ئه‌و زه‌نگه ترسناكه‌ى كه حكومه‌ت نایبیسیَت !!*
محه‌مه‌د كوردۆ
به داخه‌وه ئه‌م وڵاته‌ى ئیَمه بووه به وڵاتى نه‌هه‌ماتییه‌كان و
رۆژ دواى رۆژ مرۆڤ هه‌ست به نائومیَدى زیاتر ده‌كات.
من لیَره‌دا مه‌به‌ستمه قسه له یه‌كیَك له‌و نه‌هامه‌تیانه بكه‌م،
كه جۆریَكى دیكه و شیَوه‌یه‌كى دیكه‌ى تیرۆره‌و مه‌ترسى ئه‌م جۆره
له تیرۆر زۆر له تیرۆرى گروپه توندرِه‌وه ئیسلامییه‌كان كه‌متر
نییه.
مه‌به‌ستم ئه‌و كوشت و برِه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه كه رۆژانه له‌م
كۆمه‌ڵگایه‌ى ئیَمه‌دا رووده‌ده‌ن.
جیاوازییه‌كى ئاشكراى ئه‌م تیرۆره له‌گه‌ڵ تیرۆرى گروپه توندرِه‌وه
ئیسلامیه‌كاندا، ئه‌وه‌یه كه ئه‌میان تا راده‌یه‌ك به‌بیَده‌نگى
رووده‌دات و تا ئیَستا شه‌رِى له دژ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌و یاسایه‌كى وه‌كو
یاساى شه‌رِى دژه تیرۆرى بۆ ده‌رنه‌كراوه و نه حكومه‌ت و نه حیزبه‌كان
و نه خه‌ڵك و نه میدیاكانیش وه‌كو پیَویست ئاورِیان لیَنه‌داوه‌ته‌وه‌و
له‌سه‌ر ده‌لاله‌ته قووڵ و ترسناكه‌كانى نه‌وه‌ستاون و ریَوشویَنى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى
نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر و ....
بۆئه‌وه‌ى به ژماره‌و به به‌ڵگه‌و به سه‌رچاوه قسه بكه‌م، لیَره‌دا
به كورتى و تیژتیَپه‌رِانه ئاماژه به چه‌ند هه‌واڵیَك ده‌كه‌م كه
تیَكرِا هه‌واڵى ئه‌و جۆره له تیرۆرن و سه‌رجه‌میان له ماوه‌ى كه‌متر
له یه‌ك مانگدا (مانگى ئابى ئه‌مساڵ) روویانداوه‌و له رۆژنامه و
سایته‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه:
1- پیاویَك منداڵیَكى پیَنج ساڵانه‌ى خۆى ده‌خاته نیَو بیریَكه‌وه و
ده‌یكوژیَت.-سایتى هاوڵاتى-
2- له گوندى خه‌رابه‌ى نزیك عه‌ربه‌ت، كه‌سیَك به جیاوازیى دوو سه‌عات
له رۆژیَكدا دوو براى خۆى كوشت.- سایتى په‌یامنیَر-
3- له تاریك و لیَڵى به‌یاندا پیاویَك ژنه‌كه‌ى و منداڵه‌كه‌ى خۆى
دایه به‌ر ده‌سرِیَژى گولله و هه‌ردووكیانى كووشت.-كوردستانى نوىَ-
4- له خانه‌قین كچیَكى ته‌مه‌ن 11 ساڵ به به‌رد و بلۆك كوژرا. –هاوڵاتى-
5- كچیَك به تۆمه‌تى سكپرِبوون كوژر و پشكنین ده‌ریخست كه سكى پرِنه‌بووه.
–سایتى ئاویَنه-
6- له گه‌رِه‌كى ره‌زاى شارى دهۆك دوو خوشك به‌یه‌كه‌وه كوژران. –سایتى
ئاویَنه-
7- لایه‌ك له سمیَڵ و برۆى گه‌نجیَكیان برِى. –سایتى ئاویَنه-
ته‌نها له ماوه‌ى دوو رۆژدا 22بۆ 23/8 سایتى په‌یامنیَر ئه‌م چه‌ند هه‌واڵه‌ى
بڵاوكردۆته‌وه:
1- كورِیَك به دوو گولله باوكى خۆى برینداركرد.
2-كورِیَك سىَ گولله له ئامۆزایه‌كى خۆى ده‌دات.
3- له هه‌ولیَر ته‌رمى گه‌نجیَك دۆزرایه‌وه.
4-تاوانباریَك هه‌رِشه‌ى كوشتن له هاوڵاتییه‌ك ده‌كات.
5-له شه‌رِیَكى نیَوان دوو گه‌نجدا یه‌كیَكیان بریندار بوو.
6- ته‌رمه‌كه‌ى نیَو بازارِى سلیَمانى دوو رۆژ پیَشتر كوژراوه.
له‌یه‌ك ژماره‌ى رۆژنامه‌ى (ریَبازى ئازادى)شدا كه رۆژى 28/8 بڵاوبۆته‌وه،
ئه‌م چه‌ند هه‌واڵه به‌رچاوده‌كه‌ون:
1-ته‌رمى میَردمنداڵیَك له ناو زبڵدا ده‌دۆزریَته‌وه.
2-كورِیَك ته‌قه له باوكى ده‌كات.
3-هاوڵاتییه‌ك ده‌دریَته به‌ر ده‌سرِیَژى گولله.
ئه‌مانه‌و ده‌یان هه‌واڵى دیكه‌ى له‌مجۆره ته‌نها له مانگى ئابدا
بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و دڵنیاشم ده‌یان رووداوى دیكه‌ى له‌مجۆره هه‌ر له‌و
مانگه‌دا روویانداوه و هه‌واڵه‌كانیان به‌رده‌ستى رۆژنامه و سایته‌كان
نه‌كه‌وتووه.
ئاخۆ ئه‌مه له هه‌ندىَ وڵات رووبدات حاڵه‌تى نائاسایى راناگه‌یه‌نن؟
ئه‌دى ئیَمه، به خه‌ڵك و حكومه‌تیشه‌وه، چ هه‌ڵویَستیَكمان له‌مباره‌یه‌وه
هه‌بووه؟
من نازانم كه‌سیَك توانیبیَتى منداڵى خۆى بكوژیَت، چۆن ده‌توانین لیَى
دڵنیابین سبه‌ى منداڵى ئیَمه‌ش ناكوژیَت؟
كه‌سیَك براى خۆى كوشتبیَت چۆن براى ئیَمه‌ش ناكوژیَت؟
راسته له وه‌تى مرۆڤ هه‌یه تاوانیش هه‌یه و توند وتیژى شتیَكى تازه
نییه و شه‌رِ و شه‌رِانگیَزیى له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا هه‌بووه‌و
هه‌یه‌و ده‌بیَت.
راسته ئه‌م حیكایه‌ته مه‌رگه‌ساتبارانه له سه‌رده‌مى هابیل و
قابیله‌وه ده‌ستپیَده‌كه‌ن و به ناو هه‌موو چاخ و سه‌رده‌مه
جۆراوجۆره‌كاندا دریَژده‌بنه‌وه و له هه‌موو كۆمه‌ڵكاگانیشدا
روویانداوه و رووده‌ده‌ن.
به‌ڵام ئاخۆ ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌یه دابنیشین و ته‌ماشاى ده‌ركه‌وتنه‌كانى
ئه‌و شه‌رِانگیزییه بكه‌ین، یان ده‌بیَت هه‌مووهه‌وڵیَكمان بۆ جڵه‌وكردن
و كۆنترۆڵكردنى ئه‌و شه‌رِانگیزییه به‌كاربهیَنین؟
ئاخۆ ئه‌م حكومه‌ته‌ى ئیَمه ناپرسیَت: بۆچى رۆژانه ئه‌م كارانه
رووده‌ده‌ن و ئه‌و خه‌ڵكانه چۆنه وا له حكومه‌ت و له لیَپرسینه‌وه
ناترسن؟
به‌برِواى من بۆ تیَگه‌یشتنیَكى ورد و درووست له‌م مه‌سه‌له‌یه
پیَویستمان به‌وه ده‌بیَت له چه‌ند لایه‌كه‌وه دراسه‌ى هۆكاره‌كانى
بكه‌ین و چه‌ندین مه‌ڵبه‌ند و سه‌نته‌رى تویَژینه‌وه‌ى تایبه‌تى بۆ
دابمه‌زریَنین و خه‌ڵكى زۆر باشیان بۆ كۆبكه‌ینه‌وه و زۆر شتى دیكه‌ش.
بیَگومان ئه‌مه بۆ ئه‌م وڵاته‌ى ئیَمه له خه‌ونیَك ده‌چیَت كه ته‌نها
خوا ده‌زانیَت كه‌ى دیَته دى، یان ئه‌سڵه‌ن هه‌ر دیَته دى؟!
به‌ڵام هۆكاریَك كه زۆر ئاشكرا‌و له به‌رچاوه‌و زۆریش مه‌ترسیداره‌و
رۆڵى گه‌وره‌شى له به‌رده‌وامبوونى ئه‌و كارانه‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌یه
كه ئه‌م وڵاته‌ى ئیَمه وڵاتى یاسا نییه و زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى كیَشه‌كان،
به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى شاره گه‌وره‌كان رووده‌ده‌ن، به
شیَوازى عه‌شایه‌رى و له دیوه‌خانه‌كاندا كۆتاییان پیَده‌هیَنریَت.
ئه‌وه‌ى كه ده‌وڵه‌مه‌ند و پاره‌داره كیَشه‌ى نییه، خه‌ڵك ده‌كوژیَت
و پاره‌كه‌ى ده‌دات.
ئه‌وه‌شى كه بیَپاره‌یه سواڵى بۆ ده‌كات و پاره‌ى بۆ كۆده‌كاته‌وه و
خۆى ده‌ربازده‌كات.
ده‌بیَت ئه‌م كیَشانه حكومه‌ت رابچڵه‌كیَنن و بیخه‌نه به‌رده‌مى
لیَپرسراویَتیى یاسایى و ئه‌خلاقیى خۆیه‌وه و چیدى ریَگه نه‌دات ئه‌و
خه‌ڵكه به‌و ده‌رده ببریَن و هه‌ر رۆژه‌ى به بیانوویه‌كه‌وه
بكوژریَن و سوكایه‌تییان پیَبكریَت.
به‌هیچ جۆریَك و به‌هیچ بیانوویه‌ك و له هیچ حاڵیَكدا كه‌س، نه‌ك بۆى
نییه خه‌ڵك بكوژیَت، بۆى نییه خه‌ڵكیش ئازار بدات.
ده‌بیَت حكومه‌ت دادگاكان به‌هیَز بكات و دادپه‌روه‌رییان تیَدا
دابینبكات و هه‌ر كه‌سیَك ئه‌گه‌ر هه‌قیَكیشى لاى كه‌سیَك بوو له
دادگا داواى هه‌قه‌كه‌ى بكاته‌وه، نه‌ك به چه‌قۆ و خه‌نجه‌ر و تفه‌نگه‌وه
بچیَته گیانى و خۆى چۆنى به‌باشزانى واى له‌گه‌ڵ بكات.
پیَویسته دواى ئه‌وه‌ش كه دایك و باوك و كه‌سوكارى كوژراویَك له
بكوژى كوژراوه‌كه‌یان خۆشده‌بن، حكومه‌ت لیَى خۆش نه‌بیَت و سزایه‌كى
راسته‌قینه‌ى بدات.
چونكه حكومه‌تیش له راستیدا دایك و باوكیَكى دیكه‌ى هاوڵاتییه‌كانیَتى
و ناچاریش نییه به قسه‌ى دایك و باوكه ته‌قلیدییه‌كان بكات و كاتیَك
ئه‌وان له كه‌سیَك خۆشبوون ئه‌ویش لیَى خۆشبیَت.
له كاتى كوشتنى هاوڵاتییه‌كدا حكومه‌ت جگه له‌وه‌ى به‌كرده‌وه كه‌سیَكى
ده‌كوژریَت، له رووى ره‌مزییشه‌وه یه‌كیَك له پایه گرنگه‌كانى كه
سه‌روه‌ریى یاسایه، ده‌رِوخیَنریَت.
راسته لاى ئیَمه‌ش شتیَك هه‌یه به‌ناوى مافى گشتییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش
راسته كه وه‌كو پیَویست كارى پیَناكریَت.
باشترین به‌ڵگه‌ش روودان و به‌رده‌وامیى ئه‌و كوشتن و برِینانه‌یه كه
رۆژانه له‌م وڵاته‌ى ئیَمه‌دا رووده‌ده‌ن و سوڵحى عه‌شایه‌رییان بۆ ده‌كریَت
و ئه‌وه‌ى حیسابى بۆ نه‌كریَت ئه‌و مافه گشتییه‌یه.
وه‌ك له‌و نمونانه‌ى له رۆژنامه و سایته‌كانه‌وه هیَناماننه‌وه ده‌رده‌كه‌ویَت
ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ى ئیَمه له‌ناو چ تیرۆر و پیَشیَلكارییه‌كى یاساییدا
ده‌ژى و حكومه‌تیش چه‌ند بیَخه‌مه.
له وڵاتان جار هه‌یه رووداویَك زۆر شتى بنه‌رِه‌تى ده‌گۆرِیَت و
حكومه‌ت ناچار ده‌كات به یاساكانى خۆیدا بچیَته‌وه‌و یاساى تازه‌ترو
گونجاوتر ده‌ربكات.
له‌مباره‌یه‌وه ته‌نها دوو نمونه ده‌هیَنمه‌وه.
یه‌كه‌م: له به‌ریتانیا، ژنیَك -كه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌یدا له
ئاپارتمانیَكدا ده‌ژیا- كوژر و گومانیان خسته سه‌ر پیاوه‌كه‌ى و
گرتیان و دواى ئه‌وه‌ى دادگایى كر و نه‌یتوانى بیَتاوانیى خۆى بسه‌لمیَنیَت،
له سیَداره‌یاندا.
دواتر كه ژنیَكى دى له هه‌مان ئاپارتماندا كوژر و دواى لیَكۆڵینه‌وه
ده‌ركه‌وت خاوه‌نى ئاپارتمانه‌كه كوشتویه‌تى، ئه‌وه‌ش ئاشكرابوو كه
ئه‌م پیاوه هیوایه‌تى ژنكوشتن بووه و ئه‌و ژنه‌ش كه پیَشتر كوژراوه‌و
پیاوه‌كه‌شى له سیَداره‌دراوه، به‌ده‌ستى ئه‌م كوژراوه.
دواى ئه‌م رووداوه و بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سیَكى دى به‌ده‌ردى ئه‌و پیاوه نه‌چیَت
كه ژنه‌كه‌شى كوژر و خۆشى له سیَداره‌درا، سزاى له‌سیَداره‌دان به
هه‌موو شیَوه‌كانیه‌وه له به‌ریتانیا هه‌ڵگیر و دواتر زۆر وڵاتى دیكه‌ش،
به‌تایبه‌ت وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان، ده‌رسیان له‌م رووداوه وه‌رگرت و
به‌رله‌وه‌ى هاوڵاتییه‌كى خۆیان به‌و ده‌رده‌بچیَت، سزاى له سیَداره‌دانیان
لابرد‌و ئیَستا ئه‌و وڵاتانه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و سزایه له هیچ
شویَنیَكى جیهاندا نه‌هیَڵن.
دووه‌م: ئه‌مریكا، له جه‌نگى دووه‌مى جیهانییدا، دواى ئه‌وه‌ى كه‌شتییه‌كى
به‌هۆى بۆردومانى ژاپۆنییه‌كانه‌وه، له ئۆقیانووسى ئارام‌دا ژیَر ئاو
كه‌وت و پیَنج سه‌ربازى تیَدا مردن كه هه‌موویان براى یه‌ك بوون،
برِیاریَكى تایبه‌تى ده‌ركرد.
به‌پیَى ئه‌و برِیاره هه‌ر سه‌ربازیَكى ئه‌مریكى برایه‌كى، یان زیاترى
له سه‌ربازییدا بكوژریَت و خۆى به ته‌نیا بمیَنیَته‌وه، به‌هیچ
جۆریَك بۆ شویَنیَكى نانیَرن كه شه‌رِى تیَدابیَت.
ئه‌مه‌یان به یاسا ریَكخستووه.
كه‌چى له‌م وڵاته‌ى ئیَمه‌دا رۆژانه خه‌ڵك ده‌كوژریَن و سوكایه‌تیان
پیَده‌كریَت و حكومه‌ت خۆى شپرزه ناكات.
له هه‌ر وڵاتیَكدا كوشتنى تاقه كه‌سیَك حكومه‌تى رانه‌چڵه‌كاند،
كوشتنى ده‌یان كه‌سیش راى ناچڵه‌كیَنیَت.
پاراستنى راسته‌قینه‌ى كۆمه‌ڵگا له پاراستنى تاكه‌كانه‌وه ده‌ستپیَده‌كات
و هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك، به خه‌ڵك و به ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه، نه‌یتوانى
تاكه‌كانى خۆى بپاریَزیَت، ناتوانیَت له ئاینده‌ى خۆى دڵنیابیَت.
ئاخۆ ئه‌م كوشتوبرِانه‌ى رۆژانه له‌م وڵاته‌ى ئیَمه‌دا به ناو‌و
بیانووى جۆراوجۆره‌وه رووده‌ده‌ن، مایه‌ى ئه‌وه نین له ئاینده‌ى
خۆمان بترسین؟
ئاخۆ ئه‌م رووداوانه زه‌نگیَكى مه‌ترسیدار نین له‌باره‌ى ئاینده‌ى
ئیَمه‌وه؟
ئاخۆ تاكه‌ى حكومه‌ت ئه‌م زه‌نگه مه‌ترسیداره نابیسیَت؟
ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن كه هیوادارم حكومه‌ت وه‌ڵامیان بداته‌وه.
mhamadkurdo@yahoo.com
*ئه‌م نووسینه له هه‌فته‌نامه‌ى (چاودیَر) بڵاوبۆته‌وه.
|