١٧\٨\٢٠١١
فەلسەفەی رۆژئاوا
لە یونانەوە سەرچاوە دەگرێ.

ئامادەکردنی: محەمەد حەکیمی
هەر تێکۆشانێک بۆ گێڕانەوەی ڕابردووی فەلسەفەی رۆژئاوا دەبێ لە وڵاتی
یونانەوە دەست پێبکات کە نە تەنیا سەرەتای فەلسەفەیه، بەڵکوو یەکمین
فەیلەسووفەکانی گەورەی رۆژئاوا لە نێوان ئەوانەوە سەریان ههڵێناوه.
کەسێ کە ناوی لە هەمووان ناسراوترە و بە باوکی فەلسەفە ناسراوە سوقراتە،
کە لە ساڵی ٣٩٩ پێش لە لە دایک بوونی مەسیح ئەم جیهانەی بەجێهێشتوە.
بەڵام پێش لە سوقراتیش کۆمەڵێک فەیلەسووفیتریش لە یونان بوون، وەکوو
فیساغورس و هراکلیتوس، ئەمانە ناسراوترینیانن و هەروەها تاڵس کە لە
سەدەی ٦ی پێش لە دایک بوونی مەسیح گەیشتوەتە لۆتکەی جیهانبینی.
فەیلەسووفەکانی پێش سوقرات هەموویان یەک دەغدەغەیان بوو، بەو واتەی کە
ئەوان دەیانویست سەرەتایەک بۆ دۆزینەوەی گشتی سرۆشت بدوزنەوە. بە واتەی
ئەمڕۆیی، بە کەیهانناسی یا زانست لە لاێکەوە و فەلسەفە لە لاێکیتر،
وەک یەک چاویان لێدەکرد. سوقرات بە زانینەوە بە گژیان ڕاچووه، چۆنکا
ئەو لە سەر ئەو باوەرە بوو ئەوەی کە ئێمە پێش لە هەر شتێک پێویستمان
پێیەتی و دەبێ فێری ببین ئەوەیە کە چۆن بژین نە ئهوەی سروشت چۆن
هەلدەسوورێت و بەو پێیە.
پێویستە، زۆرتر و سەرتر لە هەموو شتێک بە ئەخلاقی واڵا بگەین. تە ئەو
جێگە دەزانین ئەو هیچی نەنووسی و هەموو شتەکانی هەر بە وتن دەوتەوە.
نووسینەکانی هیچ کام لەو فەیلەسووفانەی پێش سوقرات هیچ کات بە ئێمە
نەگەیشتوون. زانستی ئێمە لەو فەیلەسووفانەی کە تا ئێستا ناومان بردون
زۆر کەمن و تەنیا لە زاری کەسانی دوای ئەوان بە ئێمە گەیشتوە.
هەر چەن دەبێ جەخت لە سەر ئەوە بکەمەوە کە لە نێو ئەم سەرچاوانە،
شرۆڤەی زۆر و تەنانەت زیادی یا نەگۆنجاو یا نووسین لە خۆدی ئەو کەسانەی
کە ئەم وتانەیان هەڵگرتوە تێیدایە کە سەر لە خوێنەر دەشێوێنێت.
ئەفلاتەن یەکەم کەس بوو کە نووسینەکانی ئەمڕۆکە لە دەستی ئێمدایە. ئەو
قۆتابی سوقرات و زۆربەی نووسینەکانی سوقرات لە زاری ئەوەوە بە ئێمە
گەیشتوە و لە نووسینەکانی ئەوەوە وەرگیردراوە. ئەفلاتون بە بێ هیچ
دەردۆنگێک یەکێکە لە گەورەترین فەلیلەسووفەکانی سەدەی خۆی و سەدەی ئێمە
و داهاتووشە، لە راستییدا ئەفلاتون گەورەترین فەیلەسووفی جیهانە.
لەم ڕووەوە ئەگەر بمانەوێ بۆ ئەم نووسینە شێوەێکی گۆنجاو هەڵبژێرین بە
دڵنیاییەوە لە سەرەتای ساڵی ٣٩٩ پێش لە دایک بوونی مەسیح و دەستپێکردنی
ئەفلاتوون بە نووسین هەڵدەبژێرین.
کاتێ سوقرات مرد، ئەفلاتون تازە تەمەنی گەیشتبوە ٣١ ساڵ، ئەفلاتون لە
دوای نەمانی مامۆستاکەی سوقرات قۆتابخانەێکی لە شاری ئاتن بە ناوی
ئاکادمیا کردەوە، ئەم ئاکادمیایە نموونەی زانکۆکانی ئەمڕۆکەی ئێمەن و
هەروەها چەندین بەرگ کتێبی لە سەر بوارە جیاجیاکانی فەلسەفە نووسیووە.
زۆربەی ئەو شتانەی لەو سەردەمەدا بڵاو بۆەتەوە، بە وێنەی وتووێژ یا وتە
بووە و بیرۆکەکانیان لە زاری کەسایەتییەکان بیستراوە کە زۆربەیان
قۆتابی ئەوان بوون و لە دوای نەمانی ئەواندا بە شێوەی جیا جیا
وتەکانیان کردوە بە نامیلکە یا کتێب و بڵاویان کردوەتەوە بۆ نموونە
لاخس، سومی ئوسروفرون، سەنای تتوس، پارمندس، تیمائوس و ناوی کتێب و
وتارەکانی سوقرات هەر بەمشێوەیە بەرەو پێش دەچێت و زۆربەی ئەو کەسانەی
کە وتەکانی سوقراتیان کۆکردوەتەوە ناوی خۆیان لە سەرەتای نووسینەکان
هێناوەتەوە و ئەوکات بڵاویان کردوەتەوە. بە گشتی، ئەمڕۆکە زیاتر لە ٢٠
وتووێژمان لە بەر دەستدایە کە لە زۆربەیان دەگاتە ٣٠٠ لاپەرە.
ناسراوترین جمهوری و میوانییە، کە لە وڵاتی ئێران بە بەرگی جوان و
ڕازاوەوە لە بەردەستی هەموواندایە. ئەمانە نە تەنیا بەرهەمی زۆر باش و
گەورەن ، بەڵکوو هەر دووکیان واقعەن لە فەلسەفەدا. ئەفلاتون هەم
بیرمەند بوو هەم هونەرمەند. ئەفلاتون لە دوای سوقرات زۆربەی
نووسینەکانی کۆ کردەوە و نەیهێشت ئەو نووسینانە بفەوتێت.
________________________________
سەرچاوەکان:
جمهوری، نووسینی ئەفلاتون.
سیاسەت، نووسینی سوقرات.
پێنج رسالە، نووسینی ئەفلاتون.
وتاری فەلسەفەی رۆژئاوا.
ماڵپهڕی محهمهد حهکیمی
|