په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٤\٢٠١٧

فیلمی سینەمایی "رەشەبا" بەشداریی لە فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر دەکا.

 

مەنسوور جیهانی

 

فیلمی سینەمایی "رەشەبا" لە دەرهێنانی "حوسێن حەسەن" بەشداری لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر دەکا.

فیلمی سینەمایی "رەشەبا" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "حوسێن حەسەن" و لە بەرهەهێنانی سینەماکاری کورد "مەمەد ئەکتاش" بە نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان لە دوو بەشی "جشنوارە جشنوارەها" (جام جهان نما) واتە "فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان" و بەشی "زیتونهای زخمی" واتە "زەیتوونە بریندارەکان" لە میانەی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لە پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تارانی پێتەختی وڵاتی ئێران نمایش دەکرێ.

فیلمی سینەمایی "رەشەبا" لە بەشی "فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان" لەگەڵ ١٥ فیلمی دیکە لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان نمایش دەکرێت، لەوانە: فیلمی سینەمایی "مامۆستا" لە دەرهێنانی "یان ژێبیک" بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێسلۆڤێنی و کۆماری چیک، فیلمی سینەمایی "پیاوی بێ دەردیسەر" لە دەرهێنانی "می فێنگ" لە وڵاتی چین، فیلمی سینەمایی "ئیعترافەکان" لە دەرهێنانی "رۆبێرتۆ ئاندۆ" لە وڵاتی ئیتالیا، فیلمی سینەمایی "شوان" لە دەرهێنانی "جاناتان سێنزال بێرلی" بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئیسپانیا و بەریتانیا، فیلمی سینەمایی "١٥٠ میلیگرام" ۱۵۰ لە دەرهێنانی "ئمانۆەێێل بێرنۆ" لە وڵاتی فەڕەنسا، فیلمی سینەمایی "سەرمای قەلەندەر" لە دەرهێنانی "مستەفا کارا" لە وڵاتی تورکیا، فیلمی سینەمایی "رخنە لە سەگی بۆرژوا" لە دەرهێنانی "جوولیان رادلمایێر" لە وڵاتی ئەڵمانیا، فیلمی سینەمایی "نیشتمانی خاپوور" لە دەرهێنانی "میریام هێرد" بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی شیلی، فەڕەنسا و بەریتانیا، فیلمی سینەمایی "لە دوایین رۆژانی شار" لە دەرهێنانی "تامیر السەعید" بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی میسر، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئیماڕات، فیلمی سینەمایی "شارۆمەندی بەرجەستە" لە دەرهێنانی هاوبەشی "ماریانۆ کان" و "گاستۆن دۆپرا" بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئەڕژەنتین و ئیسپانیا، فیلمی سینەمایی "ئاورکردنەوە" لە دەرهێنانی "ئێریک ئێسکیۆلدبیارگ" لە وڵاتی نۆڕوێژ، فیلمی سینەمایی "بژیی لە فۆکۆشیما" لە دەرهێنانی "دۆریس دووری" لە وڵاتی ئەڵمانیا، فیلمی سینەمایی "ئانیشوارا" لە دەرهێنانی "ئانا فلیسیا ـ ئێسکۆتلنیسۆ" لە وڵاتی مۆڵداوی، فیلمی سینەمایی "پاشای بەڵژیکییەکان" لە دەرهێنانی هاوبەشی "پیتێر براسێنس" و "جێسیکا وودۆرس" لە وڵاتی بەلژیکا و هەروەها فیلمی سینەمایی "شێر" لە دەرهێنانی "گێرس دێویس" بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئیسپانیا، ئەمەریکا و بەریتانیا.


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک