانیای نه‌رویجیه‌وه درۆ ده‌که‌ن و ئه‌و زانیاریانه ڕاست
نین،بێگومان به‌ڵگه‌که‌شمان ئه‌وه‌یه که ئێمه درۆ ناکه‌ین.
چیرۆکێکی سویدی هه‌یه ده‌ڵێت به‌چکه ورچی به‌فرین هه‌ست به‌سه‌رما ده‌کات،
به‌دایکی ده‌ڵێت دایه سه‌رمامه ،ئه‌ویش ده‌ڵێت کوڕم تۆ ورچی به‌فرینی
نابێت سه‌رمات بێت،.که‌مێکی پێ ده‌چێ دیسانه‌وه ده‌ڵێت سه‌رمامه ،دایکی
هه‌مان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ئه‌ویش که‌مێک خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ.
ئیتر که ته‌واو سه‌رما سه‌خڵه‌تی ده‌کات دیسانه‌وه ده‌ڵێت دایکه سه‌رمامه،.دایکی
به‌هه‌مان شێوه‌ی جاری یه‌که‌م و دووهه‌م وه‌لامی ده‌داته‌وه ،.به‌ڵام
ئه‌م جاره‌یان که‌پێی ده‌ڵێت تۆ ورچی به‌فرینی ،.ورچه بچکۆله‌که هه‌ره‌سی
هێناوه ناچار ده‌ڵێت ،ئه‌زانم ورچی به‌فرینم به‌ڵام سه‌رمامه.
مه‌سه‌له‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه نادیارانه‌ی نێوان حکومه‌ته‌که‌مان و ئه‌و
کۆمپانیا نه‌رویجیه‌ش و لۆمه‌کردنی کۆمپانیاکه به‌هه‌مان شێوه‌ی به‌چکه‌ی
ورچه به‌فرینه‌که کۆمپانیا نه‌رویجیه‌که ده‌خاته قسه‌و ده‌ڵێت ئاخر
له‌بۆرسه‌ی نه‌رویجیدا پشکه‌کانم ته‌واو دابه‌زین ئیتر ده‌مه‌وێت
ئاگادارت بکه‌مه‌وه که چاره‌نووسی پشکه‌کانی تۆش هیچی زیاتر نییه
له‌وانی من.
به‌دڵنیاییه‌وه ڕۆژنامه‌کانی ئه‌وروپی بایه‌خی ته‌واو به‌م بابه‌تی
پشکانه ده‌ده‌ن ،من دوێشه‌و چاوم به نه‌رویجیه‌کاندا خشان شه‌رم
دایگرتم، شه‌رم نه‌ک له‌وه‌ی که‌ئه‌و پشکانه هی منی تێدابن،.به‌ڵکو له‌وه‌ی
که چه‌ندین ڕۆژنامه و هه‌واڵه‌کان به‌ئاشکرا باسی ده‌که‌ن، که‌چی
ڕۆژنامه و میدیاکانی خۆمان پارێزن له باسلێوه‌کردنی نه‌وه‌کو به‌ده‌ردی
مه‌سه‌له‌که‌ی مایکڵ ڕۆبن و هاوڵاتی بچن،. ئه‌وه‌یه ژه‌هری
چاوسوورکردنه‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه تهنلایهکی تره‌وه ته‌نیا یه‌خه‌ی میدیاکان ناگرم و ئه‌وانه‌ی ئه‌ودیوی
ده‌سه‌ڵات ته‌نانه‌ت خودی سه‌رۆکی کۆمار و سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران و په‌رله‌مانی کۆن و ئه‌وانه‌ی نوێش به‌رپرس ده‌که‌م که
لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌و مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن.
له‌ڕاستیشدا خودی ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ده‌زانن ده‌بێت به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک نه‌هێڵن ئه‌و وه‌زاره‌ته ته‌سلیم بکرێته‌وه تاکو به
ڕه‌وانی کاروباره‌کانی پیشانی هه‌رهیچ نه‌بێت ده‌سته‌یه‌ک له کوتله
دیاره‌کانی په‌رله‌مان بدرێت.
Jrar31@yahoo.com
|