٢٧\٦\٢٠١٣ ئەز کوشتەی دەستی یەک کەسم!
دارا خونچە بەرلەوەی داستانی سەرهاتەکانی بژنەوم پەیڤ و جوولە و جوانییەکانی کاری خۆیان تەواو کردبوو تەواو کاری خۆیان کردبوو؛ هزر و هێڤی.. راز و ئەڤین.. نیاز و نەڕین سەرلەبەرمی داگیرکردبوو! (پەنجە)کانی تا پشتی هەردووک دەستانی لە دوڕ ناخم خەتم ببوون! سەرەنجامیش پێش وەی وێڕابگەم بێژم: (خۆشمدەوێی) سووک و سانا.. گەمارۆی دام و کوشتمی! نووکە وە کوژرایی دەژیم گرنگ نییە: هیچ هیچ نابینم.. هیچ هیچ نابیستم.. بۆنی هیچ هیچ و چێژیی هیچ هیچ و هیچ هیچ هەست ناکەم! ئەوەی گرنگە و بێ کۆتا خەنییم دەکا: ئەز کوشتەی دەستی یەک کەسم هایی لێیە (گیانم لە رێی ویدا بەخشی)! ئەوەی گرنگە و بێ کۆتا خەنییم دەکا: ئەز کوشتەی دەستی یەک کەسم شوێنپەنجەی هەر دە پەنجانی لە دوڕ ناخم جێهێشتییە و تێکڕای بوونمی وەژێر هەژموونی خۆی خستییە! ئەوەی گرنگە و بێ کۆتا خەنییم دەکا: ئەز کوشتەی دەستی یەک کەسم تا لە نۆژەن دەژیێمەوە هەر رۆژ ژان و بەهرە و پەخشی چەندین تەڕە هۆنراوانم پێدەبەخشی!
ئەز کوشتەی دەستی یەک کەسم تەنێ وە هومێدی وی ژیام و تەنێش وە هومێدی وی مردم.. تاهەتایێش هەر وە هێڤی و هومێدی وی دەژیێمەوە و دەمرمەوە.. دەمرمەوە و دەژیێمەوە.. دەژیێمەوە و دەمرمەوە...
ئای لەو کەسەی بوون و هەبوون و هەژموون و سنووری (ژیان و مردن)ی تێکوپێکدا!!! وای لەو کەسەی تەنێ بە پێی خواست و ویست و ئارەزووی خۆی لەسەر پەنجە نازک و شلک و نەرمەکانی دەمسووڕێنی!!! ئای لەو کەسەی ئەز تەنێ کوشتەی دەستی ویم!!!!!!!!!!!!
نێوەڕاستی حوزەیرانی ٢٠١٣ - لەندەن
|