ئه‌ی ته‌مه‌نی ماندووی زووخاڵ .
پێشکه‌شه به‌تۆ، ئه‌ی هه‌ناسه...!
بورهان هه‌ژار * * مه‌ستم به سۆز، سپێده‌ی ده‌نگی به شنه‌ی هه‌ناسه و به‌هره‌ی چه‌له‌نگی.. هه‌ر له ئێواره تا ده‌مه‌و سه‌حه‌ر ببم ئاشنای، ئه‌و( رۆحه )پاکه‌ی وه‌ک تیشکی شه‌به‌نگ، به‌ماچی قووڵ و مژينی لێويی تێر تێر بۆنیکه‌م سه‌رسنگی نه‌رم و ئامێزی گه‌رمی... تا له‌م دووره‌وه بۆ ئه‌و ئه‌ڤينه هه‌نگاو هه‌ڵبێنم هێنده‌م ته‌مه‌ن بێت، به‌ر له ( فه‌نا )بوون بگه‌م به باڵای کۆتری دڵی من، هێلانه‌ی چێبێ له ده‌ووری سه‌ری.. تا ماووم له ژين شه‌وان نه‌مکیڵێ، له ته‌نيايداو ده‌ستم بگاته به‌ژن و که‌مه‌ری..........
* *
ئه‌ی شه‌قامی ئێواران و ئه‌ی ته‌مه‌نی ماندووی زووخاڵ... بمسپێره به‌و گه‌ڵايه‌ی، وه‌رزی خه‌زانی نه‌دييوه... چوار وه‌رزی ساڵ.. دڵی منيش به ئارامی هێشتا خه‌نده‌ی لێده‌بارێ و هێدی، هێدی ده‌رگاکانم لێبکه‌ره‌وه، نه‌کا( با )ێک هه‌ڵبکات و په‌ڕی گوڵی، ده‌ستی رۆژگاری ته‌مه‌نم هه‌ڵبوه‌رێ و به ئاهه‌وه به دڵته‌نگی بمنێته چاڵ ...
* * به‌رلین 3.11.07
|