٣٠\١٢\٢٠١٠
ئه‌زموونی
کوردستان، سه‌روه‌ری یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتی مزگه‌وت!
- به بۆنه‌ی فتوای
کوشتنی فه‌رهاد پیرباڵه‌وه -

حه‌مه غه‌فور
مه‌لا یوسفی مزگه‌وتی حاجی سه‌نییه، له شاری هه‌ولێر له میانه‌ی
خوتبه‌ی هه‌ینیدا فتوای داوه ئه‌گه‌ر مه‌سعود به‌رزانیش لێپرسینه‌وه
له‌گه‌ڵ فه‌رهاد پیرباڵ نه‌کات، پێویسته میلله‌ت بچێت بیکوژێت‌و له‌ناوی
ببات! پیرباڵیش له لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (ئاسۆ) ڕایگه‌یاندووه که
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی مزگه‌وتی سه‌نییه له‌وێوه هاتووه که وێنه‌ی
فه‌رهاد پیرباڵ له‌سه‌ر به‌رگی ئه‌و پاشکۆ ئه‌ده‌بیه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ
داگیراوه که ئه‌و ده‌قه شیعریه‌ی بڵاوکردبۆوه که به‌هۆیه‌وه یه‌کێتی
زانایانی ئایینی هه‌راسان کردبوو، وه له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رنوسه‌ری
(ئاسۆ) کاک عارف قوربانی له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا داوای پۆزشی هێنابۆوه.
لێره‌دا ته‌نها "خه‌تای" فه‌رهاد پیرباڵ وێنه‌که‌یه‌تی‌و مه‌لای مزگه‌وت
هێنده بێترس‌و بێپه‌روایه له یاسا‌و لێپێچینه‌وه زه‌حمه‌تی نه‌کێشاوه
سه‌یری گۆڤاره‌که بکات تا بزانێت چی خه‌به‌ره! هه‌ستاوه مینبه‌ری
مزگه‌وت‌و ووتاری ڕۆژی هه‌ینی ته‌رخانکردووه بۆ بانگه‌شه‌ی له‌نێوبردنی
فه‌رهاد پیرباڵ. ئه‌م مه‌لایه له کام عه‌سری جاهیلیدا ئه‌ژی!
به‌ڵام داستانی هێرش بۆ سه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ درێژه‌و 19ی ئه‌م مانگه
دادگای هه‌ولێر سزای شه‌ش مانگ زیندانی‌و قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ڵسووڕان‌و
به‌شداری له چالاکیه ڕۆشنبیری‌و مه‌ده‌نیه‌کانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه
به‌هۆی وه‌رگێڕانی چیرۆکێکه‌وه. ته‌نانه‌ت ڕوونکردنه‌وه‌و پۆزشی عارف
قوربانی بۆ یه‌کێتی زانایانی ئاینی‌و شێوازی دیالۆگی‌و مه‌رایی کردنی
له‌به‌ر ده‌می داب‌و نه‌ریتی ئایینی‌و که‌لتووری ئاینی ئیسلام‌و یه‌کێتی
زانایانی ئایینی‌دا، وه‌کو سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕه‌سمی که له‌لایه‌ن
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌رهه‌م ساڵح خۆیه‌وه ده‌ئه‌چێت،
ڕێگاخۆشکردن‌و هه‌ڵکردنی چرای سه‌وزه بۆ مه‌لای مزگه‌وته‌کان تا ڕێگا
بۆ خۆیان بکه‌نه‌وه نه‌ک هه‌ر ژاراوی کۆنه‌په‌رستیی ئایینی به‌ناو زه‌ین‌و
هوشیاری خه‌ڵکی سڤیل‌و هاوڵاتیاندا بڵاوبکه‌نه‌وه، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت
ئیجازه‌ش به‌خۆیان بده‌ن به ڕۆژی ڕووناک له مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه
بانگه‌شه بۆ کوشتی مرۆڤ، وه که‌سایه‌تیه‌کی ناودارو پایه‌داری وه‌کو
فه‌رهاد پیرباڵ بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ئه‌زموونی کوردستان پانتاییه‌ک بێت بۆ فره‌یی‌و
کرانه‌وه‌و پێکه‌وه‌ژیان، ناکرێ دوو جۆر یاسا‌و دوو شێوازی ده‌سه‌ڵاتداری‌و
دادوه‌ری‌و دوو مه‌رجه‌عیه‌تی پێودانگی‌و ده‌ستووری له یه‌ک کاتدا له
ئارادا بن‌و پێکه‌وه هه‌ڵکه‌ن! یانی له‌لایه‌ک پارله‌مان‌و حکومه‌تی
هه‌رێم‌و دام‌و ده‌زگاکانی، له‌ولای تریشه‌وه شه‌ریعه‌تی ئیسلام‌و ئه‌حکامه‌کانی
ئاینی ئیسلام‌و ڕوانگه‌ی مه‌لاکان‌و مزگه‌وته‌کان، له‌ژێر ناونیشانی
پیرۆزیه‌کان‌و به‌زاندنی هێڵه سووره‌کانی موقه‌ده‌ساتی ئایینی‌و ڕه‌سم‌و
یاسای سه‌رچاوه‌گرتوو له بیر‌و هزری کۆنه‌ویستی ئایینیه‌وه ببنه
هارونه‌ڕه‌شیدی سه‌رده‌م‌و به کامی دڵی خۆ‌و ویست‌و هه‌وای ئایینخوازی
خۆیانه‌وه شمشێری ئیسلام ڕاوه‌شێنن‌و که‌سایه‌تی‌و ڕێز‌و ناوبانگی
هاوڵاتیانی ناو ئه‌م هه‌رێم‌و ئه‌زموونه له‌که‌دارو پێشێل بکه‌ن.
ئه‌مه ناکۆکیه‌کی گه‌وره‌یه‌و نزیک به پێنج ملیۆن هاوڵاتیانی
کوردستان دڵیان به‌وه خۆشه که ته‌نیا یاسایه‌کی مۆدێرن‌و هاوچه‌رخ
کۆمه‌ڵگاو پێوه‌رو پێوه‌ندیه‌کانیان هه‌موارو جێبه‌جێ بکات، نه‌ک هیچی
تر. بڕواداری‌و عه‌قیده‌ی تاک تاکی دانیشتووانی ووڵات مه‌سه‌له‌و ئه‌مری
خسوسی‌و تایبه‌تیمه‌ندی خۆیانه‌و هه‌ر خۆیان به ته‌نیا لێی به‌رپرسیارن.
هیچ مه‌لاو ئیمام‌و ئایه‌توڵڵایه‌ک نابێ له سه‌رووی یاساوه بێت‌و
نابێت ده‌ستی بڕوا‌و ڕێگای نابێت پێ بدرێت له‌پاڵ ڕه‌سمیه‌تی وه‌زاره‌تی
ئه‌وقافه‌وه، ئه‌م باوه‌ڕداریه‌ی هاوڵاتیان ئاراسته‌ی سیاسی
ئیسلامیانه‌ی پێبدرێ‌و مزگه‌وته‌کان بگۆڕن بۆ شوێنگای وه‌شاندنی بیر‌و
هۆشی توندڕه‌وی ئاینی‌و به‌لاڕیدابردنی پێوه‌رو پێودانگه مه‌ده‌نیه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانمان. سه‌روه‌ریی یاسا به واتایه‌ک مانای ڕاگرتنی ئه‌م
باڵانس‌و هاوسه‌نگیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه له ئاستی ووڵاتدا بۆ هه‌مووان.
یاسایه‌ک که ئه‌زموونێکی له‌سه‌ر بنیات بنرێت، له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆداو
له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێهه‌می کۆمه‌ڵی مرۆیی‌دا، به‌ر له هه‌ر شتێک
ده‌سه‌ڵاته حکومه‌تی‌و ڕه‌سمی‌و شه‌رعی‌و هه‌موارکاریه‌کانی ئه‌بێ
بتوانن سه‌روه‌ریی ئه‌و یاسایه بپارێزن. به‌پێچه‌وانه‌وه خودی ئه‌زموونه‌که
ئه‌که‌وێته به‌رده‌م چاوپیاگێڕانه‌وه‌و هه‌موارکردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێوه.
مه‌لایه‌ک له ناو شاری هه‌ولێر که پایته‌ختی ئه‌م هه‌رێمه‌و ئه‌زموونه‌که‌شه،
بێ ترس‌و بێ ئه‌وه‌ی مێشێک میوانی بێت، بێ ئه‌وه‌ی ڕێزێک بۆ یاسا‌و
پارله‌مان‌و حکومه‌ت‌و پیرۆزیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان قایل بێت، له
مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه‌و
بانگه‌واز ئه‌کات حه‌مله‌ی ئیمانیی ئیجرا بکرێت بۆ له‌ناوبردنی
مامۆستایه‌کی زانکۆ‌و ڕۆشنبیرێکی به‌ئه‌زموون‌و موعته‌به‌ری وه‌کو فه‌رهاد
پیرباڵ، که‌چی ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری گشتی کوردستان نه‌ک هه‌ر هه‌ڵویستی
نیه، نه‌ک هه‌ر کاردانه‌وه‌ی نیشان نه‌داوه له‌به‌رامبه‌ر به‌م
بێڕێزیه به سه‌رتاپای ئه‌زموونه‌که‌و هاوڵاتیانیش، که‌چی له زمانی
ووته‌بێژی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه ڕوونکردنه‌وه ئه‌درێ‌و
داوای تۆمارکردنی داوا له‌سه‌ر مه‌لا یوسفی فتواده‌ری کوشتنی پیربال ئه‌کات!
من پێم وایه ئه‌م بێده‌نگی‌و بێهه‌ڵوێستیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی موویه‌کی
تێدایه! ده‌نا بانگه‌وازی میلله‌ت کردن بۆ حه‌مله‌ی ئیمانی‌و کوشتنی
مرۆڤێک، ئه‌ویش له مزگه‌وته‌وه، ترسناکترین چالاکی تونڕۆیی سیاسی
ئایینییه‌و ده‌بێت ده‌سبه‌جێ سنووری بۆ دابنرێت!
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حکومه‌ت‌و پارله‌مان‌و سه‌رۆکی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام
بێ‌و کاردانه‌وه‌ی ده‌سبه‌جێ له‌خۆی نیشان نه‌دا بۆ پارێزگاری کردن له
سه‌روه‌ریی یاسا‌و پاراستنی ڕێز‌و حورمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری، وه ده‌سبه‌جێ
داوه‌ری گشتی مه‌لا یوسف ڕاپێچی به‌رده‌م یاسا‌و دادوه‌ری نه‌کات بۆ
لێپێچینه‌وه لێی سه‌باره‌ت به فتواو بانگه‌شه بۆ کاری تیرۆر‌و تێکده‌رانه‌و
ئاشوبگێڕیی، هه‌قمانه ئێمه خه‌ڵکی کوردستان، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم‌و
حکومه‌ت‌و پارله‌مانیش به هاوکارو هاوبه‌شی هه‌ڵوێستی مه‌لا یوسف
دابنێین‌و بیرێک له وه‌زعی مافی مرۆڤ‌و ئایینده‌ی ئه‌م ووڵاته له‌م
ڕووه‌وه بکه‌ینه‌وه.
27\12\2010
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|