٢٥\٥\٢٠١١
ئه‌ی میلله‌ت! سه‌یری
هه‌ڵوێست و کار و
کرده‌وه‌کانی
سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
گه‌نده‌ڵه بکه‌ن که ئێمه هه‌مانه!؟
مه‌ریوان که‌ریم
ئه‌مڕۆ له پێگه‌ی (هاوڵاتی) دا یه‌کێ سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین، به‌ڵام پڕ
له کاره‌ساترین هه‌واڵه‌کانم بینی که نووسرابوو ده‌سه‌ڵات مووچه‌ی
600، (به‌نووسینیش شه‌شسه‌ده‌که‌تان بۆ ده‌نووسم، نه‌ک به‌هه‌ڵه، به
هه‌ڵه‌ی چاپی تێبگه‌ن!؟) پێشمه‌رگه و که‌مئه‌ندامی (کۆمه‌ڵی ئیسلامی
کوردستان!؟)ی بڕیوه. لێره‌دا جارێ به‌ر له‌هه‌ر باسوخواسێک با هه‌واڵه‌که‌ی
ناو پێگه‌ی هاوڵاتیتان وه‌کوو خۆی بۆ بگوێزمه‌وه:
حکومه‌ت موچه‌ی 600 پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین‌و که‌مئه‌ندامی کۆمه‌ڵ
راده‌گرێت.
24\5\2011
دڵشاد ئه‌نوه‌ر
به‌رپرسێکی باڵای کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان
رایگه‌یاند حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان موچه‌ی 600 پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین‌و
که‌مئه‌ندامی حیزبه‌که‌یانی راگرتووه.
عه‌بدوستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لێدوانێکیدا
بۆ سایتی هاوڵاتی وتی "له‌م مانگه‌وه حکومه‌ت موچه‌ی 500 پێشمه‌رگه‌ی
دێرینی حیزبه‌که‌مانی راگرتووه که خانه‌نشینکرابوون، هه‌روه‌ها
موچه‌ی 100 پێشمه‌رگه‌ی که‌م ئه‌ندامیشی راگرتووه".
هه‌روه‌ها وتی "بڕینی موچه‌ی ئه‌و 600 که‌سه، له‌کاتێکدا به‌پێی
بڕیاری په‌رله‌مان خانه‌نشینکراون و موچه‌یان بۆ بڕدراوه‌ته‌وه، به‌و
پێیه‌ش حکومه‌ت بڕیاری په‌رله‌مان پێشێلده‌کات".
له‌دوای ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌کان له 17 شوباتی رابردووه‌وه،
حکومه‌تی هه‌رێم مینحه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌که (گۆڕان، یه‌کگرتوو،
کۆمه‌ڵ)ی راگرت.
لێره‌دا نامه‌وێت سه‌ری ئێوه‌ی خوێنه‌رانی به‌ڕێز به باسکردنی هه‌ڵوێسته‌کان
و کاروکرده‌وه‌کانی رابردووی به‌رپرسانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردییه و
سه‌رانی پارتی و یه‌کێتییه‌وه بئێشێنم، ئه‌مه نووسینی چه‌ندین به‌رگی
گه‌وره، په‌ڕتووکی ده‌وێت، وه‌ک هاونیشتمانییه‌کی ئاسایی، زۆر به
ساده و ساکاری و زۆر به کورتی ته‌نها چه‌ند وشه‌یه‌ک له‌سه‌ر دوو وشه‌ی
نێو ئه‌و هه‌واڵه ده‌نووسم: 1- پێشمه‌رگه 2- که‌م ئه‌ندام.
هه‌موومان ئه‌و راستییانه باش ده‌زانین که ئه‌م گروپه ئیسلامییه
سیاسییه به‌کرێگیراوانه، که دوژمنانی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستان،
بۆ دوژمنایه‌تی کردنی کورد و کوردایه‌تی، بۆ به‌ئیسلامکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان و له راستیدا بۆ (به‌عه‌ره‌بکردنی) کورد و کوردستان دروستیان
کردوون و بۆ ئه‌م مه‌به‌ست و ئامانجه ناڕه‌وایانه‌ی خۆیان، به‌رده‌وام
هه‌موو جۆره کۆمه‌ک و پشتیوانییه‌کیان پێشکه‌ش کردوون و ده‌که‌ن.
با بێینه سه‌ر وشه‌ی یه‌که‌م: پێشمه‌رگه: پێشمه‌رگه‌ی چی!؟ و پێشمه‌رگه‌ی
که‌ی!؟ و پێشمه‌رگه‌ی کوێ!؟
ئه‌وه زۆرتر له نیوسه‌ده‌یه خه‌بات و به‌رگری و بزووتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێرانه‌ی چه‌کدارانه له باشووری کوردستاندا کڵپه‌ی سه‌ندووه و
به‌رده‌وام شه‌ڕ و پێکدادان و شۆڕش و به‌رگری له نێوان میلله‌ت و هێزه
سیاسییه شۆڕشگێڕه‌کانی کوردستان له لایه‌ک و دوژمنانی کورد و داگیرکه‌رانی
کوردستانیش له‌لایه‌که‌ی تر هه‌ر به‌رده‌وام هه‌بووه و بووه، له ماوه‌ی
ئه‌م نیوسه‌ده‌یه‌دا له نێو کورد و کوردستاندا، له هیچ کات و
شوێنێکدا، ناوی هیچ گروپێکی ئیسلامیمان نه‌بیستوه و به خه‌ویش
بوونیان نه‌بووه، ئیتر ئه‌م 600 شه‌شسه‌د پێشمه‌رگه دێرینه‌ی ئه‌و
گروپه ئیسلامییه ته‌عریبچییه له‌کوێوه په‌یداکران!؟ ده‌ی باشه با
ده‌سه‌ڵات و ئه‌و گروپه به‌کرێگیراوه خۆیشیان لیستی ناوه‌کانی ئه‌و
گوایه (پێشمه‌رگه) یا‌نه‌مان بۆ بنووسن و ناوی سییانی و مێژووی شوێن
و له‌دایکبوونیان بخه‌نه به‌رده‌ستی میلله‌ت. ئه‌وانه کێ بوون و کوڕی
کێ بوون و له‌لای چ هێز و چ سه‌رکرده و فه‌رمانده‌یه‌کی شۆڕش و
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان پێشمه‌رگه بوون و بوونیان هه‌بووه
و خه‌باتیان کردووه!؟ بێگو‌مان هه‌رگیز نابێت چاوه‌ڕوانی بینینی
لیستێکی خه‌یاڵیی له‌و بابه‌ته بکه‌ین، چونکه ئه‌و ناوانه، ئه‌و که‌سانه،
وه‌کو (پێشمه‌رگه!؟)، هه‌گیز نه‌بوون و بوونیان نه‌بووه، مه‌گه‌ر هه‌ر
بۆ (بودجه) به‌فیڕۆدان، له خه‌ون وخه‌یاڵدا پێشمه‌رگه بووبێتن!؟
بێگو‌مان ئه‌وانه هه‌موو که‌سانی بێ رابردوو و بێ به‌رهه‌می سه‌ر به‌و
گروپه به‌کرێگیراوه‌ن.
وشه‌ی دووه‌م: که‌م ئه‌ندام: کامانه‌ن ئه‌و که‌م ئه‌ندامانه‌ی ئه‌و
گروپه تێرۆریسته!؟ بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان ئێستا به هه‌زاران که‌م ئه‌ندام
و په‌ککه‌وته‌ی تێدا نییه!؟ ئه‌ی مووچه بۆ ئه‌وانی تر بۆ نه‌بڕاوه‌ته‌وه!؟
ئه‌مه با هه‌ر باسی ئه‌وه نه‌که‌ین که مووچه‌ی خانه‌نشینی هه‌تا
ئێستا بۆ هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی دێرینی راستینه نه‌بڕاوه‌ته‌وه!؟ ئه‌ی
ئه‌و هه‌ژار و په‌ککه‌وته و که‌مئه‌ندامانه‌ی تری نێو کۆمه‌ڵگا،
هاونیشتمانیی کوردستان و ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگه و مرۆڤ نین!؟ ئه‌مانه
نابێت خزمه‌تبکرێن و مافی ژیانیان هه‌بێت!؟
به‌م په‌یڤه سادانه له سه‌رمایه‌داره میلیۆنه‌ر و میلیارده‌ره‌کانی
سه‌رانی ده‌سه‌ڵات و پارتی و یه‌کێتیی ده‌پرسم ،ئایا کامه‌یان مرۆڤایه‌تی
و کوردایه‌تییه!؟ مووچه بڕینه‌وه بۆ ئه‌و 600 ئیسلامییه سیاسییه
به‌رێگیراوه مشه‌خۆرانه، یان بۆ هه‌زاران له مناڵانی به‌رگشڕ و
برسی و بێده‌ره‌تانی کوردستان، مناڵانی بێبه‌ری له هه‌موو پێداویستی و
خۆشگوزه‌رانییه‌کی ژیان!؟
با لێره‌دا به‌بیری سه‌رانی بێ‌ویژدان و ناپه‌رپرسیار و گه‌نده‌ڵی ئه‌م
پارتی و یه‌کێتی و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی خۆمانی بهێنمه‌وه که
ئه‌مه‌یه رابردووتان و هه‌ڵوێست و کاروکرده‌وه‌کانتان، هه‌ربۆیه به‌رده‌وام
،له‌به‌رده‌م نه‌فره‌ت و توڕه‌یی میلله‌ت و ئه‌م نه‌وه نوێیه، بێ کار
و بێ چاره‌یه‌دا ده‌بن. به‌ڵی ئه‌ی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات و پارتی و یه‌کێتی،
په‌ند و وانه له مێژوو وه‌ربگرن، ئه‌گه‌رنا، له ئێستا و له
داهاتوودا، له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌رچییتان پێبگوترێت، هه‌رچیتان
له‌سه‌ر بنووسرێت، هه‌رچیتان لێبکرێت، هێشتا هه‌ر که‌مه... هه‌ر
که‌مه... هه‌ر که‌مه!
_____________________
*
مه‌ریوان که‌ریم (پێشمه‌رگه‌ی دێرین).
24\5\2011
|