٢٩\١٢\٢٠٠٩
ئه‌ی شۆخ و شه‌نگ.

خالید شه‌یدا
ئه‌ی دڵ ڕفێن ...
ئه‌ی جوانترین خونچه‌ی گوڵان
ده‌تکه‌م به گوڵی خۆم ...
بۆ گوڵدانی غوربه‌تی خۆم
ده‌تکه‌م به مۆم ...
بۆ شه‌وانی تاریکی خۆم
ده‌تکه‌م به ئاو ..
بۆ ڕۆژانی تێنوه‌تی خۆم
که تێنووم بوو ده‌تخۆمه‌وه
نه‌وه‌ک ڕۆژێک نه‌تبینمه‌وه
ده‌تکه‌م به نان ..
بۆ ڕۆژانی برسیه‌تی خۆم
که برسیم بوو ده‌تخۆم
تا مه‌رگ ڕۆژێ نه‌گری یه‌خه‌م
وه‌کو خودای عه‌شق
ده‌تکه‌م به قیبله‌ی هه‌میشه‌ییم
به شه‌و و ڕۆژ ده‌تپه‌رستم
تا له دیده‌نت تێربم
ده‌ترسم نه‌وه‌ک ڕۆژێ له ناکاو له به‌رچاوم ون بی
منیش له تاوان شێت بم .....
هانۆڤه‌ر
24.05.09
|