په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١٢\٢٠١٤

    ئەی دۆست.

سابات

ئەی يار

تۆ شيرينترین درۆی

           ناو ژيانی من بووی..

تۆ بە شکۆترين پياوی

    سەر تەختی دڵی من بووی..

تۆ هەناسەی  

  سیيە بريندارەکەی من بووی..

بينای چاوە کزەکەی من بووی..

تۆ درۆزنترين ئەوینی

  سەر ئەم زەمينه‌ی من بووی،

منيش

شیرینترین و سادەترين

                ئاشقت بووم،

تۆ ياریی

بە هەموو پاکيیەکانم دەکەی و

منيش لە جێگەی

           هەر ناشیرینییەکت

    گوڵێک دەڕوێنم و

          بە ئەشکی چاوانم

                ئاویان دەدەم!

 

هه‌ولێر

sabatazad1@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک