فەلسەفە لە
دوێنێوە تا ئەمڕۆ.

بێستون حەسەن
مرۆڤایەتى بەگشتى و مەعریفە جیاجیاکانى عەقڵ بەتایبەتى هەمیشە کاریگەر
بووە لەسەر خولقاندنى کارێک لەچاو کارێکى تردا ، بەمانایەکى دى بڵێین
جیاوازى عەقڵیەتەکانە کەواى کردووە بە کارێک بڵێین باش و بە یەکێکى تر
بڵێین باشتر.
لێرەوە ماناکان بەجۆرێک دەگۆڕێن کەخودى فەلسەفەش هەمیشە بۆخۆى لە
گۆڕاندابووە لە خزمەتکردنى مرۆڤ و مرۆڤایەتیدا ، ئەوەتا لەسەدەکانى
ڕابردووشدا فەلسەفە مێژوویەکى دیاریکراوى نیە کە ئێمە ئاماژە بە بوونى
کات و شوێن و بنیادنەری بکەین.هەندێک پێیان وایە یۆنان یەکەمین
مەڵبەندى هەبوونى فەلسەفەیە و کۆمەڵێک ڕاى جیاوازتریش هەن کە پێیان
وایە ێینیەکان(چین) بەدامەزرێنەرى فەلسەفە دەزانن ئەمە جگە لەوەى کە
خێڵەکۆچەرییەکان و تایفە جیاجیاکان هەریەکەیان بەجۆرێک لە مێژووى
دروستبوونى فەلسەفە ئەدوێن وەک سۆمەرییەکان و بابلیەکان.
تالین و سوقرات دوو فەیلەسوف بوون کەبەبڕواى خۆیان هەمیشە فەلسەفە لە
ئەگەرێک زیاترە و دەشێ بە درێژایى زەمەن کەسانى تریش هەبن لە فەنتازیاى
فەلسەفەدا ئاڵوگۆڕى ئایدیاکانیان بخەنە خزمەت مرۆڤایەتیەوە. قسەکردنى
ئێمە هێندە باس لە وجودى فەلسەفەکانیانە لە بازنەى ژیانى تاکەکانى
کۆمەڵگە بەو هێندەیە نامانەوێت باس لەوە بکەین کە ئایا کام لەم دوو
فەیلەسوفە لەپێش ئەوى تریانەوەیە ، گەر لە مەعریفەى تاکى ئێستەو تاکى
سەدەکانى ڕابردوو بدوێین بۆژیان گەلێک جیاوازى گەورە ئەبینین لەڕووى
تێگەیشتن لەماناکانى ژیان و دروستبوونى کەون و زەویەوە.
بەنموونە ئەیهێنینەوە کە ڕاددەى عەقڵیەتەکان و تێگەیشتن بۆ جیهان
وەهابووە کە دروستبوونى ئەم جیهانە سەرچاوەکەى تەنها ئاگر و ڕۆشناییە ،
ئەمەیە خودى جیاوازیەکان دیاری دەکا لە کۆن و لەئێستادا.
لەنێوفەیلەسوفانیشدا ئاراى زۆرجودا هەیە لەسەر ناساندنى جیهان ،
(پارمینیدۆس) یەکێکە لەوانەى بەپێچەوانەى هەموو بۆچونەکان ژیان ئاوەژوو
دەکاتەوە و دەڵێ : لەم وجوودەدا هەموو کایەکان وەک یەکن هەموو شتەکان
یەک شتن.
تەماشاکەن چۆن خودى ئەو بیرمەندانەش لەمڕۆدا ڕەنگیانداوەتەوە بەجۆرێک
کە مرۆڤاکانى وەها لێکردووە هەمیشە لە شتەکانى دەوروبەر قوڵببنەوە و
قسەیەکیان هەبێت لەسەرى تا ماناى فەیلەسوف لەزاتیاندا بدۆزنەوە و
لەوڕێیەوە دەوروبەرەکانیان ئاشنابکەن بە شتى نوێ و هزرى نوێ و فەلسەفەى
نوێ. ئەمانەى ووترا چەمکێکى بچووک بوون لە ناساندنى فەلسەفەى هەندێک لە
فەیلەسوفەکان و بەستنەوەیان بە ژیانى ئەمڕۆمانەوە کەبێگومان دەبینى
ڕەنگدانەوەکانى فەلسەفە بەڕوونى لە بابەت و ناوەندە فکرى فەلسەفیەکانى
ئەمڕۆدا بەزیندوویى ماوەتەوە.
Bestoon1617@yahoo.com
|