١٦\٤\٢٠١١
ئه‌ز چم دابوو له‌و کۆترانه.

دارا ئه‌حمه‌د
دوو کۆتری سپی سپی
دندووک سۆر سۆری قورمزیی
له رووکاری دوڕ ده‌روونم
لانه‌ی خۆیان چێکردییه
شه‌وان له‌نێو له‌پی ده‌ستم ئۆقره نه‌گرن
هه‌رگیز چاوانیان لێک نانێن..
رۆژانیش تا،
ئازاد.. ئازاد
تێر نه‌فڕنه سه‌ر شانانم..
په‌ڕپه‌ڕه‌که‌ی تێکڕای ئاسمانان ته‌ی نه‌که‌ن
وه‌ژۆر ناخم ناکه‌ونه‌وه،
ئه‌ز چم دایه
له‌و کۆتره سرک و کیویانه
گه‌رچی هه‌نده‌کیان نه‌شمیلن
دندووک قولاب، پێ به کورک، په‌ڕ نه‌خشینن...
لێ تا، ده‌وروخولیان نه‌ده‌ی..
دانه‌خۆره و که‌وییان نه‌که‌ی
وه‌گیر نایه‌ن!!!
ئه‌ز چم دابوو له‌و کۆترانه
ئه‌گه‌ر له جیاتی پڕسۆزییم
پڕ له رق و تاشه‌به‌رد بام؟!
١١\٤\٢٠١١
-
له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|