| 
			٣٠\٦\٢٠١١ 
			ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی 
			عه‌ره‌ب.. په‌ند له چاره‌نووسی ناپلیۆن وه‌ربگرن. 
			
			 ره‌زا شـوان
 
			  
			چل و سێ ساڵ به‌ر له ئێستا ، کتێبێکی نووسه‌ری ناسراوی میسری« توفیق 
			الحکیم »م خوێنده‌وه له ژێر ناوی « ادب الحیاه ــ ئه‌ده‌بی ژیان » 
			دا .. له‌و کتێبه‌دا چه‌ند بابه‌تێکی هه‌مه‌جۆره‌ی به‌سوودی تێدایه .. 
			له نێو بابه‌ته‌کاندا بابه‌تێک زیاتر سه‌رنجی ڕاکێشام و تا ئه‌مڕۆش له‌بیرمه 
			.. ناونیشانی بابه‌ته‌که‌ش « عجله الحیاه تدور دائما الی الامام ـ 
			پێچکه‌ی ژیان هه‌رده‌م بۆ پێشه‌وه ده‌خولێته‌وه ».. ئه‌م بابه‌ته به 
			کورتی باس له چیرۆکی کۆتایی ڕه‌شی ژیانی ناپلیۆن ده‌کات .. بۆ نووسینی 
			ئه‌م بابه‌ته‌ش « توفیق الحکیم » وه‌کو خۆی ده‌ڵێ سوودی له نووسینێکی 
			نووسه‌رێکی فه‌ره‌نسی وه‌رگرتووه ــ ناوه‌که‌یم له یاد نه‌ماوه.
 ناپلیۆن پۆناپارد ( ١٧٦٩ ــ ١٨٢١) هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زی به 
			پێشڕه‌وی و سه‌رکێشی و سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد .. ناپلیۆن ته‌مه‌نی شانزه 
			ساڵ بوو کۆلێجی سه‌ربازیی ته‌واکرد و بوو به ئه‌فسه‌رێک له سوپای فه‌ره‌نسادا 
			.. پله به پله پایه‌ی به‌رزبۆه .. له‌ته‌مه‌نی سی ساڵیدا بوو به 
			ئیمبراتۆری فه‌ره‌نسا، بۆ ماوه‌ی « ١٤» ساڵ له‌م پۆسته باڵایه‌دا مایه‌وه.
 
			شایانی باسیشه به‌شێکی گه‌و‌ره‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی ، ده‌گه‌ڕێته‌وه 
			بۆ پاڵپشتی و هاندانی ژنه بلیمه‌ته‌که‌ی .. بۆیه ناپلیۆن ده‌ڵێ : « 
			له دوای هه‌موو گه‌وره پیاوێکه‌وه ژنێک هه‌یه »
 
 ناپلیۆن که بوو به ئیمبراتۆری فه‌ره‌نسا ، ده‌سه‌ڵاتی قورغ کرد و له 
			خۆی بایی بوو.. هه‌ر خه‌ریکی ڕابواردن بوو..به پێڵاوه سه‌ربازییه‌کانییه‌وه 
			پێی ده‌کێشا به‌سه‌ر خاکی فه‌ره‌نسا و ده‌یوت : « فه‌ره‌نسا من .. به‌ڵکو 
			من هه‌موو ئه‌وروپا و جیهانیشم ».. هه‌ر ئه‌م با چوونه که‌وڵه و خۆپه‌رستییه‌ی 
			بوو که سه‌ری خوارد .. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناپلیۆن ، که‌سێکی جه‌ربه‌زه 
			و ئازا و قسه‌زان بوو .. ڕه‌نگه « سه‌دام حوسین » ی گۆڕبه‌گۆڕیش ، زۆر 
			سه‌رسامی قسه‌که‌ی ناپلیۆن بووبێت ، که ڕژێمه شۆڤێنییه‌که‌ی ده‌یوت : 
			« اژا قال ێدام ، قال العراق ـ ئه‌گه‌ر سه‌دام وتووبێتی ، عێراق وتوویه‌تی 
			».. ئه‌مه‌ش به‌زۆر خۆسه‌پاندنه.
 
 ناپلیۆن ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارێکی خۆپه‌رست بوو .. به‌ڵام 
			ڕیفۆرمخوازیش بوو.. ناپلیۆن له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا گه‌وره‌ترین گۆڕان 
			و چاکسازیی له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و ده‌زگاکانی یاسایی فه‌ره‌نسادا 
			ئه‌نجام دا.
 
 ناپلیۆن له لایه‌ن به‌ریتانیاوه ده‌سگیرکرا و..له« سنت هێلانه» که 
			دوورگه‌یه‌کی بچووکه و ده‌که‌وێته ناو ئۆقیانووسی هێمن ه‌وه.. له 
			به‌ندیخانه‌یه‌ک دا به‌ندیان کرد.. به ته‌نها خستیانه ژوورێکی په‌رپووته‌وه 
			.. مه‌گه‌ر ته‌نها گوێی له جریوه‌ی چۆله‌که و له قیڕه‌ی بۆق بوایه.. 
			دیمه‌نی ناپلیۆن ، دیمه‌نێکی به‌زه‌یی پیاهاتنه‌وه بوو .. له دیمه‌نی 
			ورچێکی ئه‌ڵقه له لووتی زنجیر کراو ده‌چوو .. نه یاوه‌ر و نه پاسه‌وان 
			و نه خزمه‌تکار به ده‌ورییه‌وه بوون .. زۆر جاریش « پایپی تووتن 
			کێشانه‌که‌ی »له دست به‌رده‌بووه و.. ده‌که‌وتۆته ئه‌م دیوی ده‌رگا 
			شیشبه‌نده‌که‌ی ژووره‌که‌ی.ناپلیۆن زۆر به کزی و به داماوییه‌وه له 
			پاسه‌وانه ده‌رگاوانه‌که ده‌پاڕایه‌وه .. که پایپه‌که‌ی هه‌ڵبگرێ و 
			بیداته‌وه به ده‌ستی .. به‌ڵام پاسه‌وانه‌که هه‌ر لاشی لێ نه‌ده‌کرده‌وه 
			.. ناپلیۆن ئازارێکی ده‌روونی زۆری چه‌شت و نه‌خۆش که‌وت .
 
 ئه‌و ناپلیۆن ـه‌ی ده‌یخوڕی و ده‌یبڕی و ده‌ینه‌ڕان و ده‌یشیڕاند و.. 
			کۆشکه‌که‌ی ده‌هێنایه له‌رزین و .. به ده‌یان پاسه‌وان و ده‌ستوپێوه‌ند 
			، به ده‌نگییه‌وه ده‌هاتن و له به‌رده‌می دا ده‌له‌رزین و.. 
			کڕنۆشیان بۆ ده‌برد و.. چاوه‌ڕێی قسه و فه‌رمانی خاوه‌ن شکۆی گه‌وره‌یان 
			بوون .. که‌چی ئسێتا به‌بێ که‌سی و به ملکه‌چی و ڕه‌زیلی له به‌ندیخانه‌دا 
			ده‌ژی..!
 
			ئه‌مه‌یه ڕۆژگار و چاره‌نووس .. کورد وته‌نیش : « دنیا تاسه‌ر بۆ که‌س 
			نی یه »
 
 ناپلیۆن له ساڵی « ١٨٢١» دا.. به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد.. 
			نه ئاوریشمی نایاب کرا به کفنی و.. نه کێله‌کانی گۆڕه‌که‌شی له مه‌ڕمه‌ڕی 
			نایاب و گران به‌ها بۆ کران..
 
			ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدار و ئیمبراتۆره..ده‌بوایه به ڕێوڕه‌سمێکی سه‌ربازیی 
			شکۆداری زۆر مه‌زن و شایسته .. به جۆق و موزیک و ته‌پڵ و مارشی سه‌ربازی 
			و به تۆپ ته‌قاندنی ڕێزلێنان و ماته‌مینی .. ته‌رمه‌که‌ی بۆ گۆڕستان 
			ببرایه و به خاکیان بسپاردایه .. به هه‌زران که‌سی ناودار و سه‌رکرده‌ی 
			جیهانی ئاماده‌ی ناشتنی بوونایه..فه‌ره‌نسی یه‌کان ڕه‌شپۆش بوونایه.
 
			که‌چی وا نه‌بوو..زۆر به بێده‌نی و سارد و سڕی و بێ نازی ، چه‌ند که‌سانێک 
			ته‌رمه‌که‌یان هه‌ڵگرت و بردیان و به خاکیان سپارد.
 
 ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارای جیهان ، دیکتاتۆره له خۆباییه‌کانی عه‌ره‌ب .. ده‌بۆایه 
			وانه و په‌ندتان له به‌سه‌رهات و چاره‌نووسی ناپلیۆن وه‌ربگرتایه.. 
			ده‌بوایه په‌ندتان له چۆنییه‌تی کۆتایی هاتنی ژیانی ستالین ، هیتله‌ر 
			، نیکۆڵای چاوچیسکی ، شای ئێران ، میلۆۆڤیچ ، سه‌دام حوسێن وه‌ربگرتایه.. 
			ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که له زین العابدین بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ک کۆتایی 
			ژیانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره زۆردارانه‌یان له به‌رچاو بوایه.. تووشی 
			ئه‌م ڕۆژه ڕه‌شه‌ی تێی که‌وتوون نابوون ..بێگومان چاره‌نووسی 
			دیکتاتۆره‌کانی تری هاوشیوه‌یان ، هه‌ریه‌که له ( عه‌لی عه‌بدوڵا 
			ساڵح و موعه‌مه‌ر قه‌زافی و به‌شار ئه‌سه‌د ) و...هتد.. له چاره‌نووسی 
			زین العابدین و موباره‌ک ، ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت باشتر نابێت.. هێشتا 
			حه‌ق و حیساب و سزای ڕه‌وایان ماوه.. ئه‌مه‌ش کۆتایی چاوه‌ڕوان کراوی 
			هه‌موو زۆردار و سته‌مکارێکه.
 
			خۆزگه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی عه‌ره‌ب ، سه‌رکرده‌ی تێکۆشه‌ر و قاره‌مان 
			و به ڕاستی گه‌ل و نیشتمانپه‌وه‌ر‌ی کۆماری باشووری ئه‌فریقا ، نیلسن 
			ماندێله یان له به‌رچاو بگرتایه ، که هه‌موو ئاواتێکی ئه‌وه‌بوو، که 
			ئازادی و دیموکراتی و ئاشتی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری بۆ نیشتمانه‌که‌ی 
			دابین بکات .. چاوی له ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی گیرفان پڕکردن 
			نه‌بڕیبوو.
 
			نهرویجماڵپهڕی ره‌زا شوان
  
			  
			  
			  |