Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

فایلدارێکی تر بە ناوى شێخ جەنگی کەرکوکی

پارێزەر: عبدالرزاق کەرکوکی

 

چەند سالێکە نەوشیروان مستەفا لاف و گەزافی رێفۆرمخوازى لێ ئەدات و فشە بەسەر ئەم و ئەودا ئەکات. کەچی گەندەڵترین پیاو و جاسووس و فایلدارەکانی لاى خۆى کۆکردۆتەوە. ئەو پاڵەوانە لە خەیاڵ ئەژی و پێى وا بوو لە هەڵبژاردنی مەڵبەندەکان پشکی شێرى بەرئەکەوێ بەڵام ئەگەر سەیرى پیاوەکانی دەوروبەرى بکەن کە یەکێ لەوان (شێخ جەنگی) کەرکووکیە. ئەو جاسووسە پێوەندی راستەوخۆى جاسوسی بە شێخ جەبارى مامی هەبوو. کاتێ چووە دەرەوەش هەر لە رێگاى شێخ جەبار و شێخ ستارى کۆنە موخابەراتی عێراقی، پێوەندی بە موخابراتی سەفارەتی عێراقەوە کرد لە هۆلەندا. مانگانە یارمەتی لە موخابراتی سەفارەت وەرئەگرت و ئێمە ژمارە و ناوى نهێنی و چەند نامەیەکی دەست نووسی شێخ جەنگی فایلدارمان لایە، بۆیە هەق نیە نەوشیروان مستەفا لاف و گەزاف بە جاسووس و فایلدارى وەک شێخ جەنگی کەرکوکی لێ بدات، چونکە جارێ با ئەو فایلدارانە لاى خۆى دەربکات و ریسوایان بکات، ئینجا باس لە ریفۆرم بکات.

بە پێى هەندێ سەرچاوە شێخ جەنگی نەک فایلدار بووە، بەڵکو فایلدارى نێو نەتەوەیی بووە، بۆ ئەوەى ئاشکرا نەبێت، بەپێى وەسلەکانی کە پارەى لە موخابرات وەرگرتووە. هەر چەند مانگێ جارێک پارەى جاسووسییەکەى لە موخابرات وەرگرتووەو جارجارەش ووڵاتەکانی گۆریوە بۆ ئەوەى کەس نەزانێ کە جاسووسە.

رۆژ باش ریفۆرم... فایلدارەکانی موخابراتی رژێمی دیکتاتۆرى عێراق. سڵاو لە فایل و خیانەتی شێخ جەبار و شێخ ستارى مامت و لە خۆت شێخ جەنگی ریفۆرمخواز و نوێنەرى نەوشیروان لە مەڵبەندی سێى هەولێر.