په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 ئەى دواى هەڵبژاردن ؟!


ئیبراهیم بالیسانى


لە هەڵبژاردنى مانکى تەموزى رابردوو کە لە (بیست وپێنجى حەوت ) ئەنجامدرا ،چەندین پارت وقەوارەى سیاسى ورێکخراوەیى تیادا بەشداربوون . هەریەک لەو قەوارانە بۆ بەدەست هێنانى زۆرترین رێژەى دەنگ پلانى تایبەت بە خۆیان دارشت وهەندێکیشیان لە نێو خۆیاندا بۆ هەمان مەبەست تەحالفاتیان دروست کردوپاشان بەبەرنامەیەکى تۆکمە وهەمەلایەن کە لاى خۆیان پێشتر نەخشەى بۆ کێشرابوو هاتنە ناو پڕۆسەکەوهەڵبژاردنەکە یان گەرموگورترکرد. بەعزێ لەو قەوارانەش لەترسى کەوتن ودۆران هەر زوولە پڕۆسەکەدا کشانەوە!!هەندێکیش ئەوەندە لە خۆیان دڵنیابوون وبێمنەت بوون کەچى دواى زۆر سەیر پشتاوپشت کەوتن بە زەویدا.


هەریەک لەو لیستانە بەپێى قەبارەوتواناى ماددى وئەزمونى خۆیان نەخشە رێگاى خۆیان خستە وارى جێبەجێکردن بۆ گەیشتن بەو ئامانجەى کە خۆیان گەرەکیان بوو،ئەو ئامانجەش بەدەست هێنانى زۆرترین ژمارەى کورسیەکانى پەرلەمان بوو. واتا قەوارەکان ئەوەى لەتوانایاندا بوو کردیان بۆ ئەوەى سەرکەوتنى گەورەیان بەنسیب بێ ! ئەو دیاردەیەش وەک لە هەموو وڵاتە پێشکەوتوەکاندا باوە تەندروستە، بەڵام هەندێ دیاردەمان بینى نەشیاونەگونجاوبوون ! وابزانم هەر ئەو دیاردانەش بوون وایکرد تانەوتەشەر لە پڕۆسە دیموکراتیەکە بدرێ ! جا قەوارەکان بۆ پێشکەوتن لە پێشبرکێیەکە هەموو رێگایەکیان گرتەبەر وەک: تەرخانکردنى بوودجە وهۆیەکانى راگەیاندن وهەڵواسینى پۆستەرودرووشمى جۆراوجۆرودیاریکردنى ستافى کاروگرێدانى کۆبونەوەى بەردەوام ودابەشکردنى سنورى جوگرافیا بەسەر ئەندامە باڵاکانیان.


ئەو ماوەیەى کە دیاریکرابوو بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن لەسەرخۆ جاروباریش بە توندى بەرێوە چوو!ئەو دیاردانەى کە لە رۆژانى هەڵبژاردن دەبینران وبلاودەکرانەوە بۆ هەندێ لایەن مایەى نیگەرانى وبۆ هەندێکیشیان شاگەشکەیى بوو!!بۆ راکێشانى سەرنج وعەتفى دەنگدەر لایەنە ناکۆک وپێشبرکێ کەرانى ناو پڕۆسەکە ئەو دیاردانەیان بەکاردەهێنا بۆ کۆکردنەوەى زۆرترین دەنگ وتانەدان لە قەوارەى بەرامبەر کە دروستکەرى دیاردەکە بوو یا بەسەر ئەودا ساغ دەکرایەوە!!


بەهەمان شێوە قسەى جۆربەجۆر لەسەر رۆژى دەنگدان وکۆمیسیۆن کراو، هەروەها سکاڵاى زۆر لەلایەن قەوارەکانەوە لەم بارەیەوە ئاراستەى کۆمیسیۆن کرا ،دواجار تا رۆژى سوێند خواردنى ئەندامانى پەرلەمانى نوێ ودیاریکردنى سەرۆکى پەرلەمان وجێگرەکەى وسکرتێرى پەرلەمان ئەو گلەیى وگازاندانە هەر درێژەیان هەبوو!!!پێویستە بەدواى ئەوەشدا چاوەروانى زۆر دیاردەیى ترو شتى پێشبینەکراوى نر بکەین.


زانراوە کە ئامانجى هەموو قەوارەکان گەیشتن بوو بە دەسەڵات ،بۆیە لەوەشدا پێویستییان بە زۆرترین رێژەى دەنگدانى هاولاتیان بوو تا بەو ئامانجەیان بگەن . بەڵام بەداخەوە دواجار زۆربەى قەوارەکان نەیان توانى بەو ئومێدەیان شادبن کە پێشتر خەونیان پێوەدەبینى ،مەبەستم لەو ئومێدوخەونە دیاریکردنى رێژەى کورسیەکانى پەرلەمان بوو بۆ خۆیان کە لەکاتى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکە باسیان لێوە دەکرد !هەندێ لەو قەوارانە بەشێوەیەک دۆڕان کەرەنگە تا چەندین ساڵى تر لەو خەونەى کە پێشتر بینیبوویان خەبەرییان نەبێتەوە .هەندێکیشیان نەگەیشتن بەو رێژەیەى کە پێشتر پێشبینیان کردبوو.


بێگومان ئەوەى بەدەست هات وئەوەى قەوارەکان نەیان توانى بەدەستى بهێنن دەگەرێتەوە بۆ دەنگدان ودەنگ نەدانى هاولاتیان بەوقەوارەولیستانە. کەواتە لەوەدا دەگەینە ئەو بڕوایە کە لەمەودوا تەنیا دەنگى هاوڵاتییە دەتوانێ پێگەو دەسەڵات بدان بە لایەنى سیاسى وپارت ورێکخراوە مەدەنیەکان .لایەنە بەشداربووەکانى نێوپرۆسە کەش هەر لەبەر ئەوەبوو بانگى دەنگدەرییان دەکردوداواى دەنگییان لێدەکردن وپێیان دەوتن :ئەگەر دەنگ بدەن بەلیستەکەمان ئەوا ئێمە لە ماوەى چوار ساڵى دەسەڵاتدا بەباشترین شێوە خزمەتان دەکەین وپڕۆسەى سیاسى بە دیموکراتیترین شێوە دەبەین بەرێوەوئارامى وخۆشگوزەرانى لە وڵاتدا دەهێنینە کایەوە.


ئێستا پڕۆسەکە کۆتایى پێهات وهەریەک لە قەوارەکان بەپێى بەدەست هێنانى دەنگەکان گەیشتنە نێو پەرلەمان ولەسەر ئەو بنەمایەش حکومەتى تازە دروست دەکرێ. ئینجا ئەم جارە نۆرەى پرسیار و وه‌ڵامه‌!!نۆرەى تاقی䊟ر و وه‌ڵامه‌!!نۆرەى تاقیکردنەوەیە لە نێوان قەوارە سەرکەوتوەکان وهاوڵاتیان ،قەوارەکان لە کاتى هەڵمەتى هەڵبژاردن دەیان بەڵێن وپه‌یمانی جۆربەجۆرییان داوە بە هاوڵاتیان تا دەنگیان پێبدەن . بۆ ئەوەى کە گەیشتنە دەسەڵات بە پێى ئەو بەرنامەیەى کە کارییان بۆ دەکرد ودایان رشتبوو خزمەتى هاوڵاتیان بکەن.


ئەو قەوارەیەى کە پابەندى بەڵێنەکانیبێ ئەوا بێگومان بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو مسۆگەرى یەکەم دەبێ ،ئەوەى پشتیش لە هاوڵاتى بکات وباکى بە به‌ڵێنه‌کانى کاتى هەڵبژاردن نەبێ بێگومان دۆرَاوێکى مسۆگەرى داهاتوودەبێ.

 


Info-balisani@yahoo.com

 

 

 

 <