فه‌هد و مه‌سه‌له‌ی کورد - ١٩٤٥
سه‌لام عارف
حکومه‌تی عێراقی گوێچکه‌کانی خۆی ئاخنیوه له سکاڵا و داواکاریه چاکسازیه‌کانی گه‌لی کورد، بۆته مایه‌ی ئه‌وه که برسێتی لادێکانیان بته‌نێت ،هه‌رچۆن گه‌لی عه‌ره‌بی بێبه‌شکردوه له مافه ده‌ستوریه‌کانی ئاواش گه‌لی کوردی بێبه‌شکردوه. به‌هیچ کلۆجێک گرنگی نادات به‌باری رۆشنبیریان هه‌روا به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیان هیتریش، چاوه‌کانی و گوێچکه‌کانی ئاخنیوه له جموجۆڵی به‌کرێگیراوانی ئیستعمار پروپاگه‌نده بکه‌ن له‌ناویاندا، تاوی گیانی شۆڤێنی ده‌دات له‌ناو عه‌ره‌به‌کاندا به‌تایبه‌تی له‌ریزه‌کانی سوپادا به‌ناوی هه‌ڵمه‌تی ته‌مێکردنه‌وه هه‌ڵده‌کوتێته‌سه‌ر کورده‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که داوای چاکسازی دیموکراتی ده‌که‌ن کار تۆقاندن و تیرۆر هه‌موولایه‌کی گرتۆته‌وه به‌ندیخانه‌کان پڕکراون له هاونیشتمانانی کورد هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی عێراقی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌که‌ی ،ئینگلته‌ره، ناگونجێ له‌گه‌ڵ لانی که‌می ماف و دادپه‌روه‌ری دژی مافه‌کانی گه‌لی کورده که چاره‌کی گه‌لی عێراق پێک ده‌هێنن که‌مافی خۆیانه خاوه‌نی سه‌ربه‌ستیه ده‌ستوری و دیموکراتی خۆیان بن هه‌روا ئازادیه تاکیه‌کانیان و حورمه‌تگرتنی لادێکان و ماڵه‌کانییان بگیرێ مافی خۆیانه داوابکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن له‌پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئابوری، رۆشننیری، ته‌ندروستی، کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان هه‌وڵی حکومه‌تی عێراقی بۆ حکومکردنی گه‌لی کورد به‌زۆر ناگونجێ له‌گه‌ڵ وتار و هاواری سه‌رکرده‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ناگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و بیروباوه‌رانه‌دا که گه‌لان خه‌باتیان بۆکردوه و قوربانیان داوه له‌پێناویدا.
٢١\١١\١٩٤٥
|