په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

فەلسەفەی مردن و ژیان
کامیان هەڵدەبژێری.


عەبدوڵا ئەحمەد گەرمکی


مەینەتییەکان تا بێت زۆرتر دەبن گەر رێگایان لێ نەگیردرێت، چونکە رەوشێک لەئارادایە سەرجەم چین و توێژەکانی ناو کۆمەڵگای مەست ئاسا لێکردووە و بەرامبەر هەر بێ ئەخلاقی و دوور لەپێوانە راستییەکانی مرۆڤایەتی دوورترمان دەخەنەوە. ئاغاکانی ئێستا دەیانەوێت ئەم کۆمەڵگا لەرێ دەرکەوتووە و زیاتر لەرێ دەرکەن و نیشتمانێک کە تا دواڕادە دیوزمەکانی سەدە ژیانێکی تاڵیان ئافراندووە، ژیانێکە کە هەرگیز بەم شێوەیە تێدا زەحمەتە بژیت، گەر هەندێ بەویژدان بین، چونکە ئەوانە بەسیستەمی سەرمایەداری کاریگەرن کە مرۆڤ دوور دەخاتەوە لەرەنج و کەد، ئەوان دەیانەوێت ئەم خەڵکە بەقسە زلەکانیان بخەڵەتێنن. هەر ئەمەش وای کردووە کە بەپارە خەڵکێکی زۆریش بکڕن، کاتێک مرۆڤ کڕا، ئەوا ئیدی دەبێ ئەو مرۆڤە چ چارەڕوانییەکی لێ بکرێت، لەوڵاتێکدا گەر تائێستا لەلایەک بنەماڵە حاکم بێت و لەلایەک برژوازیەت. دەبێت چ شتێک بەدی بکرێت و رێگەش نەدرێت هیچ کەسێک دەنگێکی جیاواز هەڵبڕیت، چونکە دەنگ هەڵبڕینی جیاواز ئەوان بەنەمانی خۆیانی دەزانن، بۆیە دەیانەوێ هەر لایەنێکیش دەرکەوت و گەر ویستی دەنگ هەڵبڕی دەبێ ئەگەر لەرووکەشیشدا وەک ئەوان نەبن ئەوا لەجەوهەردا وەک ئەوان بن و وەک ئەوانیش خوێندنەوەیان هەبێت. ئیدی ئەمەش لەوانەیە هەندێ ئاوازەکەى جیاوازتر بێت، بەڵام هەریەک گۆرانین و دیدێکی ئەوتۆیان نییە.


ئەوڕۆکە بیرۆکەیەکی نا زیندوو دەدەنە پێشت، ئەویش فەلسەفەى دانیشەو دەنگ هەڵمەبڕە، بەمەش واتە فەلسەفەى مردن دێت، وای بۆ دەچم کە دەبێ بەرامبەر ئەم فەلسەفە چەوتە هەڵوێستمان هەبێت و بێدەنگ نەمێنیین، لێرەدا بەس ئەو کەسانە بێدەنگ دەمێنن کەبەو فەلسەفە چەپەڵە رازین، ئەمەش ماڵوێرانی لەگەڵ خۆیدا دێنێت، بەرامبەر ئەم فەلسەفەیە، ئەلتەرناتیفمان هەیە گەر لێگەڕینمان هەبێت و لەدوای فەلسەفەیەکی راستدا بگەڕێن، ئیمڕۆ هەڵگری ئەو فەلسەفە راستەش لەباشووری کوردستاندا (پچدک)ەیە کە خاوەن سیستەم و ئایدیۆلۆژیایەکی نوێ و زانستییە، چونکە لەو هزرەدا نرخی کۆمەڵگای سروشتی بۆخۆی بەبنەڕەت وەردەگرێت و لەبەر ئەوەی لەو سەردەمەدا شتەکان سروشتین و دەسەڵاتدارێتی نییە، هەروەها سیستەمەکەش سیستەمی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتییە کە سیستەمێکی ژیانییە. بەمەش سەرجەم پێوانەکانی دیموکراتی راستەقینەو ئەخلاقی مرۆڤایەتی تێدایە، بەڵام دەسەڵاتداران ئەمە بۆ خۆیان بەمردن دەزانن، چونکە لەم سیستەمەدا باڵادەستی نییەو ئەوانیش لەبەر ئەوەى ئیقتیدارخوازن، بۆیە دژی رادەوەستن و هەر لەبەر ئەمەشە کە ئاستەنگی دەخرێتە پێش ئازادیخوازان لەباشووردا. کە دەیانەوێت ئەو سیستەمە تەشەنە بکات، بۆیە لەم دووڕیاندا دەبێ رێگای راست هەڵبژێریت یان ئەوەتا بەژیانێکی نا یەکسان رازی بیت و بێدەنگ بیت یان دەبێ هەوڵ بدرێت بۆ بەرجەستەکردنی ئەم سیستەمەى کە باسی لێوە دەکەین، بۆ ئەمەش دەبێت هەوڵبدرێت بۆ زیاتر ئاشنابوون بەو سیستەمە و کۆتایهێنان بەسیستەمی مردن و دوور لەشارستانیەتی راستەقینە.

 

 

abdulagermiki@yahoo.com