١٣\٧\٢٠٢١
''ئەزموون لە
(کان)ی فەرەنسا'' و
''بەڕۆژ ئاکرەیی و
مەحموود
بەرازی لە (بێ نیشتمان)''.
مەنسوور جیھانی
فیلمی
سینەمایی "ئەزموون" لە لایەن کۆمپانیای "ئاڕت هوود"ی ئەڵمانی لە بهشی
بازاڕی حهفتا و چوارهمین فێستیڤاڵی نێودهوڵهتیی فیلمی "کان"ی
فهرهنسا نمایشکرا.
"ئێلێکساندێر ماشێ" سهرۆکی پهیوهندیی لهگهڵ فێستیڤاڵهکان و
بەرێوهبهری ڕاگهیاندنی گشتیی کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود"
ڕایگهیاند: فیلمی سینەمایی "ئەزموون" چوارهمین فیلمی بڵندی
سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"
و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر، به
مهبهستی بهشداریی لە بهشی مارکێتی حهفتا و چوارهمین خولی
فێستیڤاڵی نێودهوڵهتیی فیلمی "کان" له وڵاتی فهرهنسا بە ناونیشانی
سەرەکی Marché du Film وهکوو
گهورهترین بازاڕی فیلم له ئاستی جیهان، ئهم فیلمه کوردییه لە لایەن
کۆمپانیای "ئاڕت هوود"، کاتژمێر ٤ی دوانیوهڕۆی ڕۆژی چوارشهمه ٧ی
تەمووزی ٢٠٢١ له شوێنی "سینهما پالایس H" و ههروهها کاتژمێر ٤ی
دوانیوهڕۆی ڕۆژی پێنجشهمه ٨ی تەمووزی ٢٠٢١ ههر له ههمان شوێن، به
شێوهی سەرهێڵ بۆ بەرهەمهێنەرە سینەماییەکان، بڵاوکەرەوە
نێودەوڵەتییهکانی فیلم و هەروەها کۆمپانیاکانی پهخشی فیلم له جیهان
نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەرلین و
کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی؛ لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی "ئاڕت
هوود"ی ئەڵمانی لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
_____________________________________________
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فهیسبووک:
https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی
"ئەزموون"
---------------------------------------------------------------------------------------------------------
"بێ نیشتمان" بە
رۆڵبینینی "بەڕۆژ ئاکرەیی" شاعیر و نووسەری کورد لە سینەمایەکانی
ھەرێمی کوردستان.
فیلمی
سینەمایی "بێ نیشتمان" لە دەرھێنانی "توورج ئەسڵانی"، بە ڕاوێژکاری
سیناریۆ و بە رۆڵبینینی "بەڕۆژ ئاکرەیی" شاعیر، وەرگێڕ، فۆتۆگرافەر و
چیرۆکنووسی ناوداری کورد و کاندیدی دوو خولی خەڵاتی ئەدەبی "ھووشەنگ
گوڵشیری" لە سینەمایەکانی ھەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە نووسین، دەرھێنان و بەرھەمھێنانی
سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد
مووڤی" و ھەروەھا بەرھەمی ھاوبەشی "ڕەز ھەڵکەوت ڕەشید" لە ھەرێمی
کوردستان و سووریا، بە ڕاوێژکاری سیناریۆ و بە رۆڵبینینی "بەڕۆژ
ئاکرەیی" شاعیر، وەرگێڕ، فۆتۆگرافەر و چیرۆک نووسی ناوداری کورد و
کاندیدی دوو خولی خەڵاتی ئەدەبی "ھووشەنگ گوڵشیری" چیرۆکنووسی ناودار و
بیرمەندی ئێرانی، بڕیاروایە ٢٠ی تەمووزی٢٠٢١ و ھەروەھا لە ڕۆژانی دوایی
نمایشەکەی لە سینەمایەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێبکات و لە درێژەدا
بچێتە سەر پەردەی سینەماکانی شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتی عێراقیش.
"بەڕۆژ ئاکرەیی" ساڵی ١٩٦٣ لە کوردستانی باشوور لە دایک بووە. لە ساڵی
١٩٧٥ دوای شکستی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردەکان، بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ
بنەماڵەکەی، ڕوویانکردە ئێران. بەڕۆژ، پازدە ساڵ لە ئێران و بیست و یەک
ساڵیش لە وڵاتی سوید ژیانی بەسەر برد و ئێستا دوازدە ساڵ دەبێت کە
گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. ئاکرەیی بە زمانی کوردی پێنج کۆمەڵە شیعری
ھەیە. ڕخنە دەنووسێت، شیعر و وتار وەرگێڕێت، بە کامێڕاکەی فۆتۆگرافەری
دەکات و سیناریۆش دەنووسێت.
ئاکرەیی کۆمەڵێک بەرھەمی بەپێزی لە مەولانا، ئەحمەد شاملوو، فرووغ
فەڕوخزاد، یەدوڵڵا روئیایی، بەھرام بەیزایی، سۆھراب سپێھری، محەمەدعەلی
سپانلوو، ھووشەنگ گوڵشیری، غوڵامحوسێن ساعیدی، مەھشید ئەمیرشاھی،
سەفدەری، سەردۆزئامی، ڕەبیحاوی، حوسێن ئابکنار، کوروش ئەسەدی، زیاء
مووەحید، موڕتەزا سەقفیان، عەبدوالعەلی عەزیمی، مەحموود داوودی، عەلی
خودایی، مەھسا دێھقانی پوور و ... بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە و
بڵاویی کردوونەتەوە.
وتووێژەکانی بەڕۆژ لەگەڵ ھەندێک لە نووسەران و شاعیرانی ناودار و
پێشەنگی ئێرانی لەوانە: ئەحمەد شاملوو، ھووشەنگ گوڵشیری و ... لە
گۆڤارە کوردی و فارسییەکاندا چاپ و بڵاوکراوەتەوە کە لە لایەن
ھۆگرانەوە پێشوازییەکی بێوێنەیان لێکراوە.
ئاکرەیی بە فارسی تەنیا چیرۆک دەنووسێت. "ئێمە لێرەین" (ما اینجا
ھستیم) یەکەمین کۆمەڵە چیرۆکی ئەوە کە لە لایەن بڵاوکەرەوەی "نیلووفەر"
و بە ھاوکاری ناوەندی "ھووشەنگ گوڵشیری" چاپ و بڵاوکراوەتەوە. دووھەمین
کۆمەڵە چیرۆکی بەڕۆژ بە ناوی "شتێک لەم دەورووبەرە" (چیزی در ھمین
حدود) کە لە لایەن دەزگای "چەشمە" لە وڵاتی ئێران چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
"بەڕۆژ ئاکرەیی" لە یەکەمین ئەزموونی سینەمایی خۆیدا لە فیلمی سینەمایی
"شوێنێک بۆ یاری" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"
وەکوو ئەکتەر، ڕۆڵی بینی کە لە فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی فیلم لە ئاستی
جیھاندا نمایشکرا و چەندین خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیشی بۆ ھەرێمی
کوردستان بەدەستھێنا و ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٦ نوێنەری سینەمای وڵاتی
عێراق لە ھەشتاو ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتی سینەمایی ئاکادیمیای
ئۆسکار بوو.
لە "بێ نیشتمان"دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا،
سووریا، عێراق و ھەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی
و فارسی لەگەڵ "ھانی موجتەھیدی" گۆرانیبێژی ناوداری کورد تیایدا ڕۆڵیان
بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاھیت شاھین یاڵچین، بوڵەنت کاسێر، ڕێکێش
شەھباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم
زادە، ھاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەھا عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، ڕواڵ
ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، ھەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.
---------------------------------------------------------------------------------------------------------
"مەحموود
بەرازی" موزیکزانی ناوداری کورد ئاوازی بۆ فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان"
دانا.
فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە نووسین، دەرھێنان و بەرھەمھێنانی
سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد
مووڤی"، بەرھەمی ھاوبەشی "ڕەز ھەڵکەوت ڕەشید" لە ھەرێمی کوردستان و
سووریا و بە ئاوازدانەری "مەحموود بەرازی" موزیکزانی ناوداری کوردیی
دانیشتووی ڕۆژئاوا؛ بڕیاروایە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢١ و ھەروەھا لە ڕۆژانی
دوایی لە سینەماکانی ھەرێمی کوردستان نمایش بکرێت و لە درێژەدا بچێتە
سەر پەردەی سینەماکانی شارەکانی دیکەی وڵاتی عێراقیش.
"مەحموود بەرازی" لە موزیکزانە بەئەزموونەکانی کوردستان دێتەژئەمار کە
بۆ کۆمەڵێک لە فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلمە چیرۆکی و
بەڵگەفیلمەکانی سینەماکارانی کورد، ئاوازی داناوە و بەھرە و ھەستی
بێوێنەی ئەم موزیکزانە، جێپەنجەی بە سینەمای کوردییەوە دیارە و ئەو
پارچە موزیکە دڵڕفێنانەی کە بۆ بەرھەمە سینەماییەکان سازیکردووە،
وێنەیەکی دیکەی پێبەخشیون.
لە "بێ نیشتمان"دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا،
سووریا، عێراق و ھەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی
و فارسی لەگەڵ "ھانی موجتەھیدی" تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان
عەتووف، جاھیت شاھین یاڵچین، بوڵەنت کاسێر، ڕێکێش شەھباز، بەنگین عەلی،
بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە، ھاکار عەبدوالقادر
محەمەد، تەھا عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، ڕواڵ ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق،
ھەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.
ھەندێک لە ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" بریتین لە:
نووسەر و دەرھێنەر: توورج ئەسڵانی، ھاوکاری سیناریۆ: حیماسە پارسا،
ڕاوێژکاری سیناریۆ: بەڕۆژ ئاکرەیی، بەرنامەداڕێژ و یاریدەدەری
دەرھێنەر: عەقیل تەقی زادە، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: توورج ئەسڵانی،
یاریدەدەری یەکەمی وێنەگر: عیرفان قوبادی، یاریدەدەری دووھەمی وێنەگر:
ھوومەن تەھماسبی، بەرپرسی بەرھەمی پڕۆژە، سەعید ھاشمی، بەرپرسی بەرھەم
لە ھەرێمی کوردستان: شکار جەبار قادر، دەنگھەڵگر: محەمەد ساڵحی،
دیزاینی دەنگ: مەحموود خورسەند، ئاوازدانەر، مەحموود بەرازی،
گۆرانیبێژ: ھانی موجتەھیدی، شیعر: شێرۆ ھیندە، مونتاژ: توورج ئەسڵانی،
دیزاینی جلووبەرگ: نیلووفەر فەتاحی، دیمەنە تایبەتە مەیدانییەکان:
ڕزگار محەمەد سەھید، سەرپەرشتی دیمەنە تایبەتەکان و چاککردنی ڕووناکی و
ڕەنگ: عەلیڕەزا قادری ئەقدەم، بەڕێوەبەری ھونەری: فریشتە جوغەتایی،
میکیاج: سارا ئەسکەندەری، دیزاینی سەحنە: توورج ئەسڵانی، بەڕێوەبەری
ڕاگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیھانی و مەنووچێھر جیھانی، بەرپرسی تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان: کۆمپانیای "سۆ ماڕکێتینگ" (سۆران عوسمان)،
فۆتۆگرافەر: ڕواڵ ناڤگوندی، بەرھەمھێنەر: توورج ئەسڵانی، بەرھەمی
ھاوبەش: ڕەز ھەڵکەوت ڕەشید، بەرپرسی پلان: فریشتە جوغەتایی،
بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی: ئیلاھە نەوبەخت ـ کۆمپانیای "تسویر گستر الھە
پارسی" (ئێلی ئیمەیج)، بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" ، ساڵی
بەرھەمھێنان: ٢٠٢١.
_____________________________________________
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/landlessmovie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە فەیسبووک:
https://www.facebook.com/landlessmovie
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|