ئه‌یدز- AIDS
گوڵاڵه پشده‌ری Qualified Nurse
1- پوخته و پێناسه‌ی ها یڤ / ئه‌یدز- HIV/Aids 2- ئه‌یدز AIDS چیه؟ 3- هایڤ HIV چیه؟ 4- -نیشانه‌کانی ئه‌یدز Symptoms of Aids 5- ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی ئه‌یدز- Diagnostis 6- ڤایرۆسی هایڤ HIV چۆن ده‌گوازرێته‌وه؟ 7- توێژینه‌وه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌بوونی HIV-Virus 8- چ جۆرێک په‌یوه‌ندییه‌ک له گه‌ڵ که‌سی تووش بوو، نابێت به هۆکاری گواستنه‌وه‌ی نه خۆشییه‌که. 9- چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئه‌یدز 10- سه‌رچاوه‌کان
پوخته و پێناسه‌ی HIV و AIDS له زانیارییه‌کاندا جیاوازییه‌ک ئه‌کرێت له نێوان HIV و Aids . مرۆڤ کاتێ باسی ئه‌یدز ئه‌کات که ئه‌و که‌سانه‌ی که‌به هۆی HIV-Infections جۆری ڤایرۆسی هایڤ تووشی نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌ت و زۆر زیانمه‌ند بوون و یان ده‌ره‌نجامی ئه‌م ڤایرۆسه کێشه‌ی هه‌وکردن ده‌ستنیشان کرابێت. به گوێره‌ی هه‌ندێک بیر و بۆ چوون له سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه که ئه‌ڵێن پێی بوترێت ''قۆناغی دووایی هایڤ-HIV '' و وشه‌ی ئه‌یدز Aids به‌کار نه‌هێندرێت به هۆی لایه‌نه نهرینیهکهی که له ناو خه‌ڵکدا به‌رچاوه، به‌ڵام هێشتا جیهان نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغه که ئه‌م بیر و بۆ چوونه بسه‌لمێنن و کاری پێبکه‌ن. ئینجا ئه‌م دوو نه‌خۆشییه هیڤ و ئه‌یدز جارێک له گه‌ڵ یه‌کترا ناو ئه‌برێن. Aids ئه‌یدز چیه؟ وشه‌کانی Aids= Acquired Immune Definciency Syndrome واتاکه‌ی:نیشانه‌کانی که‌مکاری سیسته‌می پاراستنی گیان که به‌ویراسی تووش نابێت بهڵکوا مرۆڤ خۆی له ژیاندا تووشی ئه‌بێت به هۆی ڤایرۆسی HIV و یان به زمانی عه‌ره‌بی:( فقدان المناعه المکتسبه او متلازمه العوز المناعی المکتسب). ئه‌م ڤایرۆسه هێڕش ئه‌کاته سه‌ر ده‌زگای پاراستنی گیانی مرۆڤ که ئه‌م ئه‌رکی به‌رگری له نه‌خۆشبوونی گیانی مرۆڤی به ئه‌ستۆوه‌یه. ئینجا کاتێک که که‌سێک تووشی نه‌خۆشی ئه‌یدز ئه‌بێت ، ده‌زگای پاراستنی گیانی ئه‌و ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و له کاتێ نه‌خۆشیدا به‌رگری بکات. هه‌ندێک میکرۆب که کاتێ له‌ش ساغی مرۆڤ دێنه ناو جه‌سته و ده‌زگای پاراستن له به‌ینیان ئه‌بات به‌ڵام له حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئه‌یدزدا ئه‌و تواناییه‌ی نامێنێت و ئه‌م میکرۆبانه کاریگه‌ری زۆر نه‌رینیان ئه‌بێت و جاری وایه ئه‌بن به مایه‌ی مه‌رگی که‌سه تووش بووه‌که. ئه‌یدز بۆ یه‌که‌مجار له ساڵی 1981 له وڵاتهیهکگرتووهکاندا له نێو نێربازهکاندا (Homosexuality/Gay-related Immune Definciency) دۆزرایه‌وه‌و له م رۆژه‌وه تا ئێستا ملیۆنه‌ها که‌س کۆچی دواییان کردووه به هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه له جیهاندا. به‌داخه‌وه تا ئێستاش نه‌خۆشییه‌که که چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. ئێستا به گوێره‌ی سه‌رچاوه زانییاریه‌کان 40 ملیۆن که‌س به ڤایرۆسی هایڤHIV تووش بوون و له‌مانه 3 ملیۆنیان تووشی نه‌خۆشی ئه‌یدزAids هاتوون. HIV هایڤ چیه؟ ئه‌یدز نه‌خۆشییه‌که که به هۆی هه‌وکردن به ڤایرۆسی جۆری HIV درووست ئه‌بێت که واتاکه‌ی: Human immunodeficiency virus. هایڤ ئه‌توانێت سیسته‌می به‌رگری یان پاراستنی جه‌سته به قووڵی تێکبدات و کێشه و نه‌خۆشی جۆراوجۆر درووست بکات و ببێته هۆکاری هه‌و(چڵک) له له‌شی مرۆڤدا به‌ڵام له کاتێکدا که‌سێک که سیسته‌می پاراستنی گیانی ساغه ئه‌م جۆره هه‌و کردنه نابن به هۆکار ی نه‌خۆشی. ئه‌م جۆره هه‌وکردنه پێی ئه‌ڵێن: Opportunistic infections که واتا هه‌ر کاتیک که مرۆڤ نه‌خۆش بوو و جه‌سته‌ی زۆر بێهێز بوو له چاو کاتی ئاسایی‌دا ، ئینجا جه‌سته ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر میکرۆبایلۆژییهک و مرۆڤ زوو نه‌خۆش ئه‌بێت. له نه‌خۆشی ئه‌یدز دا که سیسته‌می پاراستنی جه‌سته بێهێز ئه‌بێت ئه‌م جۆره هه‌وکردنانه زۆر زوو دێنه ئاراوه. ئه‌وه ئه‌گه‌ر که‌سێک یه‌کێک یان چه‌ند له‌م جۆره نه‌خۆشییانه‌ی تیدا دیترا یان ده‌ستنیشان کرا ئه‌وه و یان چه‌ند نه‌خۆشییه‌ک که په‌یوه‌ندییان هه‌بێت به نه‌خۆشی ئه‌یدزه‌وه ، ئینجا نه‌خۆشی ئه‌یدز له که‌سه‌که‌دا دیاری ده‌کرێت یان ده‌سه‌لمێندرێت. مرۆڤ وای ئه‌زانی که ڤایرۆسی ئه‌یدز ته‌نیا له ناو خوێندایه، به‌ڵام وانیه و به‌ڵکو 2% له ڤایرۆسه‌ک له له ناو خوێندایه ئهوڕێژهی تری که 98% له ناو لیمفه گرێکاندایه. ئه‌گه‌ر HIV چاره‌سه‌ر نه‌کرێت بۆ ماوی که‌م یان زیاد 10 ساڵ خۆی ئه‌گۆڕێت و ئه‌بێت به ئه‌یدز. به‌ڵام ئه‌مڕۆ که‌سێک که HIV هه‌یه بواری ته‌ندرووستی به شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر باشتره له جاران، به تایبه‌ت له جیهانی ڕۆژئاوادا. چاره‌سه‌ری شێوه‌ی , Combinationtherapy ئه‌وه به هۆی هه‌بوونی سێ یان چه‌ند ده‌رمانی دژه به هایڤ هاوکات.ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رییه ماوه‌ی 10 ساڵه هه‌یه و نه‌خۆش ئه‌بووایه ڕۆژانه 10 جۆره حه‌ب و ده‌رمانیان به‌کار هێنابایه به‌ڵام له ساڵی 1996 وه ده‌رمانه‌کان که‌متر بوونه‌وه له دوو تا شه‌ش حه‌ب له رۆژێکدا به‌کار ده‌هێندرێن(Anti-hiv ). Symptoms of Aids نیشانه‌کانی ئه‌یدز هه‌نذیک کێشه هه‌ن که له هۆکاری نه‌خۆشی ئه‌یدزه‌وه دێنه ئاراوه . کاتێک که ڤایرۆسی هایڤ هاته ناو گیانی مرۆڤ،له‌وێدا ده‌سته‌ڵات به سه‌ر هه‌ندیک خانه‌ی تایبه‌ت (یارمه‌تیده‌ر) دا ده‌گرێت وه‌کو T-helper cells و به دوای ئه‌وه‌دا ڤایرۆسه‌که ئه‌چیته ناو ئه‌م خانانه و ئه‌بێته هۆکاری له ناو بردنیان. ئه‌مه کاریگه‌رییه‌کی زۆر نه‌رینی هه‌یه.ئه‌م خانانه‌ی یارمه‌تیده‌ر هۆکارن له‌سه‌ر خرۆکهسپییهکانی خوێن (lymphocyten ) کهImmunoglobuline درووست بکه‌ن دژ به ڤایرۆسه‌کان،باکتریایه‌کان و قارچکه‌کانی که هێڕش دێننه سه‌ر جه‌ستی مرۆڤ. ئینجا ڤایرۆسی هایڤ خانه‌کانی یارمه‌تیده‌ر له نێو ده‌بات، ئه‌وسا لیمفۆسیتهکان کار ناکه‌ن و Immunoglobine ڕاده‌وه‌ستێت. به شێوه‌یه‌کی تر با بڵێین که هێزی به‌رگری و پاراستنی گیان لاواز ئه‌بێت و ئه‌که‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ و ناچار پاشه‌کشه ئه‌کات له شه‌ڕ و جه‌سته‌ی مرۆڤ نه‌خۆش ئه‌که‌وێت. دوای تووش بوون به‌م ڤایرۆسه چه‌ند ده‌خایه‌نێت تا که‌سکه هه‌ست به کێشه و نه‌خۆشی ئه‌کات له که‌سێک تا که‌سێکی تره‌وه جیاوازه. له نێوان 2-10 ساڵه و په‌یوه‌سته به هه‌ندێک خاڵ وه‌کو ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی که هه‌وکردن تێیدا به‌دی کراوه یان هه‌ندێک فاکتۆری ویراسی یان جۆری ڤایرۆسه‌که که هه‌وکردنی لێیوه بۆته‌وه.
دابه‌زینی کێش به بێ هۆ زیاتر له 10% .
Oppertunistic Infections بێت. نموونه‌یه‌ک له‌م نه‌خۆشییانه نه‌خۆشی Aids-Dementia و تێکچوونی به‌شی ده‌ماره‌کان که له له‌شی مرۆڤدا ئه‌رکی جووڵانه‌وه‌یان هه‌یه.
Opportunistic infections by Aids نه‌خۆشییه‌کانی که له هۆکاری بێهێزبوونی گیانی مرۆڤ و ئاماده‌یی بۆ وه‌رگرتنیان به میکرۆئۆرگانیسمه‌کان ( کرمه‌کان،ڤایرۆسه‌کان،باکتریاکان و قرچکهکان) که مرۆڤ له کاتی ئاسایی‌دا و به سسیته‌مێکی پاراستنی گیانی باشه‌وه تووشیان نابێت و یان هێزی به‌رگری باشی هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌م هۆکاره نه‌خۆشییانه. هه‌ندێک له‌م میکرۆئۆرگانیسمانه به شێوه‌یه‌کی گشتی تووشی خه‌ڵک ئه‌بن. له نه‌خۆشه‌کانی ئه‌یدزی دا ئه‌مانه هۆکارن بۆ هاتنه ئارای زۆر کێشه، وه‌ک هه‌وکردنی ڕێگاکانی هه‌ناسه ، مه‌عیده و ڕیخۆڵه‌کان، مێشک و ستوونی ده‌ماری پشت(Spinal cord ) ، پێست و په‌رده‌ی چڵمێن Mucous Membrane. هه‌ندێک له نه‌خۆشیه‌کانی Opportunistic infections * ( pneumocystis carinii) Parasitaire long inflammation؛ * هه‌و کردنی ناو ده‌م و بۆڕی مه‌عیده(Candidiasis )؛ * التهابی مێشک( ( Meningitis به هۆی باکتریای قارچکی (Fungus ) جۆریCryptococcus neofarmans ؛ * زیپکه له سه‌ر ئۆرگانه‌کانی جنسی مرۆڤ ( herpes genitalis ) که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن بمێنێته‌وه و چاک نه‌بێته‌وه(زیاتر له ماناگێک)؛ * التهابی ڕیخۆڵه‌ی گه‌وره(Colitis ) و التهابی چاو (Retinitis ) به هۆی هه‌و کردنی ڤایرۆسی جۆری Cytomegaly(CMV) * Mycobacterium avium complex(MAC or MAI) ئه‌م نه‌خۆشییه باکتریاییه که هۆکاره بۆ په‌یدا بوونی تای به‌رز،ئاره‌قه کردنی شه‌وانه،که‌م مه‌یلی بۆ خوواردن(ئیشتیا که‌م بوونه‌وه) و زگچوون.
* Tuberculose end Aids ئه‌م نه‌خۆشانه‌ی که تووشی ئه‌یدز بوون ئه‌گه‌ری زۆریان هه‌یه بۆ تووش بوونی سیلTBC . به‌ڵام ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه‌ی سیل وه‌کو نه‌خۆشی سیلی ئاسایی نیه،چۆنکه هۆکاره‌که‌ی له Mycobactry دا نیه که له Mycobacterium Tuberculosis Complex بێت ،ئه‌م جۆره نه‌خۆشیه‌ی سیل که نه‌خۆشه‌کانی تووشبوو به ئه‌یدز ئه‌یگرن پێی ئه‌ڵێن Atypisch Tuberculosis که جۆرێکی نائاسایی یان جیاوازه له نه‌خۆشی سیلی ئاسایی.جێگای ئاماژه‌یه که چاره‌سه‌رییه‌که‌شی جیاوازه له سیلی ئاسایی.ئه‌م چاره‌سه‌رییه هاوکات له گه‌ڵ ده‌رمانی جۆراوجۆری تر پێشنیار ئه‌کرێت بۆ به‌رگری کردن له‌م باکتریایه(Combinationtherapy ) چۆنکه ئه‌م باکتریایه به‌هێزتر ئه‌بێت (Resistent) ئه‌گه‌ر بێتوو ته‌نیا یه‌ک جۆر ده‌رمان دابین بکرێت بۆ به‌رگری. له هه‌ندێک وڵاتان وه‌ک وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان و هه‌ندێک له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات به هۆی به‌کار هێنانی شێوازی هه‌ڵه‌ی ده‌رمان ئه‌م باکتریایانه به‌هێزتر بوون و چاره‌سه‌رییان دژوارتر بووهMultiresistent ) ( Multiresistent tuberculoses هه‌روه‌کو Open tuberculose یه بۆ گرتنه‌وه یان گوواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی له که‌سێک بۆ که‌سێکی تره‌وه. Oppertunisticinfections هۆکارن له درووستبوونی ئه‌م نه‌خۆشییه(سیل) که به هۆی باکتریای جۆری Mycobacterium tuberculose . له کاتی هه‌بوونی ئه‌م جۆره سیله هه‌مان کێشه و نیشانه‌کانی سیلی ئاسایی ئه‌گرێت وه‌کو کۆخه(هه‌ندێک جار به به‌ڵغه‌مه‌وه)، تای به‌رز،که‌م مه‌یلی خواردن، دابه‌زینی کێش،ماندووبوون، ئاره‌قه کردنی شه‌وانه،و ئاوسانی لیمفه گرێکان، به‌ڵام له حاڵه‌تی نه‌خۆشه‌کانی ئه‌یدز دا له‌وانه‌یه ئه‌م نه‌خۆشییه له ده‌ره‌وه‌ی سییه‌کانیش په‌یدا ببێت. مرۆڤ کاتێک که ئه‌ڵێت Open’’ Atypische Tuberculose '' ئه‌مه وه‌کو Tuberculose نه‌خۆشی ئه‌گوازێته‌وه له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر(گرتنه‌وه). ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی ئه‌یدز له هۆڵه‌ندا ئه‌گه‌ر که‌سێک که نه‌خۆشی ئه‌یدزی له سه‌ر ده‌ستنیشان کرابێت که HIV-Virus هه‌بێت و به تایبه‌تی نه‌خۆشیه‌کی له‌م نه‌خۆشییانه‌ی که له ناو لیستی Americans Center For Diseas Control end Prevention =(CDC) ئه‌م لیسته له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا هه‌ندێک گۆڕانکاری تێیدا کراوه بۆ نموونه بۆ دوواجار له ساڵی 1993 دا کاتێک که شێرپه‌نجه‌ی گه‌رووی مناڵدان Cervix ca. به لیسته‌که‌وه زیاد کرا. له سه‌ر لیستی CDC سه‌رجه‌م Oppertunistic infections تێیدا تۆمار کراون. ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی ئه‌یدز له هه‌موو وڵاتێک وه‌کو یه‌ک نیه. له ئه‌مریکا که‌سێک که چه‌ندT4-Cells یان CD4-Cells ی که ( هه‌ندێک خانه‌ی تایبه‌تی سسیته‌می پاراستنی گیانی مرۆڤن) له خوێندا له سنووری ئه‌ژمارێکی تایبه‌تدا دابه‌زیبێت ئه‌وه نه‌خۆشیه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌ستنیشان ئه‌کرێت. به‌ڵام له هۆڵه‌ندا کاتێک نه‌خۆشی ئه یدز ده‌ستنیشان ئه‌کرێت که HIV له ئارادابێت. له ئه‌وروپا ده‌ستنیشانکردنی ئه‌م نه‌خۆشیه به شێوه‌ی هۆڵه‌ندایه. مرۆڤ سه‌یری نیشانه‌کان ئه‌کات(Symptoms ). ڤایرۆسی HIV چۆن ده‌گوازڕێته‌وه ؟ ڤایرۆسی هایڤ له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر ده‌گوازرێته‌وه له ڕێگای خوێن یان شله‌ی جه‌سته بۆ نموونه سپێرم (spermatozoon) یان ته‌ڕایی ناو لینگی ئافره‌ت ( Vaginal lubrication ) ڕێگاکان: - په‌یوه‌ندی سه‌رجێی بێ پارێزراو(بێ کۆندۆم) له گڵ که‌سێک که تووش به‌م نه‌خۆشییه‌یه. - له ڕێگای ده‌رزی پێشتر به‌کار هاتووی تووش بوو به‌م نه‌خۆشییه (زیاتر که‌سانێک که ماده‌ی سڕکه‌ر به‌کار دێنن و تووش بوون به‌م نه‌خۆشییه) - خاڵ کووتان Tatoo (ده‌رزی) که بۆ که‌سی تووشبوو به‌کار هاتبێت - به‌کار هێنانی ئامێری دان و که‌ل و په‌لی دانپزیشکی که بۆ که‌سی تووشبوو به‌کار هاتبێت و پاک نه‌کرابێته‌وه - تیغ/گوێزانی سه‌رتاشخانه که بۆ که‌سی تووشبوو به‌کار هاتبێت له‌م حاڵه‌تانه‌دا ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌م ڤایرۆسه هه‌یه: - سه‌رجێیکردن له گه‌ڵ چه‌ند که‌سی جۆراو جۆر که پارێزگاری نه‌کرابیت - یه‌کێک له نه‌خۆشیه‌کانی سیفلیس یان سوزاک(هه‌و هاتنه ده‌ره‌وه له ئاڵه‌تی جنسی ژن یان پیاو) تووش بووبێت - له ده‌رزی پێشتر به‌کار هاتوو که‌ڵک وه‌رگیرێت - مرۆڤ هاوسه‌رێکی هه‌بێت که ئه‌م سێ حاڵه‌تانه ی سه‌رووی بگرێته‌وه. چ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ک له گه‌ڵ که‌سێک که تووش بووه نابێته هۆکاری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که؟ ڤایرۆسی هایڤ له ده‌ره‌وه‌ی له‌شدا زۆر ناتوانێت بژیت، ئینجا به په‌یوه‌ندیه ئاساییه‌کان ناگوازرێته‌وه: تۆقه‌کردن،له ئامێزگرتن(باوه‌ش گرتن)، ده‌ست له ته‌لفۆن دان،یان مه‌له کردن له گه‌لیا، ده‌ست له فرمێسکدان،پژمین و ئاره‌قه‌ی مرۆڤ تووش نابێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماچی لێو که برینی هه‌بێت یان ماچی زمان ئه‌م ڤایرۆسه ده‌گوازرێته‌وه. ئایا ئه‌نجامی توێژینه‌وه له سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه زوو ده‌رئه‌که‌وێت؟ نه‌خێر، دوای 3-6 مانگ ئه‌تواندرێت دیاری بکرێت که که‌سێک تووش بووه یان نه. HIV Test تویژینه‌وه بۆ ئه‌گه‌ری هایڤ مرۆڤ که گومانی هه‌بوو له گرتن یان تووشبوون به‌م ڤایرۆسه ئه‌توانێت بۆ دڵنیایی خوێنی بداته تاقیگه بۆ توێژینه‌وه له ڕێگای پزیشکی خانهوادهیهوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه بدیترێت له ناو خوێندا ئه‌وه ماده‌ی Immunoglobuline دژ به‌م ڤایرۆسه درووست کراوه.ئه‌م ماده‌یه له کاتی ئاسایی‌دا بۆ له ناوبردنی ڤایرۆسه‌کانه.به‌ڵام له حاڵه‌تی ئه‌یدز دا ئه‌م ماده‌یه‌ش ناتوانێت ڤایرۆسه‌کان له ناو ببات. Hiv test نیشان ئه‌دات که له ناو خوێندا Immunoglobuline -Hiv درووست بووه.ئه‌گه‌ر وابوو ئینجا ئایا تووش بووه یان Hiv-positive .ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ته‌نیا ده‌ستنیشان ئه‌کات که ئه‌م ڤایرۆسه تووشی مرۆڤ بووه یان نه،بێجگه له‌وه هیچ به‌رگری ویان ئه‌رکێکی پاراستنی نیه دژ هایڤ. ئه‌نجامی توێژینه: Positive / negative ئه‌نجامێکی نیگاتیف (نه‌رینی) به مانای ئه‌وه‌یه که باشه و هایڤ له خوێندا نیه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌گه ر له ماوه‌ی 3 مانگی ڕابردوودا هیچ ریسک نه‌کرابێت بۆ تووش بوون. ئه‌نجامێکی پۆسیتیف (ئه‌رینی) به مانای ئه‌وه‌یه که باش نیه و هایڤ له خوێندا هه‌یه، هه‌ر چه‌نده که مرۆڤی تووش بوو هه‌ست به نه‌خۆشیش نه کات. ئه‌نجامی ئه‌م توژینه‌وه‌یه ماوه‌ی 10 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت(له هۆڵه‌ندا)
چاره‌سه‌ری Haart / tripletherapy هایڤ و ئه‌یدز به ده‌رمان چاره‌سه‌ر ئه‌گرێن(نه‌ک چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی). ئێستا گرنگترین ڕێگه چاره‌سه‌ری به شێوه‌ی HAART= highly active antiretrovival therapy or triple therapy ، که نه‌خۆش 3 یان 4 جۆر ده‌رمانی دژه هایڤ به‌کار ده‌هێنێت. ئه‌م ڕێگه چاره‌سه‌رییه به‌رگری له دابه‌شبوون و زیادکردنی ڤایرۆسه‌که ئه‌کات و ماوه‌ی نه‌خۆشییه‌که درێژه‌ی پێ ئه‌درێت. ئه‌م ده‌رمانانه به‌داخه‌وه ناتوانن ڤایرۆس له ناو ببه‌ن به‌ڵکو به‌رگری له وه ئه‌که‌ن که ڤایرۆس نه‌چێته ناوه‌رۆکی خانه‌کان. تا ساڵی 2003 شانزده جۆر ده‌رمانی دژ به زیادکردنی ڤایرۆس له به‌ر ده‌ست داهه‌بووه.
Immune stimulations -هه‌روه‌ها هه‌ندیک ده‌رمان هه‌ن که سیسته‌می پاراستنی گیان هان ئه‌دات. ئه‌م ده‌رمانانه ئه‌م سیسته‌مه هان ئه‌ده‌ن بۆ درووست کردنی خانه‌کانی نوێی به‌رگری له ناو گیاندا، که ئه‌مانه خۆیان بۆ مه‌به‌ستی به‌رگری نین له هایڤ. Infections هه‌وکردن له کاتێ نه‌خۆشی ئه‌یدز دا به ده‌رمان چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت .بۆ نموونه ده‌رمانی دژ به هه‌وکردنی سییه‌کان یان ههوکردهن به هۆی قارچکه‌کان-fungus . complications هه‌ندیک ده‌رمان کێشه درووست ئه‌که‌ن و جاری وایه به نه‌خۆش ناکه‌وون ئه‌وسا ئه‌بێت پزیشک هه‌روه‌ها ده‌رمانی دژ به‌م ناکۆکییه‌ش بنووسێت. PEP= Post Exposure Profylaxis ئه‌و کاته‌ی که به بێ کۆندۆم سێکس ئه‌کرێت له گه‌ڵ که‌سێک که تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه یان له ناکاو کۆندۆم دڕاوه ، ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره که که‌سێک که پاكه له‌م نه‌خۆشییه تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بێت،ئینجا ئه‌کرێت ده‌ست به شێوه چاره‌سه‌ری PEP بکرێت.
Vaccination له سه‌ر ئاستی جیهاندا زۆر کۆشش و ته‌قه‌لا ده‌کرێت له لایه‌ن پسپۆران و زانایانی جیهانی پزیشکیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێک بۆ کووتان که مرۆڤ بپارێزێت و کاریگه‌ری باشی هه‌بێت له سه‌ر به‌رگریکردن له‌م ڤایرۆسه. تا ئێستا که‌م یان زیاد 30 جۆره ده‌رمانی کووتان له تاقیگه‌دایه به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا شتێکی واها نه‌هاتۆته به‌رده‌ست خه‌ڵک و به دڵنیایی ساڵانێکی زۆریش ده‌خایه‌نێت(ئه‌لێن 10 سالی تر) تاکو ئه‌وان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن له لێکۆڵینه‌وه‌کان و گهڕانهکانییاندا بۆ مه‌به‌سته‌که‌یان که ئه‌وه‌یش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی مرۆڤ.
ئاماری خه‌ڵکانی تووشبووه له ئاستی جیهاندا له ساڵی 2006 دا به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه: ئه‌ژماره‌ی خه‌ڵکانی که تووش به هایڤ/ئه‌یدز بووه‌ن له سه‌ر ئاستی جیهاندا له ساڵی 2006 دا 39.5 ملێۆن بوون ئه‌ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که تازه گرتوویانه له سه‌ر ئاستی جیهاندا 4.3 ملیۆن بووه ئه‌ژماره‌ی که‌سانێک که به هۆی ئه‌یدزه‌وه کۆچیان کردووه له سالی 2006 دا 2.9 ملیۆن بووه له وڵاتی هۆڵاندا له 2006 دا ئه‌ژماره‌ی: 12.059 که‌س که ناویان تۆمار کراوه بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه 2699 ئافره‌ت(22 %) تووش بوون 9.254 پیاو (77.5 %) تووش بوون 106 مناڵ تووش بوون. کۆی گشتی تووش بووان له‌م وڵاته‌دا له نێوان 16.000 تا 23.000 دایه (هه‌موو که‌س ناوی خۆی تۆمار ناکات،هه‌ندێک به نه‌هێنی ئه‌م نه‌خۆشییه ڕاده‌گرن)
سه‌رچاوه‌کان: PSP به‌شی خزمه‌تگۆزاری و به‌خشینی زانیاری بۆ نه‌خۆشه‌کان Information: Nederlands Instituut voor Zorg en Welzijn له نووسینی (گردآوری و تنضیم )دکتور محمد رهنوردی له زمانی فارسییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی http://nl.wikipedia.org/wiki/Aids
گوڵاڵه پشده‌ری 13 August 2007 Holland
|