٢٣\٩\٢٠١٠
ئێزیدی
کوردی ره‌سه‌نن له باشووری کوردستان.
(٢ - ٢)

ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
27. جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، له لاپه‌ڕه (395)ی
به‌رگی دووه‌می په‌رتووکی (وریابوونه‌وه‌ی کورد مێژوویێکی سیاسی
1900-1925)دا، له به‌شی دووه‌م و له بابه‌تی (لێکۆڵینه‌وه‌کانمان له
ناوچه‌ی موسڵ)دا، له نووسینی (ئی. ئێف. ڤێرسن)دا که به‌شێکه له په‌رتووکه‌که‌یدا
له‌ژێرناوی (یادگاره‌کان له جه‌نگ و ئاشتیدا)، که ڤێرسن ده‌ڵێ: (ئێزیدییه‌کان
ژماره‌یان سی هه‌زار که‌س زۆرتر نابێ وڵاته‌که‌یان ده‌که‌وێته
رۆژئاوا‌و باکووری موسڵ، بنه‌چه‌و مێژوویان زۆر نادیار‌و شێواوه‌و له
رووی ره‌گه‌زه‌وه کوردن و زمانه‌که‌شیان کوردییه، ئه‌مه‌ش گومانی
تێدانییه). دیبلۆماتکارو ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزو وه‌زیری مفه‌وه‌زی
سویدی (ئاینه‌ر تروه ئێف ڤێرسنEinar Thrue af Wirsen ) که له‌ماوه‌ی
نێوان (20.4.1875-5.1.1946)دا ژیاوه‌و، له‌کاتی شه‌ڕی یه‌که‌می
جیهاندا ئه‌فسه‌رێک بووه له سوپای عوسمانی و دواتریش باڵوێزی سویدی
بوو له رۆمانیا-بۆخارست، له رێکه‌وتی (30.9.1924)دا وه‌کو به‌رپرسی
یه‌که‌می کۆمیسیۆنی توێژینه‌وه‌ی پرسی ویلایه‌تی موسڵ ده‌ستنیشانکراوه‌و،
له مانگی یه‌نیوه‌ری ساڵی (1925)دا هاتۆته ویلایه‌ته‌که‌و، له رووی
ره‌گه‌زو زمانه‌وه ئێزیدییه‌کان به کورد داده‌نێت.
28. میرێللا گه‌لێتی، له لاپه‌ڕه (51)ی په‌رتووکی (کورد‌و کوردستان له
نووسراوه‌کانی ئیتاڵیدا له سه‌ده‌ی سێزده‌م – نۆزده‌م (ز)دا، ئاماژه‌ی
به نووسینێکی نووسه‌ری ئیتاڵی (گ. فرانکێسکۆ پیڤاتی – G. Francesco
Pivati)ی کردووه، که سه‌باره‌ت به بنه‌چه‌ی ئێزیدییه‌کان نووسیوێتی:
(کورده‌کان ئێزیدین و راڕان خه‌سڵه‌تی هیچ جۆره ئایینێکیان پێوه نییه).
به‌گوێره‌ی مێژوونووسی ئیتاڵی میرێللا گه‌لێتی، که ئاماژه‌ی به نووسه‌ری
ئیتاڵی فرانسێسکۆ پیڤانی کردووه، که ئه‌وه‌ی دووه‌میان ته‌واوی کورد
به ئێزیدی ده‌زانێت.
29. میرێللا گه‌لێتی هه‌ر له هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا ئاماژه‌ی به (ت.
مینزێل– T. Menzel) کردووه که ده‌ڵێت: (ئێمه ده‌زانین ئێزیدییه‌کان
کوردن، ئه‌گه‌رچی ئایینێکی تایبه‌تی خۆشیان هه‌یه). هه‌ر به‌گوێره‌ی
ئاماژه‌ی میرێللا گه‌لێتی، نووسه‌رێکی تری ئیتاڵی به‌ناوی (ت. مینزێل)ی
ئێزیدییه‌کان به کورد داده‌نێت، ئه‌ی خێره ئه‌و نووسه‌رو گه‌ڕیده
ئیتاڵی و ئه‌وڕوپییانه له‌م دورییه‌وه ئێزیدییه‌کان به کورد داده‌نێن،
که‌چی وه‌زیری پلاندانانی ئێراقی عه‌لی بابان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که
خۆیشی کورده و ده‌زانێت ئه‌وان به کوردی نوێژ ده‌که‌ن، هه‌ردوو په‌رتووکی
پیرۆزیان و ته‌واوی سرووته ئایینییه‌کانیان به کوردییه، که‌چی
ئێزیدی به نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و جیا له کوردیان داده‌نێت؟
30. میرێللا گه‌لێتی، له لاپه‌ڕه (58)ی په‌رتووکی (کورد‌و کوردستان له
نووسراوه‌کانی ئیتاڵیدا له‌سه‌ده‌ی سێزده‌م – نۆزده‌م (ز)دا، ئاماژه‌ی
به نووسینێکی نووسه‌ری ئیتاڵی (دۆمێنیکۆ سێستینی – Domenico Sestini)ی
کردووه، که نووسیوێتی: (ئێزیدییه‌کانیش له رووی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه
کوردن). نووسه‌رێکی تری ئیتاڵی به‌ناوی دۆمێنیکۆ سێستینی له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
ئێزیدییه‌کان به کورد داده‌نێت.
31. نووسه‌ری هۆڵه‌ندی مارتن ڤان برۆنیسینس، له لاپه‌ڕه (49)ی په‌رتووکی
(ئاغا‌و شێخ‌و ده‌وڵه‌ت)دا، سه‌باره‌ت به ئێزیدییه‌کان نووسیوێتی: (ئێزیدییه‌کان
پێده‌چێت هه‌ر موسڵمانیش نه‌بن. ئه‌م ئایینه تایبه‌ته به کورد.
ئێزیدییه‌کان به کرمانجی ده‌دوێن). مارتن ڤان برۆنیسینس یه‌کێکه له
نووسه‌ره ناوداره‌کانی هۆڵه‌ندی و چه‌ند په‌رتووکێکی مێژوویی گرنگی له‌سه‌ر
پرس و ژیانی کورد نووسیوه، له په‌رتووکی ناوبراو له سه‌ره‌وه‌دا
باسی ئه‌وه ده‌کات که ئێزیدییه‌کان به کرمانجی ده‌دوێن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت که ئێزیدییه‌کان کوردن، چونکه کرمانجی یه‌کێکه له
شێوه زاره‌کانی کوردی.
32. (مارتن ڤان برۆنیسینس – Martin Van Brunessens)، له لاپه‌ڕه
(19)ی په‌رتووکی (کورد‌و بنیاتنانی ئوممه‌ت)دا، نووسیوێتی: (ئێزیدییه‌کان
به کوردی ده‌دوێن). کاتێک که مارتن ڤان برۆنیسینس باسی ئه‌وه ده‌کات
که ئێزیدییه‌کان به کوردی ده‌دوێن، مانای ئه‌وه‌یه که کوردی زمانی
دایک و زمانی فه‌رمی ئه‌وانه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که
ئێزیدییه‌کان کوردن.
33. تۆما بوای کوردناس و رۆژهه‌ڵاتناسی فه‌ره‌نسی، له لاپه‌ڕه (207)ی
په‌رتووکی (ژیانی کورده‌واری)دا، ئێزیدییه‌کان به کورد ناوده‌بات و
ژماره‌یان به (50) هه‌زار داده‌نێت و، شوێنی ژیانیان به دۆڵی شێخان و
جیاکانی شه‌نگال دیاری ده‌کات). تۆما بوای کوردناسی فه‌ره‌نسی بێ هیچ
دوو دڵییه‌ک ئێزیدییه‌کان به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد داده‌نێت.
34. فیلیپ کرینبروک و کریستییه‌ن ئاڵیسۆن، له لاپه‌ڕه (145)ی په‌رتووکی
(کولتور‌و ناسنامه‌ی کورد)دا، سه‌باره‌ت به ئایینی کورد‌و له بابه‌تێکدا
به‌ناوی ئێزیدییه‌کان، نووسیویانه: (زۆرترین ژماره‌ی ئێزیدییه‌کان (که
100 هه‌زار هه‌تا 250 هه‌زار که‌س هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن) له باکووری
ئێراق (باشووری کوردستان) ده‌ژین. مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌کی ئێزیدییه‌کان (له
نێزیکی مه‌زاری شێخ عوده‌ی) ئێستا له ناوچه‌ی پارێزراوی له دۆڵی لالش
له باکووری موسڵ هه‌ڵکه‌وتووه. هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی ئێزیدی هه‌ر له
کۆنه‌وه، به زمانی کوردی کرمانجی قسه‌یان کردووه). ئه‌و دوو نووسه‌ره
بیانییه پێیان وایه که هه‌ر له کۆنه‌وه زمانی کوردی کرمانجی زمانی
ئێزیدییه‌کان بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئێزیدییه‌کان
کوردی ره‌سه‌نن.
35. میخائیل سیمیۆنه‌ڤیچ لازاریف، له لاپه‌ڕه (174)ی په‌رتووکی (مێژووی
کوردستان)دا، به ئێزیدییه‌کان ده‌ڵێ: (هه‌روه‌ها کورده‌کانی تر که سه‌ربه
تایه‌فه‌کانی تر بوون وه‌ک (ئێزیدییه‌کان و عه‌له‌وییه‌کان) که شوێن
که‌وتوانی رێبازه ئایینه جیاوازه‌کان ته‌نیا گوێڕایه‌لیان بۆ سه‌رکرده‌و
شێخه‌کانی خۆیان هه‌بوو). میخائیل لازاریفی کوردناس و رۆژهه‌ڵاتناسی
روسی (8.3.1930-9.3.2010)، که چه‌ندین په‌رتووکی به‌نرخی له‌سه‌ر پرسی
ره‌وای کورد نووسیوه، ئێزیدییه‌کان له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به
کورد داده‌نێت.
36. د‌یڤید ماکداول، له لاپه‌ڕه (30)ی به‌رگی یه‌که‌می په‌رتووکی (مێژووی
هاوچه‌رخی کورد)دا، سه‌باره‌ت به ئایینی کورد نووسیوێتی: (یه‌کێکی
دیکه له‌و گرووپه گرنگانه‌ی پێڕه‌و له ئایینزایه‌کی تایبه‌تی و سه‌رنج
راکێش ده‌که‌ن ئێزیدییه‌کانن. ئه‌م خه‌ڵکه که کرمانجی زمانن، به‌زۆری
له رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتی موسڵ ده‌ژین). د‌یڤید ماکداولی نووسه‌ری ئه‌مریکی
ئێزیدییه‌کان به کرمانجی زمان ده‌زانێت، که ئه‌مه‌ش مانای کوردبوونی
ئه‌وانه چونکه کرمانجی یه‌کێکه له شێوه زاره سه‌ره‌کی و گرنگه‌کانی
کوردی.
37. ئه‌لبێرت میخایلۆفیتچ مینتیشاشڤیلی، له لاپه‌ڕه (75)ی په‌رتووکی
(کورد کورته‌ی پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی – ئابووریی، رۆشنبیری‌و
گوزوران)دا نووسیوێتی: (ئه‌کادیمی ن. ر. ماڕ ئه‌یسه‌لمێنێ که ئێزیدیی
ئایینێکی بتپه‌رستانه‌ی کورده). به‌گوێره‌ی ئاماژه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی
روسی ئه‌لبێرت میخایلۆفیتچ مینتیشاشڤیلی، ن. ر. ماڕ ئێزیدییه‌کان به
کورد داده‌نێت.
38. ئه‌لبێرت میخایلۆفیتچ مینتیشاشڤیلی، له لاپه‌ڕه (57)ی په‌رتووکی
(العراق فی سنوات الڕنتداب البریگانی)دا نووسیوێتی: (زۆربه‌ی ئێزیدییه
کورده‌کان له چیای شه‌نگال نزیک له موسڵ ده‌ژین، به پێچه‌وانه‌ی قه‌زای
شێخان که به‌ته‌نیا ئێزیدی تیادا نیشته‌جێیه، که له چیای شه‌نگال
کورد‌و عاره‌ب ده‌ژین شانبه‌شانی ئێزیدی. ئێزیدییه‌کان له کورده‌وه
هاتوون). لێره‌دا رۆژهه‌ڵاتناسی روسی ئه‌لبێرت میخایلۆفیتچ
مینتیشاشڤیلی بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به ئێزیدییه‌کان ده‌رده‌بڕێ و به
کوردیان داده‌نێت.
39. ئه‌لبێرت میخایلۆفیتچ مینتیشاشڤیلی، له لاپه‌ڕه (58)ی په‌رتووکی
(العراق فی سنوات الڕنتداب البریگانی)دا نووسیوێتی: (ن. ڕ. مان وای بۆ
ده‌چێت که ئێزیدی ئاینێکی تایبه‌ت به کورده، که کورده‌کان ئه‌و
ئایینه‌یان هه‌بووه به‌ر له ئیسلام بوونیان). به‌گوێره‌ی ئاماژه‌ی
ئه‌لبێرت میخایلۆفیتچ مینتیشاشڤیلی، ن. ڕ. مان ئێزیدی به ئایینێکی
تایبه‌ت به کورده‌کان داده‌نێت و پێشیوایه که ته‌واوی کورده‌کان
ئایینی ئێزیدییان هه‌بووه به‌ر له هاتنی ئیسلام، که‌واته کورد
ئێزیدی بووینه‌و ئێزیدییه‌کانیش کوردن.
40. گۆدفری رۆللیس درایڤه‌ر، له‌وتارێکیدا له‌ژێرناوی (ئایینی کورد) که
له لاپه‌ڕه‌کانی (93–117)ی په‌رتووکی (درایڤه‌رو کورد کۆمه‌ڵه‌ی پێنج
وتار)دا، له چه‌ندین شوێنی جیاجیادا ئێزیدییه‌کانی به کورد داناوه.
لێکۆڵه‌رو رۆژهه‌ڵاتناسی ئینگلستانی درایڤه‌ر، ئێزیدییه‌کانی به به‌شێک
له کورد داناوه.
41. پرۆفیسۆر دکتۆر جویس بلۆ، له لاپه‌ڕه (21)ی په‌رتووکی (دۆزی کورد
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مێژوویی‌و سۆسیۆلۆجی)دا نووسیوێتی: (هه‌ندێ له
لێکۆڵه‌ره‌وان بڕوایان وایه که ئایینه‌کانی ئێزیدی و نه‌ستوری له‌ناو
کورده‌کاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه). پرۆفیسۆری به‌لجیکی دکتۆر جویس بلۆ که
په‌رتووکێکی له‌سه‌ر پرسی کورد نووسیوه، ئایینی ئێزیدی به هه‌ڵقوڵاوی
نێو هه‌ناوی کۆمه‌ڵگای کوردی داده‌نێت، که‌واته ئه‌ویش ئێزیدییه‌کان
به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌زانێت.
42. هۆلمس فۆنی مۆلته‌که، له یاداشته‌کانی خۆیدا له‌ژێر ناوی (سوپا
سالار‌و سه‌رفه‌رمانده‌ی ئه‌ڵمان فیلد مارشاڵ هۆلمس فۆنی مۆلته‌که)دا،
که له گۆڤاری (رسملی تڕریخ مه‌جموعه‌سی، ئه‌نقه‌ره)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و،
ئه‌حمه‌د خواجه وه‌ریگێڕاوه بۆ کوردی، له به‌رگی سێیه‌می (چیم دی)دا
له لاپه‌ڕه‌کانی (129–187)دا بڵاویکردۆته‌وه، له لاپه‌ڕه (140)دا
مۆلته‌که سه‌باره‌ت به ئێزیدییه‌کان نووسیوێتی: (له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یه‌کی
تورکه‌وه دوای سێ مانگ ئابلوقه‌دان و شه‌ڕکردنی دانیشتوانی (جه‌زیره)،
توانیبووی شاره‌که داگیربکات و سه‌رجه‌م نێرینه‌کانی به‌شیر له‌توپه‌ت
کردن و کوشتنی، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی گوایا ئێزیدین و شه‌یتان په‌رستن)،
هه‌ر به‌م ناوه‌وه خانوه‌کانیشیان به‌پێوه نه‌هێشتوون که‌چی هه‌مووشیان
کوردن، یان کورد بوون). ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی ئه‌ڵمانی هۆلمس فۆنی
مۆلته‌که، که له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ کورده‌کان ره‌فتاری کردووه و
شاره‌زایی زۆری هه‌بووه سه‌باره‌ت به کورد، ئێزیدییه‌کان به کورد
ناوده‌بات.
43. محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی، باسی ئه‌وه‌یکردووه که دکتۆر فرێچ له
لاپه‌ڕه (7)ی په‌رتووکی (کوردله‌ر)دا نووسیوێتی: (له‌ناو عه‌شایه‌ری
کوردا گه‌لێ رێبازی وه‌کو ئێزیدی، قزڵباش ... هتد هه‌یه). ئه‌وه‌ی که
دکتۆر فرێچ نووسیوێتی، مانای کوردبوونی ئێزیدییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت،
چونکه ناوبراو ئێزیدی به رێبازێکی کوردی داده‌نێت.
44. دکتۆر سه‌عدی عوسمان هه‌روتی، له لاپه‌ڕه (19)ی په‌رتووکی (سنووری
خوارووی کوردستانی باشوور له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا)، نووسیوێتی: (ئه‌فسه‌رو
سیاسه‌تمه‌داری ئینگلیزی مارک سایکس (1879–1919) له په‌رتووکه‌که‌ی
خۆیدا له‌مه‌ڕ هۆزه کورده‌کان له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م که
دێته سه‌ر باسی هۆزه‌کانی ناوچه‌ی شه‌نگال ده‌نووسێت: کۆمه‌ڵه گه‌وره‌که‌ی
ئێزیدییه‌کان... وه یه‌کێتییه هۆزایه‌تییه‌که‌ی شه‌نگال هه‌موویان
کوردن – سه‌رچاوه: القبائل الکوردیە فی الڕمبراتوریە العپمانیە، ترجمە
دکتۆر هه‌وراز سوار عه‌لی، تقدیم ومراجعە: د. عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی یه‌حیا،
دهۆک 2002، ل64). ئه‌فسه‌رو سیاسه‌تمه‌داری ئینگلیزی مارک سایکس، زۆر
راشکاوانه و بێ هیچ دوو دڵییه‌ک ئێزیدییه‌کان به کورد داده‌نێت.
45. دکتۆر سه‌عدی عوسمان هه‌روتی، له لاپه‌ڕه (19)ی په‌رتووکی (سنووری
خوارووی کوردستانی باشوور له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا)، نووسیوێتی: (گه‌ڕیده‌ی
فارسی (ڕبی گالب خان) کاتێک له ساڵی (1803)دا له شه‌نگال نزیک ده‌بێته‌وه
ده‌ڵێ: خه‌ڵکی ئێره به‌گشتی پێیان ده‌گوترێت کوردی ئێزیدی – سه‌رچاوه:
رحلە ڕبێ گالب خان الی ڕورپە سنە 1231هجری/1799میلادی، ترجمە د. مسته‌فا
جه‌واد، مگبعە الایمان، بغداد (بدون تڕریخ)، ل353). گه‌ڕیده‌ی فارسی ئه‌بی
تاڵیب خان، باسی ئه‌وه ده‌کات که خه‌ڵکی به دانیشتوانی شه‌نگال ده‌ڵێن
کوردی ئێزیدی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئێزیدییه‌کان له رووی
نه‌ته‌وه‌ییه‌وه کوردن، به‌ڵام له رووی ئایینه‌وه جیاوازن له کوردی
موسڵمان.
46. دکتۆر سه‌عدی عوسمان هه‌روتی، له لاپه‌ڕه (25)ی په‌رتووکی (سنووری
خوارووی کوردستانی باشوور له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا)، نووسیوێتی: (ده‌بێ
له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م دێهاتی کورد به‌تایبه‌تی کورده ئێزیدییه‌کان تا
که‌ناری رۆژهه‌ڵاتی دیجله‌ی نزیک موسڵ هاتبن، چونکه (ئۆلیڤیێ) له
کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده کاتێک له موسڵ بوو ئاماژه‌ی به‌وه کرد
که کورده ئێزیدییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی دیجله ئاکنجین – سه‌رچاوه:
رحلە ڕولیڤییە الی العراق 1794–1796، ت: یوسف حبی، مگبعە المجمع العلمی
العراقی، بغداد 1988، ل44). به‌گوێره‌ی ئاماژه‌ی دکتۆر سه‌عدی هه‌روتی،
گه‌ڕیده‌ی فه‌ره‌نسی (ڕ. ج. ئۆلیڤیێ) که له سه‌ده‌ی هه‌ژده سه‌ردانی
شاری موسڵی کردووه، ئێزیدییه‌کانی به کورد داناوه.
47. کۆڵۆنێڵ جێڕالد ئیڤیلیون لیچمه‌ن فه‌رمانداری سیاسی شاری موسڵ، له
راپۆرتێکی خۆیدا که له رێکه‌وتی (22.1.1919)دا سه‌باره‌ت به
بیروبۆچوونی دانیشتوانی ویلایه‌تی موسڵ و له‌نێویاندا کورده نیشته‌جێکانی
ئه‌و ویلایه‌ته، ناوبراو له راپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه
که کورده‌کان دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی ویلایه‌تی موسڵ پێکده‌هێنن،
که کوردی موسڵمان و کوردی ئێزیدیین له چیای شه‌نگال). سه‌رهه‌نگ
جێرالد ئیڤیلیون لیچمه‌ن، له ماوه‌ی نێوان (1880-12.8.1920)دا ژیاوه،
له رێکه‌وتی (7.11.1918)دا کرا به فه‌رما‌نڕه‌وای سه‌ربازی شاری موسڵ،
دواتر له رێکه‌وتی (12.8.1920)دا به برینداری، به شمشێری ده‌ستی شێخ
زاری سه‌رۆک و شێخی خێڵی زه‌وابع له نێوان به‌غداو فه‌لوجه سه‌ر
بڕدرا، له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئێزیدییه‌کان به کورد داده‌نێت، به‌ڵام
له رووی ئایینه‌وه ئاماژه به کوردی ئێزیدی و کوردی موسڵمان ده‌کات.
48. حازم هاجانی، له لاپه‌ڕه (226)ی په‌رتووکی (ێفحات من تڕریخ
الکورد و کوردستان)دا، به‌پشتبه‌ستن به لاپه‌ڕه‌کانی (114–115)ی په‌رتووکی
(ژیانی کورد/مع الکورد)ی مێژوونووس و رۆژهه‌ڵاتناسی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی
(تۆما بوا) که نووسیوێتی: (ئێزیدییه‌کان به‌ته‌واوی کوردن). تۆما بوای
فه‌ره‌نسی په‌رتووکه‌که‌ی ناوی (ژیانی کورده‌واری)یه، بێ هیچ گومانێک
و به دڵنیاییه‌کی زۆره‌وه ئێزیدییه‌کان به کورد داده‌نێت.
49. پرۆفیسۆر دکتۆر خه‌لیل ئیسماعیل محه‌مه‌د، له لاپه‌ڕه (42)ی په‌رتووکی
(إقلیم کوردستان العراق دراسات)دا، به‌پشتبه‌ستن به په‌رتووکی (ده‌بلیو.
ئه‌ی. ویگرام، مهد البشریە الحیاە فی الشرق کوردستان، وه‌رگێڕانی جه‌رجیس
فه‌تحوڵڵا)دا، که ویگرام نووسیوێتی: (له ئینسکلۆپیدیای به‌ریتانیدا
هاتووه که ئێزیدییه‌کان تایه‌فه‌یه‌کی کوردین و زاراوه‌یه‌کی کوردی
تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه). جووته برای ئسکۆتله‌ندی ده‌بلیو. ئه‌ی.
ویگرام و ئه‌دگار تی. ئه‌ی. ویگرام نووسه‌ری په‌رتووکی ناوبراون له‌سه‌ره‌وه‌دا،
که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌و په‌رتووکه‌یان نووسیوه، ئه‌وانیش
ئێزیدییه‌کان به به‌شێک له کورد ده‌زانن.
50. ئه‌فسه‌رو سیاسه‌تمه‌داری فارسی حه‌سه‌ن ئه‌رفه‌ع، له لاپه‌ڕه
(14)ی په‌رتووکی (کورده‌کان لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مێژوویی‌و یاسایی)دا،
نووسیوێتی: (له رووی ئایینه‌وه جگه له نزیکه‌ی په‌نجا هه‌زار
خێزانی ئێزیدی، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کوردان سوننی و سه‌ربه ئایینزای
شافعین). حه‌سه‌ن ئه‌رفه‌ع، ئێزیدییه‌کان له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به
کورد داده‌نێت، به‌ڵام به هه‌ڵگری دوو ئایینی جیاوازی ئێزیدی و
موسڵمان.
51. گه‌ڕیده‌ی فارسی محه‌مه‌د بن ئه‌حمه‌د الحوسه‌ینی ئه‌لمه‌نشی ئه‌لبه‌غدادی،
له لاپه‌ڕه (122)ی په‌رتووکی (رحلە المنشی البغدادی)دا، سه‌باره‌ت به
دانیشتوانی گوندی حوسێن کفتی، نووسیوێتی: (له هه‌ولێره پێنج فه‌سه‌خ
(30 کیلۆمه‌تر) دووره. دوو گوندن که هه‌ر یه‌کێکیان ده‌که‌وێته لایه‌کی
زێی بچووک (زێی بادیانان)و داسنیانی پێ ده‌ڵێن. دانیشتوانی ئه‌و دوو
گونده کوردی ئێزیدیین). گه‌ڕیده‌ی ناوداری فارسی ئه‌لمه‌نشی ئه‌لبه‌غدادی
زۆر به روونی باسی کوردێتیی ئێزیدییه‌کانمان بۆ ده‌کاتن.
52. نادر ئینتیسار، له لاپه‌ڕه‌کانی (13-14)ی په‌رتووکی (ئیتنۆ نه‌ته‌وایه‌تی
کوردی)دا، سه‌باره‌ت به پێکهاته‌ی ئایینی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری
نووسیوێتی: (بێجگه له‌و په‌نجا هه‌زار ئێزیدییه، چه‌ند هه‌زار
کریستان و زه‌رده‌شتی و دووبه‌ره خێزانی جوله‌که‌ش له شاری سنه‌ی
ئێران‌دا هه‌ن). کاتێک که نووسه‌ری فارسی نادر ئینتیسار باسی پێکهاته‌ی
ئایینی کوردی ده‌کات، کورده‌کان له رووی ئایینه‌وه دابه‌ش ده‌کات به‌سه‌ر
موسڵمان، ئێزیدی، کریستان، زه‌رده‌شتی و جووله‌که، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت
که له رووی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه ئێزیدییه‌کان کوردی ره‌سه‌نن.
53. خه‌سره‌و گۆران، له لاپه‌ڕه (153)ی په‌رتووکی (کورد له پارێزگای
موسڵ)دا، باسی گه‌ڕیده‌ی عاره‌ب (ئیبن به‌تووته) ده‌کات که له
یاداشته‌کانیدا له ساڵی (1334)ی زایینی نووسیوێتی ده‌ڵێت: (پاشان به‌ره‌و
شارێکی مێژوویی کوردنشین به‌ڕێکه‌وتین، که شه‌نگاله). ئیبن به‌تووته‌ی
گه‌ڕیده و مێژوونووسی ناوداری عاره‌ب، که له ساڵانی (1303-1377ز
ژیاوه)و له ساڵی (729ک/1328ز)دا هاتۆته موسڵ و دوای نزیکه شه‌ش
ساڵێک یاداشته‌کانی خۆی نووسیوه‌ته‌وه، دانیشتوانی شاری شه‌نگال به
کورد داده‌نێت، لای هه‌موومان ئاشکرایه که دانیشتوانی شه‌نگال به ته‌واوی
له‌و کاتی‌دا واته له سه‌ده‌ی چوارده‌مدا ئێزیدیی بووینه، به‌مه‌ش
بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئێزیدیی کوردن. هه‌روه‌ها ئیبن به‌تووته‌ی
عاره‌ب له‌و ساڵه‌ی که هاتۆته موسڵ، باسی ئه‌وه ده‌کات که
دانیشتوانی شاری موسڵ به زمانێک ده‌دوان که عاره‌بی نه‌بووه!
گومانیش له‌وه‌دا نییه، که ئه‌و زمانه‌ی ئیبن به‌تووته تێی نه‌گه‌یشتووه
و به‌مشێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکردووه که عاره‌بی نه‌بووه،
سه‌دا سه‌د کوردی بووه، چونکه هه‌ر کورده‌کان بووینه شاری موسڵ-یان
دروست کردووه.
54. دکتۆر حامد مه‌حمود عیسا، له لاپه‌ڕه (11+12)ی په‌رتووکی (المشکلە
الکوردیە فی الشرق الڕوسگ)دا نووسیوێتی: (گرنگترین هۆزه کورده‌کانی
ئێراق بریتیین له: هه‌ماوه‌ند، جاف، بارزان، به‌رزنجی، شێروانی،
برادۆست، بابان، هه‌رکی، تاڵه‌بانی، پشده‌ری، ئێزیدیی، دولۆ، سوورچی،
باجه‌لان و شه‌مزینان). ناوهێنانی ئێزیدیی وه‌کو هۆزێک له هۆزه
کوردییه‌کان، ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئێزیدیی کوردی ره‌سه‌نن.
55. مسته‌ر ستیڤن هێمیسلی لۆنگریگ، له لاپه‌ڕه (30)ی به‌شی یه‌که‌می
په‌رتووکی (العراق الحدیپ من سنە 1900 الی سنە 1950)دا ده‌ڵێت: (ئێزیدییه‌کان
به‌شداری کورده‌کانن له بنه‌چه‌ی ره‌گه‌زییان و به‌ته‌واوی له کورده‌کان
ده‌چن له رووی ئاکار و شێوازی ژیانیاندا). ستیڤن هێمیسلی لۆنگریگ که
ئه‌فسه‌رێکی رامیاری به پله‌ی (کاپتن)و پشکێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی له
حکومه‌تی ئێراقدا بووه، ئێزیدی و کورد ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر یه‌ک بنه‌چه‌که‌ی
ره‌گه‌زی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که ئه‌و ئێزیدییه‌کان به
کورد داده‌نێت.
به‌درێژایی ته‌مه‌نی حکومه‌تی ئێراق، عاره‌بی ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌سه‌ڵاتدار
هه‌رده‌م له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووینه، به دوو ئاراسته کورد و
کوردستان به‌عاره‌ب بکه‌ن. له‌لایه‌ک هه‌و‌ڵیان داوه شوێنه ستراتیژی و
خاکه ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و کانزاکانی تری ژێر زه‌وی له باشووری
کوردستان به‌عاره‌ب بکه‌ن و، به‌زۆر دانیشتوانه کورده ره‌سه‌نه‌که‌ی
راگوێزن و عاره‌بی هارده‌و داگیرکه‌ر له شوێنی کورده ده‌رکراوه‌کان
نیشته‌جێ بکه‌ن. ئاراسته‌ی دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه که حکومه‌تی داگیرکه‌ری
ئێراقی سه‌ره‌ڕای به‌عاره‌بکردنی خاکی کورد له باشووری کوردستاندا، به
به‌رده‌وامی له هه‌وڵی به‌عاره‌بکردنی مرۆڤی کورد بووه له رێگه‌ی هه‌وڵی
تۆمارکردنی چه‌ندین هۆزو تیره‌ی کوردی ره‌سه‌نی وه‌کو (ئێزیدی، شه‌به‌ک،
کاکه‌یی، گه‌ڕگه‌ڕیی و هتد .....). جێبه‌جێکردنی ئاراسته‌ی دووه‌می
عاره‌بی ره‌گه‌زپه‌رستی ئێراقی سه‌باره‌ت به به‌عاره‌بکردنی مرۆڤی
کورد، ته‌واوکه‌ری ئاراسته‌ی یه‌که‌مه و له‌پێناوی که‌مکردنه‌وه‌ی
ژماره و رێژه‌ی کورده له هه‌ر سێ شاره گرنگه‌کانی (موسڵ، که‌رکوک و
دیاله) که به‌شێکن له باشووری کوردستان. به‌ته‌نیا ژماره‌ی کوردی
ئێزیدی له‌ناو شار‌و له پارێزگای موسڵ-دا نزیکه‌ی (800) هه‌زار که‌سێک
ده‌بێت – سه‌رچاوه: (راپۆرتی هیومه‌ن رایتس وۆتچ، العراق: علی ڕرچیە
هشە العنف چد الڕقلیات فی المناگق المتنازع علیها فی محافڤە نینوی،
حوادپ قتل الڕزیدیین، ئۆکتۆبه‌ری ساڵی (2009)، ل31)، دابڕینی (800) هه‌زار
ئێزیدییه‌ک له کورد له ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای موسڵ به‌ته‌نیا،
کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجار زۆری ده‌بێت له یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی
شار و پارێزگای موسڵ له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ریه‌ک له کورد‌و عاره‌ب، ئه‌وه
جگه له‌وه‌ی که عاره‌به‌کان ده‌یانه‌وێت زۆرتر له (500) هه‌زار
کوردێکی شه‌به‌ک له کورد جیاکه‌نه‌وه و به‌عاره‌ب تۆماریان بکه‌ن، که
به‌لای که‌مه‌وه ته‌نیا ئێزیدی و شه‌به‌ک پێکه‌وه ژماره‌یان نزیکه‌ی
یه‌ک ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار که‌سێک ده‌بێ، که نزیکه‌ی (35%)ی رێژه‌ی
دانیشتوانی پارێزگای موسڵ پێکده‌هێنن، ئه‌مه جگه له هۆز و تیره‌کانی
تری کورد له‌و شار و پارێزگایه‌دا.
_________________________
سه‌رچاوه‌کانی به‌شی
دووه‌م:
18. جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، وریابوونه‌وه‌ی کورد مێژوویێکی سیاسی
1900-1925، وه‌رگێڕانی حه‌سه‌ن جاف، به‌رگی دووه‌م، چاپی یه‌که‌م،
ده‌زگای توێژینه‌وه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی، چاپخانه‌ی خانی دهۆک –
باشووری کوردستان 2009.
19. میرێللا گه‌لێتی، کورد‌و کوردستان له نووسراوه‌کانی ئیتاڵیدا
له‌سه‌ده‌ی سێزده‌م
–
نۆزده‌م (ز)دا، وه‌رگێڕانی دکتۆر جاسم تۆفیق خۆشناو، پیاچوونه‌وه‌ی
سه‌ڵاح رێبوار، چاپی یه‌که‌م، ستۆکهۆڵم – سوید 2000.
20. مارتن ڤان برۆنه‌سن، ئاغا‌و شێخ‌و ده‌وڵه‌ت، کوردۆ له
ئه‌ڵمانییه‌وه کردوویه به کوردی، زنجیره‌ی په‌رتووکی ده‌زگای چاپ‌و
په‌خشی سه‌رده‌م، په‌رتووکخانه‌ی سلێمانی چاپی سێیه‌می کردووه، به‌رگی
یه‌که‌م، چاپخانه ئۆفسێتی روون 1999.
21. مارتن ڤان برۆنیسینس، کورد‌و بنیاتنانی ئوممه‌ت، وه‌رگێڕانی بۆ
عاره‌بی فالح عه‌بدولجه‌بار، وه‌رگێڕانی بۆ کوردی 22. محه‌مه‌د مشیر،
چاپی یه‌که‌م، ده‌زگای توێژینه‌وه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی،
چاپخانه‌ی خانی – دهۆک – باشووری کوردستان 2007، ل19).
23. تۆما بوا، ژیانی کورده‌واری، وه‌رگێڕانی له فه‌ره‌نسییه‌وه بۆ
عاره‌بی ئاواز زه‌نگه‌نه، وه‌رگێڕانی بۆ کوردی حه‌مه‌سه‌عید
حه‌مه‌که‌ریم، له به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاپخانه‌ی زانکۆی سلێمانی چاپکراوه
1980.
24. فیلیپ کرینبروک و کریستییه‌ن ئاڵیسۆن، کولتور‌و ناسنامه‌ی کورد،
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه وریا ره‌حمانی، پێداچوونه‌وه ئاسۆ
که‌ریم، ده‌زگای توێژینه‌وه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی، چاپی یه‌که‌م،
چاپخانه‌ی خانی (دهۆک) – باشووری کوردستان 2008. له ماڵپه‌ڕی موکریانی
وه‌رگیراوه.
25. میخائیل سیمیۆنه‌ڤیچ لازاریف، مێژووی کوردستان، وه‌رگێڕانی له
رووسییه‌وه حاجی عه‌بدی، وه‌رگێڕانی بۆ کوردی وشیار عه‌بدوڵڵا
سه‌نگاوی، چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات، باشووری کوردستان – هه‌ولێر 2008.
26. د‌یڤید ماکداول، مێژووی هاوچه‌رخی کورد، به‌رگی یه‌که‌م، وه‌رگێڕانی
ئه‌بوبه‌کر خۆشناو، چاپخانه‌ی روون، باشووری کوردستان – سلێمانی 2002.
27. ئه‌لبێرت میخایلۆفیتچ مینتیشاشڤیلی، کورد کورته‌ی پێوه‌ندیی
کۆمه‌ڵایه‌تی – ئابووریی، رۆشنبیری‌و گوزوران، له رووسییه‌وه
وه‌رگێڕان‌و پێشه‌کی‌و په‌راوێزی دکتۆرو پرۆفیسۆر: عیزه‌دین مسته‌فا
ره‌سوڵ، له‌چاپکراوه‌کانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سلێمانی، ئۆفسێتی
فه‌رهه‌نگ، باشووری کوردستان – سلێمانی 1999.
28. ئه‌لبێرت میخایلۆفیتچ مینتیشاشڤیلی، العراق في سنوات الأنتداب
البریطاني، ترجمة الدکتور هاشم صالح التکریتي،
مدیریة مطبعة جامعة بغداد 1978.
29. گۆدفری رۆللیس درایڤه‌ر، درایڤه‌رو کورد کۆمه‌ڵه‌ی پێنج وتار،
وه‌رگێڕانی ئه‌نوه‌ری سوڵتانی، له‌بڵاوکراوه‌کانی بنکه‌ی ژین،
چاپخانه‌ی شڤان، باشووری کوردستان – سلێمانی 2005.
30. پرۆفیسۆری دکتۆر جویس بلۆ، دۆزی کورد لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مێژوویی‌و
سۆسیۆلۆجی،
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه کارزان محه‌مه‌د، ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی
سه‌رده‌م، سلێمانی – باشووری کوردستان 2004.
31. ئه‌حمه‌د خواجه، چیم دی، به‌رگی سێیه‌م، له بڵاوکراوه‌کانی
په‌رتووکخانه‌ی سلێمانی، باشووری کوردستان
–
سلێمانی 1970).
32. محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی، کورته‌یه‌کی مێژووی کورد‌و کوردستان،
زنجیره په‌رتووکی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م، چاپ‌و ئۆفیسی
ده‌زگای سه‌رده‌م، 2000، ل27).
33. دکتۆر سه‌عدی عوسمان هه‌روتی، سنووری خوارووی کوردستانی باشوور
له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، ده‌زگای توێژینه‌وه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی
موکریانی، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی خانی (دهۆک)، باشووری کوردستان
2007.
34. دکتۆره سروه ئه‌سعه‌د سابیر، کوردستان من بدایة الحرب العالمیة
الی نهایة مشکلة الموصل 1914–1926، الطبعة الاولی، مطبعة وزارة التربیة
مؤسسة موکریاني للطباعة والنشر، جنوب کوردستان – هه‌ولێر 2001، ل90).
35. حازم هاجانی، له لاپه‌ڕه (226)ی په‌رتووکی (صفحات من تأریخ
الکورد و کوردستان، مؤسسة موکریاني للطباعة والنشر، الطبعة الاولی،
جنوب کوردستان – هه‌ولێر 2002.
36. دکتۆر خه‌لیل ئیسماعیل محه‌مه‌د، أقلیم کوردستان العراق دراسات في
التکوین القومي للسکان، الطبعة الثالثة، جنوب کوردستان – هه‌ولێر 1999.
37. حه‌سه‌ن ئه‌رفه‌ع، کورده‌کان لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مێژوویی‌و یاسایی،
وه‌رگێڕانی سه‌ردار محه‌مه‌د، له‌بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی
سه‌رده‌م، چاپی یه‌که‌م، سلێمانی
–
باشووری کوردستان 2001.
38. محه‌مه‌د بن ئه‌حمه‌د الحوسه‌ینی ئه‌لمه‌نشی ئه‌لبه‌غدادی، رحلة
المنشي البغدادي، ترجمة عه‌باس ئه‌لعه‌زاوی، الطبعة الاولی لشرکة دار
الوراق للنشر المحدودة، بیروت 2008).
39. نادر ئینتیسار، ئیتنۆ نه‌ته‌وایه‌تی کوردی، وه‌رگێڕانی بۆ کوردی
عه‌تا قه‌ره‌داخی، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی قانع، سلێمانی – باشووری
کوردستان 2003.
40. خه‌سره‌و گۆران، کورد له پارێزگای موسڵ، ده‌زگای چاپ و
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده، هه‌ولێر – باشووری کوردستان.
41.
دکتۆر حامد مه‌حمود عیسا، المشکلة الکوردیة في الشرق الأوسط، مطبعة
أطلس، مکتبة مه‌دبولی، القاهرة – مصر 1992.
42. ستیڤن هێمیسلی لۆنگریگ، العراق الحدیث من سنة 1901740;گ، العراق الحدیث من سنة 1900 الی سنة 1950،
الجز‌ء الأول، ترجمة وتعلیق سه‌لیم ته‌ها ئه‌لتکریتی، الطبعة الاولی،
طبع بمطبعة حسام، الفجر للنشر والتوزیع، بغداد – العراق 1988.
16\9\2010
ماڵپه‌ڕی
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
|