په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٦\٢٠١٥

    ئەز ئەو کەسەم!

دارا خونچە

هێدی هێدی

      هەر چار دیواری ژۆرەکەم

                      هەڵوەراندن..

لە جێیاندا

      دوو رێز چرا و

      دوو رێز گوڵم لێ داچاندن و

      یەک باخچەی

           جوان و گەش گەشم

                      لێ ئاواکرد..

ئەز ئەو کەسەم؛

تاکو نهۆش

        گوڵەکانم

        وە ئارەقە و وە خوونی خۆم

                     ئاودێر دەکەم

          چرایەکانیش هەر وە خوون

                       وەکاردەخەم..

     چ خەم نینە

     چونکێ تا دێ

     باخچە قنج و ژیکەلەکەم

     هەر رازاوە و رازاوەتر دەبیتەوە

     وەک جێژوانیش

     هەموو رۆژێ کە شەو دادێ

            خۆمی لە نێو بزرەکەم و

     یارۆش پارێزەک دەستێنی

      هووردە هووردە وە پێدزە دێ و

      وە ئەسپاییی

               دەستلەملانم دەبیتەوە...

 

نێوەڕاستی حوزەیرانی ٢٠١٥ - لەندەن
ماڵپه‌ڕی دارا خونچە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک