ئه‌ی جه‌ماوه‌ری
هۆشیاری گه‌له‌که‌مان، ده‌نگ به ده‌ستووری ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ
مه‌ده‌ن!
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی گه‌له‌که‌مان..
ئه‌ی ڕۆڵه هۆشیار و به‌ئاگاکان و نه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین..
له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، ده‌نگ مه‌ده‌ن به ده‌ستورێک که له لایه‌ن
پارله‌مانی ماوه به‌سه‌رچووی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵه‌وه تێپه‌ڕکرابێت.
ده‌سه‌ڵاتێک که 18 ساڵه ده‌ستوری کوردستانی پشتگوێخستووه و هیچ
ڕێزێکی دانه‌نا بۆ هه‌وڵ و کۆششه‌کانی که‌سانی دڵسۆز و یاساناس و پسپۆر
و زانای ئه‌و بواره ، وه‌ک دکتۆر نوری تاڵه‌بانیی و چه‌ندانی تر که
بۆ یه‌که‌م جار و له‌دوای دروستبوونی پارله‌مانه‌وه ، ده‌ستوری
کوردستانی پێشکه‌ش به پارله‌مانه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتداران کرد و له ماوه‌ی
ئه‌و 18 ساڵه‌شدا چه‌ندان جار ئه‌و ده‌ستوره و به ده‌ستکارییه‌وه
خرایه‌وه به‌رده‌می پارله‌مان ، به‌ڵام هه‌ر پشتگوێخرا ، تا دواجار به‌و
شێوه‌یه‌ی که خۆیان ئه‌یانه‌وێت ، په‌سه‌ندکرا.
له دواکه‌وتووترین وڵاتی دنیادا ، پارله‌مانی ماوه به‌سه‌رچوو کاره‌کانی
ڕائه‌وه‌ستێنێت و هیچ بڕیارێک نادات ، تا ده‌ستبه‌کاربوونی پارله‌مانی
نوێ ، به‌ڵام دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که و لایه‌نه‌کانی هاوکاری هه‌ژده
ساڵه‌یان ، ئه‌و نه‌ریته جیهانییه‌شیان ژێرپێخست!
ڕاستییه‌کانی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یان ده‌رخست که ده‌سه‌ڵاتداران بۆیه هه‌ڵبژاردنه‌کانیان
دواخست ، تا پلانه هه‌مه‌جۆره‌کانیان جێبه‌جێبکه‌ن و له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه
، یه‌که‌م ده‌ستوری کوردستان به‌و شێوه‌یه تێپه‌ڕبکه‌ن! ئه‌وه کارێکی
ناڕه‌وایه و ئه‌چێته ڕیزی تاوانه‌وه و دواڕۆژ به‌رپرسیاریی گه‌وره
ڕووبه‌ڕووی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ئه‌بێته‌وه که ئه‌و بڕیاره‌یانداوه.
یه‌که‌م ده‌ستوری کوردستان که ئه‌بێت به بنه‌مای یاساکان و ده‌سه‌ڵاتی
گه‌نده‌ڵی 18 ساڵه ئه‌یه‌وێت وه‌ک یاسای فره‌ژنییه‌که‌ی جێگیری بکات ،
پڕه له که‌موکوڕیی و ناته‌واویی:
- هه‌ر له سه‌ره‌تاکه‌یه‌وه به عه‌قڵییه‌تی 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه
ده‌ستیانپێکردووه.
- سنوری باشوری کوردستان ، دیاریینه‌کراوه.
- جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کان ،
ناتوانن ده‌نگ بۆ ده‌ستور بده‌ن و تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور به‌بێ ده‌نگی ئه‌وان
، داننانه به کوردستانیی نه‌بوونی که‌رکوک و ته‌واوی ناوچه
داگیرکراوه‌کان که ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ به (ناوچه جێناکۆکه‌کان!)
ناویانئه‌بات.
- سه‌دان هه‌زار هاونیشتمانیی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، مافی ده‌نگدانیان
لێ زه‌وتکراوه و ناتوانن ده‌نگ به‌و ده‌ستوره بده‌ن.
- سیستمی ده‌سه‌ڵات و شێوازی حوکمڕانیی دیاریینه‌کراوه.
- ده‌سه‌ڵاته‌کان له یه‌کتر جیانه‌کراونه‌ته‌وه.
- ماوه‌ی به‌رده‌وامبوونی ده‌سه‌ڵاته‌کان دیاریینه‌کراوه.
- ده‌سه‌ڵاته‌کان له سه‌رۆکدا کۆبوونه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی
تۆتالیتاریزمه.
- مافی ئافره‌تان ، گرنگیی پێنه‌دراوه.
- مافی مرۆڤ ، گرنگیی پێنه‌دراوه.
- ڕاگه‌یاندن و کارمه‌ندانی ده‌زگاکانی ، گرنگییان پێنه‌دراوه.
- کار ، مافی سه‌ندیکایی و ڕێکخراوه‌یی ، چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی
و بوونی به‌رهه‌ڵستکاری سیاسی (ئوپۆزیشون) ، دیاریینه‌کراوه.
ئه‌وانه و ده‌یان باسی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی ، نیشتمانیی ، ئابوری و مافه
بنچینه‌ییه‌کان باس نه‌کراون ، یان به شێوه‌یه‌کی هێجگار شه‌رمنانه و
ڕووکه‌شییانه ئاماژه‌یان بۆ کراوه که ناکرێت بکرێن به بنه‌مای هیچ
یاسایه‌کی سه‌رده‌مییانه و پێشکه‌وتنخوازانه.
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری هۆشیاری گه‌له
سته‌مدیده‌که‌مان..
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ خه‌مخۆری ئه‌وه‌یه که ئه‌بێت ده‌ستورێکمان
هه‌بێت ، بنه‌مای یاساکان بێت ، ده‌سه‌ڵاته‌کان و ماف و ئه‌رکی
هاونیشتمانییان دیارییبکات و یاسا سه‌روه‌ربکات ، ئه‌وا ئه‌بووایه له
18 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵیاندا ئه‌و کاره‌یان بکردایه! کاتێک که
ئه‌مڕۆ له پارله‌مانه مردووه‌که‌یاندا ده‌ستورێک به کتوپڕیی تێئه‌په‌ڕێنن
، ته‌نیا ترسیانه له گۆڕانکارییه‌کان و که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان
، بۆیه ئه‌یانه‌وێت هه‌ر له ئێستاوه ، ده‌ستورێکی (سه‌قه‌ت) دابنرێت
که دوای خۆیان و بۆ ساڵانێکی زۆر ، کێشه و گرفت بۆ پارله‌مانی نوێ
دروستبکات! پارله‌مانێک که بۆ یه‌که‌م جار که‌سان و لایه‌نانی به‌رهه‌ڵستاکار
دێنه ناویه‌وه.
ئه‌وانه‌ی که 18 ساڵه خۆیان به داوێنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵدا هه‌ڵواسیوه
و ئه‌مڕۆ خۆیان لێمان کردووه به به‌رهه‌ڵستکار ، ئه‌وا له پارله‌ماندا
و به به‌رچاوی هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌وه ، ده‌نگیان خسته پاڵ ده‌سه‌ڵات
و ده‌ستوریان په‌سه‌ندکرد! چونکه ده‌ستورێکی دواکه‌وتوو که سه‌رده‌مییانه
نه‌بێت ، به‌رله هه‌ر لایه‌نێکی تر ، له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلامییه‌کانه.
ده‌نگدان به ده‌ستوری پارله‌مانی دوو حیزبدسه‌ڵاته‌که و ئه‌و حیزبانه‌ی
که 18 ساڵه هاوکاریانن ، له ئیسلامییه‌کان و ئه‌وانی تر ، ده‌نگدانه
به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی هه‌ژده ساڵه و ده‌ستور و پارله‌مانی فره‌ژنیی
و سوکایه‌تی به نیوه‌ی کۆمه‌ڵ.
ده‌نگدان به‌و ده‌ستوره ، ده‌نگدانه به کۆیله‌یی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگای
کوردستان.
ده‌نگدان به‌و ده‌ستوره ، ده‌نگدانه به سڕینه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه
داگیرکراوه‌کان له نه‌خشه‌ی کوردستاندا.
ده‌نگدان به‌و ده‌ستوره ، ده‌نگدانه به زیادتر قوڵبوونه‌وه‌ی کێشه
نه‌ته‌وه‌یی ، نیشتمانیی و ئابورییه‌کانی کوردستان.
ده‌نگدان به‌و ده‌ستوره ، ده‌نگدانه به سه‌رکوتکردنی ئازادییه‌کان و
مافه بنچینه‌ییه‌کانی هاونیشتمانییانی کوردستان.
ده‌نگدان به‌و ده‌ستوره ، ڕازییکردنی داگیرکه‌رانی کوردستانه.
داوا له ڕۆڵه هۆشیاره‌کانی گه‌له‌که‌مان و هه‌موو لایه‌نگران و ئه‌و
هاونیشتمانییه به‌ئه‌مه‌کانه ئه‌که‌ین که پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی
سپی سه‌ربه‌خۆ ده‌ربڕیبوو ، ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌و ده‌ستوره‌ی ده‌سه‌ڵاتی
گه‌نده‌ڵ و لایه‌نه هاوکاره‌کانیان و پارله‌مانه فره‌ژنیی و ماوه به‌سه‌رچووه‌که‌یان.
پارتی چه‌پی کوردستان
2009-06-25
|