١٥\٥\٢٠١١
ئه‌ز چ بێژم.. که ئه‌ز (ولۆ)م.*

دارا ئه‌حمه‌د
- پێشکه‌شه
به (پایزه ئه‌حمه‌د) -
وه گۆی مه‌مکی
هه‌ناره‌کی فره مێخۆش
-
پڕ پڕ.. سه‌رڕێژ له چه‌شه و چێژ
-
فرچکم گرت.
ئه‌ز ده‌زانم
چ جار چاوانم تێر نابن
له هه‌ڵمژتنی که‌سکایی و
گیانی هه‌رگیز گه‌ش و رۆشنی
سنه‌وبه‌ره نه‌ونه‌مامه.. به‌ژن
زراڤه..
نه‌رمونیانه.. چڕوپڕه.. ته‌ڕوبڕه..
فره فره جوانه‌کانی
ره‌گاژۆی ئاخی ناخی یار،
ئه‌ز ده‌زانم
که‌شوهه‌وای ژێر سێبه‌ری هیچ شۆڕه‌بییه‌ک
هێنده‌ی سێبه‌ری پڕ چێژی
زوڵف و په‌رچه‌م و ئه‌گریجه‌ی
هه‌ڵبژارده
نازداره‌که‌م
ئارامبه‌خش و
باڵکێش نییه و*
نامسێنته‌وه،
ئه‌ز ده‌زانم
که‌نار و لێوی هیچ کانییه‌ک
هیچ
رووبار و هیچ ده‌ریایه‌ک
وه ئه‌ندازه‌ی لێوی تورتی
کانییه قشت و ژیکه‌ڵانه و چووکه‌که‌ی خۆم
ناسک و نه‌رم و ته‌ڕ و گه‌رم و پڕ جۆش نییه
چێژ و چه‌شه‌م پێ نابه‌خشێ
مه‌ستم ناکا،
ئه‌ز ده‌زانم
نه سروه‌یه‌ک.. نه شه‌ماڵه‌ک
هیچ هه‌ناسه و نه‌رمه‌بایه‌ک
وه قه‌د هاڵاوی هه‌ناسه‌ی پڕ سۆزی یار
فێنک نییه و
نامخرۆشێنێ...
ئه‌ز ده‌زانم
خۆشترین بۆن؛
مێخه‌ک.. به‌یبوون.. ره‌شه‌ڕه‌یحان
هیچ شه‌مامه و گوڵه‌باغه‌ک
هێنده‌ی بۆنی
سینگ و به‌رۆکی باغ ئاسای
نازدارحه‌یرانه
قشته‌که‌م
نامورژێنێ و نامهه‌ژێنێ و
مه‌ستم ناکا،
وه‌لی ئه‌ز ئه‌وه‌ش ده‌زانم:
هه‌ر شۆڕه‌بی و سنه‌وبه‌ره‌ک
هه‌ر نه‌ونه‌مام.. هه‌ر دره‌خته‌ک
هه‌ر دیمه‌ن و هه‌ر سێبه‌ره‌ک
هه‌ر که‌نار و ده‌مولێوه‌ک
هه‌ر کانی و ئاو و رووباره‌ک
هه‌ر هه‌ناسه و شنه‌بایه‌ک
بۆن و به‌رامه‌ی هه‌ر گوڵ و نه‌رمه‌گیایه‌ک...
به‌رمکه‌وێ؛
له ره‌گه‌وه ده‌مهه‌ژێنێ
ده‌مورژێنێ
ده‌مبرژێنێ
تاسه‌ر ئێسقان
ده‌مسوتێنێ...
ئه‌ز چ بێژم..
که ئه‌ز (ولۆ)م!؟
خاترجه‌م بن ئه‌ز نزانم!*
چش نزانم!*
_______________________
*
ولۆ:
ئه‌وها، ئاوه‌ها، به‌و جۆره.
*
باڵکێش:
سه‌رنجڕاکیش.
*
خاترجه‌م:
دڵنیا.
*
چش:
هیچ شته‌ک.
١١\٥\٢٠١١
- له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|