په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٩\٢٠١٣

فێرگەی سینەمایی ''ھەرمانگ''

بە پشتیوانیی بەھمەن قوبادی لە ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

 

مەنسوور جیهانی


"ھەرمانگ" یەکەمین فێرگەی سینەمایی لە ھەرێمی کوردستان بە پشتیوانی سینەماکاری ناوداری کورد بەھمەن قوبادی کرایەوە.


فێرگەی سینەمایی "ھەرمانگ" بۆ یەکەمین جار بە تایبەت لە مێژووی ھەرێمی کوردستان و بە گشتیی لە سەرتاسەری عێراقدا، بە پشتیوانی سینەماکاری بەئەزموونی کورد بەھمەن قوبادی لە شاری ھەولێری پێتەختی ھەرێمی کوردستان دەستی بە چالاکییەکانی کردووە و بە کەڵک وەگرتن لە بەتواناترین مامۆستایان و ناودارترین ھونەرمەندانی پیشەیی بواری سینەما لە وڵاتی ئێران، وڵاتانی ئەورووپی و ھەروەھا وڵاتی ئەمەریکا خولەکانی تیۆری و کارایی لە لقە جۆراوجۆرەکانی سینەماییدا، لەوانە: دەرھێنەری، وێنەگرتن، سیناریۆنووسی، مۆنتاژ، ئەکتەری، دوبلاژ و ... بەڕێوەدەبات.


ھۆگران بۆ ناونووسین لە فێرگەی سینەمایی "ھەرمانگ" دەتوانن کاتژمێر ١٠ی پێش نێوەڕۆ تا ٧ی ئێوارێی ڕۆژانی ١١ و ١٢ و ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ سەردانی ھۆڵی کۆبوونەوەکانی ھوتێل چوارچرا لە شاری ھەولێر بکەن.


ئەو فێرخوازانەی کە لە بنەماکانی سینەما و ھەروەھا سەبارەت بەم ھونەرە زانیارییان نییە، لە ماوەی ٦ مانگدا دەتوانن توانایی پێویست بۆ چالاکی پیشەیی لە بواری سینەما و تەلەفیزیۆندا بەدەستبێنن. ھەروەھا ئەو فێرخوازانەی کە لە ئاستی نیوە پیشەیی یا پیشەییدان دەتوانن بۆ بەدەستھێنانی توانایی و زانست، بە پێی ستانداردەکانی ڕۆژ و نێودەوڵەتیی لە خولە پێشکەوتوو و سەرووی پێشکەوتووەکاندا کەڵک وەربگرن.


ھەندێک لە باشترین فێرخوازەکانی ھەر خولێک، دوای ٦ مانگ خوێندن لە فێرگەی سینەمایی "ھەرمانگ"، لە پشتیوانی ئابووری و وەرگرتنی ھەلی خوێندن لە زانکۆکان و فێرگەکانی ئەورووپی و ئەمەریکی کەڵک وەردەگرن.


خوێندن لەم فێرگەیەدا بە زمانی کوردی دەبێت، بەڵام بۆ ئەو فێرخوازانەی کە توانایی خوێندن بە زمانی ئینگلیزییان ھەیە ئەو ھەلە دەڕەخسێت کە ئەگەر ژمارەیان بە ڕێژەی پێویست بگات، تەواوی خولەکان بە زمانی ئینگلیزی بخوێنن.


بەشداری مامۆستایانی نێودەوڵەتیی وەکوو مێوان، کە لە پێشەییەکانی سینەمای ھۆلیڤوود و ئەورووپا دێنەئەژمار، لە ماوەی بەڕێوەچوونی خولەکاندا ئەو ھەلە بۆ فێرخوازان دەڕەخسێنێت تا بێجگە لەوەی کە لە نزیکەوە لەگەڵیاندا ئاشنادەبن، لە شێوازەکانی وەگرتن و چوونە ناو بازاڕی پێرفێشناڵی نێودەوڵەتیی سینەماش ئاگاداربن.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک