١١\۴\٢٠١٠
فه‌لسه‌فه‌ی که‌له‌پاچه‌کردن
له ئاينی ئيسلام‌دا.
عه‌لی قادر
ئه‌گێرنه‌وه که لاوێکی ئینگلیزی شۆخی باڵابه‌رزی موزه‌ردی چاوشینی
چاوباشقاڵی دانیشتوی شار‌ی له‌نده‌ن ، دڵی ئه‌چێ به جوانی کچێکی گه‌نم
ره‌نگی موو ڕه‌شی شۆخوشه‌نگی چاوڕه‌شی پاکستانیداو بێ یه‌ک و دوو کردن
داوای گرێدانی په‌یوه‌ندی هاورێیه‌تی و خۆشه‌ویستی له کچه ئه‌کات هه‌روه‌ک
چۆن له شاره‌که‌دا باوه، کچه‌ش زۆر به هێمنانه پێی ئه‌ڵێت ( تۆ مه‌سیحی
و من ئیسلام مه‌حاڵه به یه‌ک بگه‌ین ) . کوڕه‌ی ئاشق به جوانی کچه‌دا
له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت، ئاماده‌م بێمه سه‌ر ئاینه‌که‌ت و هه‌رچیش
پێویسته ئه‌یکه‌م له پێناوتا . دوای داواکردنی هاوسه‌رگێڕی له که‌سوکاری
کچه‌و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر داواکه‌ی، له ئاهه‌نگێکی ئاینی
رازاوه‌و تایبه‌تدا کوڕه‌ی ئینگلیز له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لای مزگه‌وتی
شاردا واز له ئاینی باوک و باپیری ئه‌هێنێت و ده‌بێته ئیسلام و کچه‌ی
لێماره ئه‌که‌ن ، دوای ئه‌وه‌ی له مه‌راسیمێکی تایبه‌تدا خه‌ته‌نه‌ی
کوڕه ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئیسلامێکی عه‌یاره بیستوچوار ، ئه‌ویش
بێگوێدانه ئێش وئازاری خه‌ته‌نه‌کردنه‌که‌و زۆر بێده‌نگ و بێ دانانی
هێچ کۆسپێک هه‌مو مه‌راسیمی ئیسلام بونه‌که‌ی ئه‌نجام ئه‌دات ته‌نها له
پێناو گه‌یشتنی به خۆشه‌ویسته‌که‌ی.
دوای تێپه‌ڕبونی ماوه‌یه‌ک به‌سه‌ر ژنومێردایه‌تی ئه‌م کوروکچه‌داو نه
گونجانی کوڕه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ریت و مه‌راسیمه‌ی کچه‌و که‌سوکاری کچه‌که
ئه‌یانویست په‌یره‌ویان بکات کوڕه هاته ئه‌و بڕوایه‌ی که چیتر
ناتوانێت درێژه به‌م هاوسه‌رگیڕیه بدات و داوای له کچه‌کرد به‌بێده‌نگی
کۆتایی پێبهێنن و هه‌رکه‌سه بچێت به رێگه‌ی خۆیدا بێ‌ئاگا له‌وه‌ی
بونی به موسڵمان پێویست ئه‌کات خۆیوکچه بچنه به‌رده‌می مه‌لای مزگه‌وتوله‌به‌رده‌می
ئه‌و دا‌و له‌مه‌راسیمێکی تایبه‌تدا کۆتایی به‌و هاوسه‌رگێڕیه بهێنرێت
و هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌شدا کوڕه ویستی سوک‌و ئاسان به‌رگی ئیسلامبونه‌که‌شی
داماڵێت بێ‌ئاگا له‌وه‌ی که پاشگه‌زبونی له ئاینی ئیسلام هه‌روا با
ئاسانی تێناپه‌ڕێت و ئه‌که‌وێته به‌ر سزای حوکمی ( ره‌ده ) که مل په‌ڕاندنه
، کوڕه‌ش که به‌مه‌ی زانی به‌سه‌ر سوڕمانیه‌وه وتی ( ئه‌رێ ئیوه چه
دینیکتان هه‌یه، که دێیته ناوی خه‌ته‌نه‌ت ئه‌که‌ن و که به جێی ئه‌هێڵی
ملت ئه‌په‌ڕێنن !.).
لێره‌دا ئه‌بینین که مه‌سه‌له‌ی بڕین و که‌له‌پآچه‌کردنی ئه‌ندامه‌کانی
جه‌سته‌ی مرۆڤ له ئاینی ئیسلامدا کارێکی زۆر ئاسانه‌و له قورئانیشدا
چه‌ند باره بۆته‌وه ، بۆ نمونه ئه‌بینین له که له‌سوره‌تی المائده‌دا
هاتوه
( إنما جزاءالذین یحاربون الله و رسوله و یسعون فی
الأرض فسادآ أن یقتلوا أو یصلبوا أو تقطع أیدیهم و أرجلهم من خلاف ...
) به
واتا سزای ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵ خودا‌و پێغه‌مبه‌ردا ئه‌جه‌نگێن و خراپه‌کاری
ئه‌که‌ن کوشتنه یاخود له سێداره‌دان و قۆڵ و قاچ بڕینه هه‌ر په‌له‌ی
له لایه‌ک ... هه‌ر له‌هه‌مان سوره‌تی المائده‌دا هاتوه
( و السارق والسارقة فأقطعوا أیدیهما جزاء بما کسبا
..... ) به واتا دز ده‌بێت
له‌سه‌ردزیکردن هه‌ردوو ده‌ستی ببڕێته‌وه . له سوره‌تی طه 71 نه‌ک
هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست و قاچ بڕین ئه‌کات به‌ڵکو ئه‌گاته ئه‌وه‌ی دوای
ده‌ستوقاچ برین به قه‌دی دارخورماشدا هه‌ڵیان ده‌واسێت . له ئایه‌تی
الأنفالیشدا 12 به ڕاشکاوی داوا له موسڵمانان ئه‌کات که له که‌له‌پاچه‌کردنی
کافراندا له گه‌ردن و په‌لوپۆیانبده‌ن
( فاضربوا فوق الأعناق و أضربوا منهم کل بنان ).
له ( الدر المنثوری السیوطیشدا 7/459 هاتوه ) ، که پێغه‌مبه‌ر مه‌فره‌زه‌ێیه‌کی
ناردوه به دوی پیاوێکدا بۆ گرتنی ، پیاوه به‌سه‌ر دارخورماێیه‌کدا
هه‌ڵده‌گه‌ڕێو مه‌فره‌زه‌که ئاگر به‌رئه‌ده‌نه داره‌که‌و پیاوه ئه‌سووتێ
، کاتێکیش هه‌واڵی سووتانی پیاوه‌که ئه‌گه‌ێینه پێغه‌مبه‌ر ڕه‌نگ و
روی تێک ده‌چێت و ئه‌ڵیت : من نه نێردراوم به سزاکانی خوداوه‌ند
سزای خه‌ڵکی بده‌م به‌ڵکو نێردراوم له گه‌ردنی خه‌ڵک بده‌م.
که‌واته سه‌ربڕینو که‌له‌پاچه‌کردنی جه‌سته‌ی قوربانیان له لایه‌ن جه‌نگاوه‌ره
درنده‌کانی رێکخراوی قاعده‌وه نه‌ریتێکی کۆنی موسڵمانه‌کانه‌و له (
السلف الصالح )ه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه به دیاری.
10\4\2010
|