١٧\١٢\٢٠١١
ئەو
خەلیفانەی ئیسلام کە بە کوشتن چوون
و جۆری کوشتنەکەیان.
عەباس رۆستەم
١- عومەری کوری خەتاب رەزامەندی خودای لێبێ: بە لێدانی خەنجەرێک لە ناوکی. ٢- عوسمانی کوری عەفان رەزامەندی خودای لێبێ: بە زەبری شیر لەتوپەتکرا. ٣- عەلی کوری ئەبو تالب رەزامەندی خودای لێبێ: بە شیر لێیدراو برینەکەی کوشندەبوو.
٤- عەبدوڵای کوری زوبەیر رەزامەندی خودای
لێبێ: بە زەبری شیر کوژراو بە سەروبنی
هەڵواسراوە.
٧- وەلیدی کوری یەزید:
بەشیر لەتوپەتکراوە. ٩- مەروانی کوری موحەمەد: بە زەبری شیر کوژراوە.
١٠- ئەلسەفاح:
وتراوە کە ژەهرخواردوکراوە و وتراویشە کە گوایە بە نەخۆشی ئاوڵە مردوە. ١٢- ئەلهادی: بە نیازی گاڵتەو گەپکردن پاڵیناوە بە هەندێک میوانیەوە بۆ ئەوەی بکەونە هەڵدێرێک، یەکێک لەو میوانانە پەلی ئەلهادی گرتوەو بە هەڵدێرەکەدا کەوتۆتەخوارەوەو قامیشێکی تیژ چوە بە کۆمیداو بوە بە هۆی مردنی. ١٣- هارون ئەلرەشید: جوبرائیل کوری بەختیشوع کە پزیشکی تایبەتی هارون بووه، بە هەڵە لە چارەسەرکردنی دومەڵێکیدا بۆتە هۆی مردنی.
١٤- ئەلئەمین: بە
زەبری شیر کوژراوە. ١٨- ئەلموعتەز: خراوەتە ناو حەمامەوەو دەرگای لێداخراوە تا مردوە.
١٩- ئەلموهتەدی:
بە خەنجەر کوژراوە.
٢٢- ئەلمونزر:
براکەی بە نەشتەرێکی ژەهراوی کوشتویەتی. ١٣\١٢\٢٠١١
|