٧\٨\٢٠١١
ئه‌ی
فه‌رمانڕه‌وا
تۆبووی ئێمه‌ت به‌رهه‌مهێنا.

ئه‌حمه‌د
مه‌ته‌ر. وه‌رگێڕانی.
جه‌لال ده‌باغ
گوتم: به فه‌رمانڕه‌وا
تۆبووی ئێمه‌ت به‌رهه‌مهێنا؟
گوتی: نه‌ء من نه‌بووم
گوتم: یه‌زدان تۆی به‌سه‌ر ئێمه‌وه
کردووه به‌خودا؟
گوتی: حاشا له خودا
گوتم: ئێمه داوامان لێکردیت فه‌رمانڕه‌واییمان بکه‌یت؟
گوتی: نه‌خێر
گوتم: ئایا ئێمه ده نیشتیمانمان هه‌یه‌و نیشتیمانێکیان به‌کاربراوه‌و
پێویستیمان پێی نه‌ماوه،
ئێمه‌ش ئه‌م نیشتیمانه‌مان به تۆ به‌خشی؟
گوتی: شتی‌وا نییه‌و گومان نابه‌م
ئه‌مه له توانای که‌سدا بێ
گوتم: شتێکت به‌قه‌رز پێداوین
که ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌که نه‌ده‌ینه‌وه
زه‌ویمان پێ بگریت؟*
گوتی: نه‌خێر
گوتم: جا که‌وابێ تۆ:
نهخوایت، نه‌باوک،
نه فه‌رمانڕه‌وای هه‌ڵبژێردراو،
یان خاوه‌ن موڵک و قهرزلێکراو.
بۆچی هێشتا ئه‌ی کوڕی هین...
وا.. سوارمانبوویت؟
ئا لێره‌دابوو
خه‌ونه‌که‌م زوو
کۆتاییهات.
له‌ده‌رگادرا .. خه‌به‌رم بۆوه..
هه‌ی کوڕی بیژی،
خیرا ده‌رگه‌که‌مان لێ بکه‌ره‌وه..
خه‌ونێکی ناپاک وا لهماڵتانا**
خۆی حه‌شارداوه..!***
____________________
په‌ڕاوێزی وه‌رگێڕ:
*
زه‌وی گیران:
(خسوف الارض).
**
ناپاک:
(خائن).
**
خۆی حه‌شارداوه:
خۆی شاردۆته‌وه.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال ده‌باغ
|