٢٦\٦\٢٠١١
ئه‌و
شه‌و!*

دارا ئه‌حمه‌د
ئه‌و شه‌و.. له‌ته‌ک
ماسییه‌کی چاڤ زیت رازابووم
وام هه‌سته‌کرد
ده‌نکه زیخه سۆر و سپییه هوورده‌کانی
بن جه‌سته‌مان
یه‌ک یه‌ک ده‌بن
به هۆنراوه و
دیده‌کانم ده‌نووسنه‌وه،
ئه‌و شه‌و.. له‌ته‌ک
ماسییه‌کی چاڤ زیت رازابووم
وام هه‌سته‌کرد
ده‌نکه زیخه سۆر و سپییه هوورده‌کانی
بن جه‌سته‌مان
یه‌ک یه‌ک ده‌بن
به په‌نگر و
(سڕ و سه‌ر‌ما)ی دوڕ هه‌ناوم ده‌لێسنه‌وه،
ئه‌و شه‌و.. له‌ته‌ک
ماسییه‌کی چاڤ زیت رازابووم
وام هه‌سته‌کرد
ده‌نکه زیخه سۆر و سپییه هوورده‌کانی
بن جه‌سته‌مان
یه‌ک یه‌ک ده‌بن
به مه‌شخه‌ڵ و
شه‌وه‌زه‌نگی
شه‌وینی من داده‌دڕن،
ئه‌و شه‌و.. له‌ته‌ک
ماسییه‌کی چاڤ زیت رازابووم
له‌پڕ زانیم؛
ده‌نکه زیخه سۆر و سپییه هوورده‌کانی
بن جه‌سته‌مان
یه‌ک پارچه
بوونه رۆشنایی و
له براچان
و ترووسکانیان نوقم کردین...
ئه‌و شه‌و.. ئه‌و شه‌و
خۆزیه ئه‌و شه‌و، نه‌ده‌بڕاوه..
هه‌موو رۆژه ره‌شه‌کانیش
هه‌ر ئه‌و شه‌وه رۆشنه ده‌بوون.
_______________________________________
*
ئه‌و شه‌و:
(١\١١\٢٠٠٤)
ئه‌و شه‌وه‌یه که له‌پاش (٥٢ مانگ) له دابڕان - له (پایزه)ی هاوسه‌رم
- به یه‌کدی شاد بووینه‌وه.
٢١\٦\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|