١٠\٤\٢٠١١
یاده‌وه‌ریی:
فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی
کۆمەڵە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی.

ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
-
به‌شی دووه‌م -
له باشووری
کوردستان هه‌ندێک ناوچه‌ی رزگار کراو هه‌بوون که‌به‌دەست هێزی پێشمه‌رگەوە
بوون، چه‌ند ئۆردوگای گرینگی کۆمه‌ڵه له‌و ناوچانه هه‌ڵکه‌وتبون، له‌نێوان
شاخی به‌ناو بانگی ئاسنگه‌ران و زنجیرە کێوی قزله‌ر ٣ که‌مپی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی لێ‌بوو، ئه‌م که‌مپانه که‌وتبوونه نێوان
ئاواییه‌کانی گاپیڵۆن، کارێزە، مالومه و چۆخماخ، له‌کارێزەوە به‌رەو
چۆخماخ سه‌رەتا ئۆردوگای ناوەندی (زۆربه‌ی هه‌رە زۆری ئۆرگانه‌کانی
کۆمه‌ڵه وەک نه‌خۆشخانه، رادیۆ، ئینتشارات و ڕاگه‌یاندن ، زیندان،
کلوپی نه‌وجه‌وانان، ته‌کش (کۆمیته‌ی ته‌شکیلاتی شارەکان) که‌تمه‌ر(کۆمیته‌ی
ته‌شکیلاتی دێهاته‌کان) کۆری هونه‌ری بانگه‌واز و زۆر ئۆرگان و به‌شی
جۆراو جۆری تری تێدا جێگیر بوو)، پاشان فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی کۆمه‌ڵه
و پاش مه‌ودایه‌کی تر ئۆردوگای کۆمیته‌ی ناوەندی جێگیر بوون.
پێکهاته‌ی شوێنی ژیان و جێگیر بوونی ئۆرگانه‌کان چادر گه‌لێک و کۆمه‌ڵێک
خان‌و بوون، خانوەکان زۆرتر شوێنی ئۆرگانه‌کان بوون. له نێوان ئۆردوگای
ناوەندی و ئۆردوگای کۆمیته‌ی ناوەندی له سه‌ر گردێک که دیمه‌نێکی
دڵڕفێنی هه‌بوو فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵکه‌وتبوو، له‌م ئۆردوگایه‌دا
خوازیارانی پێشمه‌رگایه‌تی کۆمه‌ڵه جێگیر ئه‌کران و ڕاهێنانه‌کانی
سیاسی و نیزامی له‌م ئۆردوگایه‌دا به‌ڕێوە ئه‌بران.
به هۆی زۆر بوونی خوازیارانی پێشمه‌رگایه‌تی به‌ردەوام ٢تا٤ په‌ڵ له
دەورەدا بوون و په‌لێکیش له چاوەروانیدا له به‌شی وەرگرتندا دەبوو. بۆ
هه‌ر په‌لێک چادرێکی گه‌ورە هه‌ڵدرابوو که به دار هه‌روەک خان‌و چوار
چێوەی ژورێکی گه‌ورە به دەور چادرەکه‌دا دروست کرابوو، ئه‌و ژورە
دارینه به دەڵقی ڕۆشن داپۆشرابوو، به واته‌یه‌کیتر خێمه‌کان له‌ناو
ئه‌و ژوورە دەڵقینانه‌دا هه‌ڵدرابوون، ئه‌وە چه‌ند خاسییه‌کی هه‌بوو،
یه‌که‌م کاتی بارینی باران و به‌فر، خێمه‌که ته‌ڕ نه‌ئه‌بوو، پاشان
کاتێک باران و به‌تایبه‌ت ته‌رزە که ئه‌باری، بارینه‌که له چادرەکه‌ی
نه‌ئه‌دا ئیتر دەنگه دەنگ و ته‌په ته‌پی که‌متر ئه‌گه‌یشته ناو
چادرەکه، کاتی نووستن که‌متر هه‌ست به‌دەنگه دەنگ ئه‌کرا، له‌به‌ر ئه‌وەی
٢ توێ بوو واته توێیه‌ک چادرەکه و توێیه‌ک دەڵقه‌که و نێوانی ئه‌و
دوتوێیه لانیکه‌م له‌هه‌مو شوێنی چادرەکه‌وە نیو میتر ئه‌بوو، زووتر
گه‌رم ئه‌بوو و دێرتر سارد ئه‌بوەوە، به‌دەور چادرەکه‌دا له‌نێوان چادر
و دەڵقه‌که‌دا ته‌لیسه گڵ به به‌رزی یه‌ک میتر دائه‌نرا که له
بواری ئه‌منیه‌تییه‌وە وەک مه ته‌رێزێک وابوو.
ئۆردوگای فێرگه پڕ بوو له کوڕان و کچان که خوازیاری په‌یوەست بوون
به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵەوە بوون، منیش کە تازە گەیشتبومە فێرگە
پاش چه‌ند رۆژ مانه‌وە له به‌شی وەرگرتن، و پاش ته‌واو بونی لێکۆڵینه‌وە،
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک لاوی‌تر که خوازیاری پێشمه‌رگایه‌تی بوون له په‌لی
شه‌هیدانی دۆزەغه‌رە رێکخرام ودرامه فێرگه بۆ دیتنی خولی سیاسی و
نیزامی پێشمه‌رگایه‌تی.
فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی ناوەندێک بوو به کۆمه‌ڵێک فه‌رهه‌نگ وکولتوری
تایبه‌ته‌وە، دواتر که بوومه پێشمه‌رگه زانیم به‌ڕاستی دەورانی
فێرگه تایبه‌ت مه‌ندی جیاوازی خۆی هه‌بوە له‌گه‌ڵ واحدەکانی هێزی
پێشمه‌رگه، له‌فێرگه‌دا کۆمه‌ڵێک ئینسانی جۆراو جۆری تێدا بوو که هه‌رکامه‌مان
فکریه‌ت وکولتور و سونه‌تی تایبه‌ت به خۆمان هه‌بو، یه‌ک منداڵه هه‌ژار،
یه‌ک منداڵه دەوڵه‌مه‌ند، یه‌ک تورک، یه‌ک فارس، یه‌ک سۆرانی، یه‌ک
شکاک، یه‌ک هه‌ورامی، یه‌ک که‌لهوڕ، یه‌ک له بنه‌ماڵه‌یه‌کی مه‌زهه‌بیەوە
هاتبوو یه‌ک له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی لامه‌زهه‌به‌وە، یه‌ک شاری بوو، یه‌ک
دێهاتی، یه‌ک خوێندەوار، یه‌ک بێ سه‌واد، یه‌ک ژن و یه‌ک پیاو.
هه‌رکام له ئێمه کۆمه‌ڵێک سونه‌ت و کولتوری تایبه‌ت به‌خۆمانمان له‌گه‌ڵ
خۆ هێنابووە ناو فێرگه، هه‌موان له خۆشه‌ویستی و باوەر به‌سیاسه‌ت و
رێبازەکانی کۆمه‌ڵه‌دا شه‌ریک بوین، کادرەکانی فێرگه‌یش ئه‌بوا جیاواز
له ڕاهێنانی سیاسی و نیزامی له بواری سونه‌تی نوێ و ڕاهێناینی
خوازیاران بۆ دونیایه‌کی نوێ و ژیان له ناو هێزێکی نوێ‌دا له‌گه‌ڵ ئه
هه‌موە تایبه‌تمه‌ندییه‌ی که له کۆمه‌ڵگاوە له‌گه‌ل خۆمان هێنابوومان
ململانێ‌یان بکردایه‌ت و هه‌وڵیان بدایه‌ت هه‌مو ئه‌و بنیامانه به‌و
روانگه و کولتورە جیاوازانه‌وە یه‌ک دەنگ و هاوڕا و هاو بیر بکه‌ن و
له‌گه‌ل دونیایه‌کی نوێ و ژیانێکی نوێ ئاشنامان بکه‌ن.
له فێرگه‌دا خۆڕاگری، له خۆبردویی، دڵسۆزی و تێکۆشان بۆ هه‌ژاران و
چه‌وساوەکان، ڕەخنه له خۆ و له هاوڕێیان گرتن و سنگی ئاوەلا بۆ
وەرگرتنی ڕەخنه، سه‌داقه‌ت و راست بوون له‌گه‌ڵ یه‌کتر و له‌گه‌ڵ جه‌ماوەر،
ئازار و نه‌هامه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی، شێوازی چه‌وساندنه‌وەی خه‌ڵکی
کرێکار و هه‌ژار له‌لایه‌ن سیستمی سه‌رمایه‌داری، بندەستی و کێشه‌ی نه‌ته‌وەیی
خه‌ڵکی کورد و رێگای ڕزگاری له‌بن دەستی نه‌ته‌وەیی، رێز گرتن له‌مرۆڤه‌کان،
پاراستنی مافی مرۆڤ و که‌رامه‌تی ئینسانه‌کان، لابردنی رۆحی خۆ به‌زل
زانین، بڕوا به‌خۆ بوون، بڕوا به‌شۆڕشی جه‌ماوەری، یه‌کسانی چین و توێژ
و نه‌ته‌وە و تاکه‌کان، به‌شێک له‌و وانانه بوون که له‌فێرگه‌دا فێر
ئه‌کراین.
وەکو ئه‌وەی جیاوزی کولتور و سه‌لیقه و روانگه و بۆچوون سه‌بارەت به‌رووداو
و کێشه‌کان هه‌بوو، له لایه‌کی تریشه‌وە هه‌موان له سه‌ر خه‌بات و به‌رخۆدان،
و تێکۆشان بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌کانی خه‌ڵکی هه‌ژار و چه‌وساوە، باوەر
به سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌کانی کۆمه‌ڵه، دژایه‌تی کردن له گه‌ڵ رژیم
و هه‌وڵدان بۆ لابردنی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردن و دواکه‌وتیی، دژایه‌تی
له‌گه‌ڵ ئیرتجاع و کۆنه‌په‌رەستی خاڵ گه‌لی هاوبه‌ش بوون که زۆر ئاسان
کاری ئه‌کرد تا زۆر زوو ببینه هاو سه‌لیقه و ڕوانگه‌و بۆچون و یه‌ک
دەست ببینه‌وە.
فێرگه‌ی کۆمه‌ڵه به‌ڕاستی قوتابخانه‌ی مرۆڤایه‌تی بوو، گه‌ر چی هه‌مو
ئه‌و که‌سانه‌ی که خوازیاری پێشمه‌رگایه‌تی بوون هه‌موان سیاسی نه‌بوون،
به پێچه‌وانه زۆر که‌س بوون که کێشه گه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تییان هه بوو،
که‌م نه‌بوون ئه و کچانه‌ی که به زۆر به مێرد ئه‌دران، ژن به ژنه‌یان
پێئه‌کرا، گه‌ورە به بچوکیان پێکرابوو، یان حه زیان له که‌سێک کردبوو
نه‌یان هێشتبوو له‌گه‌ڵ ئه‌ویندارەکه‌ی ژیانی هاوبه‌ش پێک بێنێت، که‌م
نه‌بوون ئه‌و کوڕانه‌ی وا به‌دیاردەی دزێوی مادە سڕ که‌ره‌کان
گیرۆدەببون و توشی ئه‌و نه‌خۆشییه ببون، که‌م نه‌بوون ئه‌و که‌سانه‌ی
که کێشه‌ی خیزانی و کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بوو، رویان له کۆمه‌ڵه
کردبوو، ئه‌وانه‌یش وەک قوربانییانی ئازارەکانی نیزامی سه‌رمایه‌داری
وەر گیرابوون یان وەر ئه‌گیردران، دواتر به خوێندن و ڕاهێنان له ناو
کۆمه‌ڵه هێندە ئاڵوگۆڕییان له خۆیاندا پێک دەهێنا که زۆر سه‌ر سوڕ
هێنه‌ر بوون، کۆمه‌ڵه هه‌وڵی ئه‌دا ئه‌و جۆرە که‌سانه که‌هه‌ستیان ئه‌کرد
باری که‌سایه‌تییان ڕماوە، هه‌ستیان بریندار بوە، یان به جۆرێک له‌ژێر
باری سته‌م و هه‌ڵاواردنه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا پشتییان
چه‌ماوەته‌وە تاڕاده‌یه‌ک که بڕوا به‌خۆیان له دەست دابوو، وەربگرێت،
ئه‌و توێژە له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا که‌سایه‌تی
خۆیان ئه‌دۆزییه‌وە وئه بوونه خاوەن که‌سایه‌تی سه‌ر به‌خۆ، ئه‌بوونه
خاوەن مێژویه‌کی پڕشنگ دار و سه‌ر به‌ڕزانه خه‌باتیان ئه‌کرد و
زۆریشیان سه‌ربه‌رزانه گیانیان به‌ختکرد.
هه‌ستم ئه‌کرد پێم ناوەته دونیایه‌کی ترەوە، دونیایه‌کی نوێ که بۆ من
وەک قوتابخانه یه‌ک وابوو، بۆ من فێرگه‌ی پیشمه‌رگایه‌تی کۆمه‌ڵه
پۆلی قوتابخانه‌یه‌ک بوو که تێیدا، وانه‌ی ئازادی، یه‌کسانی ئینسانه‌کان،
رێز وحورمه‌ت وخۆشه‌ویستی، رزگاری هه‌ژاران وچه‌وساوەکان له بندەستی،
مرۆڤایه‌تی، مافی ژن و منداڵ و کرێکاری تێدا فێر بووم، وانه‌ی خۆڕاگری،
فیداکاری و سه‌داقه‌ت، ڕاست وێژی و له خۆ بردویی، وانه‌ی پاراستنی ماڵ
و که‌رامه‌تی ئینسانه‌کان فێر بووم، رۆحی هاوڕێیه‌تی و خۆشه‌ویستی،
تیکۆشانی به دڵ بۆ رزگاری خه ڵکی چه‌وساوە، رەخنه گرتن و رۆحی ڕەخنه
قه‌بووڵ کردن، وانه گه‌لێک بوون که له قوتابخانه‌ی کۆمه‌ڵه فێر
بووم و دەرگای ئه‌و قوتابخا نه‌یه له فێرگه‌دا، به‌روی مندا کرایه‌وە
و منیش توانیم له‌و دەرگایه‌وە بچمه ناو ئه‌و قوتابخانه‌یه.
له فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی زۆر شێلگیرانه هه‌وڵم ئه‌دا وانه‌کان
فێربم و بتوانم سه‌رکه‌وتوانه ئه‌و خوله تێپه‌ڕێنم، کاتێک ئه‌رکێکم
پێ ئه‌سپێردرا هه‌ستم به‌بوونی خۆم ئه‌کرد، له‌خۆم ڕازی ئه‌بوم و دڵم
خۆش ئه‌بوو، هه‌ستم به‌نزیکایه‌تی زیاتر و تێکه‌ڵبوونی زیاتری خۆم له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵه ئه‌کرد، ٢٠ رۆژ به‌ر له ته‌واو بوونی خوله‌که‌مان، ٢ په‌لی
تر توانیبویان ئه‌و خولانه سه‌رکه‌وتوانه ته‌واو که‌ن، ئه‌و دوو په‌له
ئیتر په‌یوەست ئه‌بوون به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌وە، به‌و بۆنه‌وە
رێ‌و رەسمێکیان بۆ به‌ڕێوە ئه‌برا.
ئه‌و رۆژە واته رۆژی چه‌کدار بوونی ئه‌و دو په‌له هه‌موان سه‌رقاڵی
ڕازاندنه‌وەی شوێنێ رێ‌و ڕەسمه‌که بوین، هاوڕێ جه‌لال ناوە که به‌ر
پرسی به‌شی وەرگرتن بوو بانگی کردم.
کاک جه‌لال وتی: ئه‌مرۆ ئه‌مانه‌وێت ئه‌رکێکت پێ بسپێرین.
وتم: به‌چاوان، من به شانازییه‌وە ئامادەم بۆ جێبه جێ کردنی هه‌ر ئه‌رکێکی
ته‌شکیلاتی.
کاک جه‌لال به‌ئیشارەت یه‌کێک له‌و که‌سانه که خوازیاری پێشمه‌رگایه‌تی
بوو، له‌و کاته‌دا له‌دەرەوەی چادرەکان له‌گه‌ڵ هاوڕێیانیتر هه‌ر خولکه‌ی
ئه‌هات و سه‌رقاڵی ڕازاندنه‌وەی شوێنی رێ‌و ڕەسمه‌که‌بوو، ئه‌و رۆژە ئه‌ویش
چه‌کدار ئه‌کرا، پێی نیشان دام.
کاک جه‌لال ناوە وتی: ئه‌و که‌سه ئه‌بینی؟
وتم : به‌ڵێ.
وتی: ئاگات له‌وە بێت، ئه‌رکی تۆ ئه‌وەیه بیخه‌یته ژێر چاوەدێری،
بزانیت چی ئه‌کات و چی ناکات، ئه‌گه‌ر ویستی له فێرگه بڕواته دەر
ئاگادارمان بکه‌یت، به‌ڵام وریابه با خۆی و ته‌نانه‌ت که‌سیتر هه‌ست
به‌وە نه‌که‌ن که ئه‌و که‌سه له‌ژێر چاوەدێریدایه.
منیش وتم: به‌چاوان، به‌ڵام تا که‌ی؟
کاک جه‌لال وتی: تا یه‌ک دو کاتژمێری تر، پێش دەست پێکردنی مه‌راسمه‌که
هاوڕێیان دێن ئه‌ی به‌ن.
وتم: بۆ کوێ؟
کاک جه‌لال: بۆ زیندان، بۆمان ده‌ر که‌وتوە سیخوڕی رژیمه، یانی
ئیتلاعات ناردویانه نفوز کاته ناو ئێمه، یانی ناردراوی دەوڵه‌ته. من
زۆرتری له‌سه‌ر نه‌چوم، چاوێکم کردە دوان و گوێیه‌کم کربوە چه‌ند و هه‌مو
هۆش و بیرم کۆ کردبوە سه‌ر ئه‌و که‌سه، ئه و که‌سه ناوی (م، ب) بوو،
به کورتی پاش یه‌ک دوو کاتژمێر هاتن و ئه‌و که‌سه‌یان برد بۆ زیندان
له ئۆردوگای ناوەندی له مالومه، له‌و یه‌ک دو کاتژمێرەدا هه‌ستم ئه‌کرد
دونیا هین منه، بیرم ئه‌کردەوە، له به‌ر خۆمه‌وە ئه‌موت ئه‌وە منم
کۆمه‌ڵه ئه‌رکی ته‌شکیلاتی پێسپاردوم؟ له‌گشتی گرینگتر ئه‌وە بوو که
متمانه‌م پێکرابوو، شاییم بوو له‌دڵه‌وە، نازانم چۆن ئه‌و رۆژەم لێ
گوزەرا، هێندە خۆشحاڵ بووم که ته‌نانه‌ت له رێ‌و رەسمه‌که‌یش حاڵی نه‌بووم،
ئه‌وە یه‌که‌مین ئه‌رکی ته‌شکیلاتی بوو که له‌لایه‌ن ته‌شکیلاته‌وە
پێم سپێردرابوو.
پاش ٢٠ رۆژی‌تر ئێمه‌یش له سه‌رەتای به‌فرانباری ساڵی ٦٤ی هه‌تاویی
دەورەکه‌مان ته‌واو بو، منیش وەک زۆربه‌ی هه‌رە زۆری ئه‌و که‌سانه که
خوازیاری پێشمه‌رگایه‌تی بوون توانیم سه‌رکه‌وتوانه خوله‌کانی سیاسی و
نیزامی فێرگه ته‌واو که‌م و له رێ‌و ڕەسمێکدا به فه‌رمی چه‌کدار کرام
و کارتی پێشمه‌رگایه‌تیم پێدرا و به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه په‌یوەست
بووم. پاش چه‌کدار کرانم من و دو هاوڕێێتر به ناوەکانی نه‌سرەدین کۆنه‌پۆشی
(چاوگ) و ساڵح ئه‌مانی (دارسێران) که ئه‌وانیش خه‌ڵکی ناوچه‌ی مه‌ریوان
بون له گوردانی ٢٢ی ورمێ سازمان دراین.
ماڵپه‌ڕی ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
|