٦\٣\٢٠١٢
ته‌وه‌ری ''ئه‌دیب له یه‌ک
پرسی قورس‌دا''.
فەرهاد کەریم:
ئەدەب
هەموو شتێکی لێسەندووم، تەنها جوانییه‌کی ئازاربەخشی
پێداوم،
ئەو
جوانییه‌ش لە هەموو شتێک جوانتر و بەنرخترە له‌کنه من.
سازدانی: ئه‌مڕۆ
ئه‌مڕۆ: له‌وه
بگه‌ڕێ وه‌ک ئه‌و چه‌مک و گوزارشته باو و داهێزرایه‌ی که ده‌بێژێ: ''خوێنه‌ران
بڕیارده‌رن''! چونکه له‌وڕۆدا خوێنه‌ران به گشتیی له ناسینی به‌رهه‌م
و به‌رهه‌مداران ئاڵووده‌ی (میدیای پاڵپشت و پێگه‌ی جۆراوجۆر و په‌یوه‌ندییه
جۆراوجۆره‌کان و فه‌رهه‌نگی باو و هێنده‌ک خۆویستیی تایبه‌ت)ن، ئایه
خۆت وه‌ک ئه‌دیب یان هه‌ر تشته‌ک که خوازیاری ئه‌و بی له خۆت رازی..
یان ئایه جیاوا‌زییه‌کانت بایی هێنده هه‌ن هه‌بوونت وه‌ک بوونه‌کی
پێویست بسه‌لمێنن؟ ئه‌گه‌ر ئا؛ له کێنده‌رێی به‌رهه‌مه‌کانت ده‌توانین
به‌رجه‌سته‌ت بکه‌ین یان په‌یدۆزت بکه‌ین؟ ئه‌گه‌ر نا یان نایزانی؛ له‌به‌رچی
تا ئێستا وا ده‌زانی هه‌ر هه‌ی یان پێویسته هه‌ر هه‌بی؟
فەرهاد
کەریم: لە زانکۆکان بەشی ئەدەبی هەیە، بەڵام بەو واتایە نایێ
ئەوەی دەرچووی ئەو بەشە بێ، ئەوا بە ئەدیبی ناو بنێن، لە بەر دەرگای
پارت و سەرکرۆکیشدا شیعرخانە هەیە.. ئەوەی دەرچووی ئەوێ بێ شایەری
سەرکز و مل حیز بۆ پارووە نانێک نەک شاعیری پێدەڵێن، بەوەش نییه خاوەن
چیڕۆکێک و چەند دەقی سەقەت بی بە ئەدیب ناو بنرێیت، بەرهەمەکانیەتی
راڤەی ئەوە دەکەن ئەدیبە یا نائه‌دیب. لای ئێمە وەک کورد گۆتەنی بە
بەخت و نێوچەوانە. زۆرن ئەوانەی لە سەر کۆشش و ماندووبوونی خەڵکانیتر
لێیان کردووین بە نووسەری گەورە، نووسەران هەن گەر لێم بکەن بە سەجادی
و هەمزەتۆف و مارکیز و باز و هەمه‌نگوای و مەسیفی و... هتد
نایانخوێنمەوە چونکە زووتر خوێندومنه‌تەوە و لێیان تێگه‌یشتووم، نە
میدیا و نە خوێنەری ئەمبەر و ئەوبەرەش ناتوانن نه‌مریی بۆ نووسەر دروست
بکەن چونکە وەک دەڵێن: ''کیر بە پەرۆیان گەورە نابێ''، با من و تۆش
تەپلی باڵایی و نەمرییان بۆ لێدەین.. لە گووی را دیارە ناژیت.. خوێنەر
و نووسەری جددیش هەن بێ یەکتری ناژین وەکو ماسی و ئاو وان، چەندین جۆری
خوێنەر و نووسەر هەن نامەوێ بچمە ناو ورده‌کارییه‌کانه‌وه، با نەکەومە
بەر رەحمەتی جڕتی ئەمبەر و ئەوبەر.
نووسەری باڵا خوێنەر دەباتە ئاستی باڵا.. ئەو نووسەرانەی لە بری
گوڵه‌بەرۆژە قرتاند دەنووسن خوێنەرانیشیان پارێزیی دەکەن لە
گوڵه‌بەرۆژە خواردن، ئەو پەرەگرافە پووچانە دەخوێنەوە تا بڵێن ئێمەش
دەخوێنینەوە و دەنووسین.. بۆ نموونە زۆر جار لە شەقامێکی خۆش و جوانی
ئێرانە چەندین دێرە شیعری جیا جیای شاعیری نەمر ئەنوەر مەسیفی دێتە سەر
زمانم و لە بەر خۆمه‌وه چه‌ندباره‌یان ده‌که‌مه‌وه (زێ ئاسن
دەڕوا)،(مووی نەخۆشان گۆرانی).. شتێکی جوایەزی گوتووە..ئەو شاعیرە لە
بیرەوەریی من زیندووە و نامرێ.
بەر لەوەی نووسەر بم کەسێکی یاخی و سەرکێشم، تەقەی سەرم بە ناو و
ناوبانگ دێ، گەر خۆم هیچ بم ئاوی نەمرییشم بە دەمه‌وەکەن هەر
دەپووکێمەوە و دەمرم.
سەرەتای هەشتاکان بوو یەکەم شیعرم لە
رۆژنامەیەک بلاوبۆوە، رۆژێک دوای ئەوە چەند ئەزیزێک کە بە ئەزموونتر
بوون دلخۆشیان کردم.. هەشیان بوو ئازاریان دام و گالتەیان پێکردم، خۆ
باوکیشم زوو زوو دەیگۆت: ''کورم واز لەو پەرە قاقەزە حیزانە بێنە دەست
بە کاسبییه‌کی پیاوانە بکە، ئەو کتێبۆکانە سەرت بە فەتارەتەکی دەدا''،
لەوێ رۆژێوە زانیم ئەو گووە ئاوی زۆر دەوێ، لە کۆتایی ئەنفالەکانیش لە
هۆلی یەکێتی نوسەرانی کورد کۆرێکی چیڕۆک خوێندنەوه‌یان بۆ شەش
چیڕۆکنووسی لاو ساز دا.. لەو شەشە یەکێکیان بەندە بوو، هۆڵه‌کە هێندە
قەلەبالغ بوو بە راوەستانیش جێگا بە زەحمەت دەست دەکەوت، یەکەم
ئەزموونی رووبەڕوو و پشت مایکرۆفۆنیش.. هاوار بۆ حاڵم، ئەو هەموو
قوتابییه جوانانەی زانکۆ و بە کچ و کوڕەوە.. یەک دەرزەنە سمێل
قەیتانیی مێبازی بە ناو رەخنەگریش بۆ مێبازیی و فشەفش هاتبوون، چاکم لە
بیرە مێبازێکی فشەکەر دابەزییه سەر چیڕۆکەکەی من، چونکە چیڕۆکەکەم
بەختی ئەوەی بەرکەوت زیاتر لە هەموو چیڕۆکەکان خوێندنەوەی لە سەر کرا،
ئیتر قسەی خۆی کرد، بەڵام یەک تۆزقاڵ نەچووە ناو چیڕۆکەکە بەلکو هەر لۆ
فشە و لۆ ئه‌وه‌ی بڵێ منیش هەم.. دوای تەواوبوونی رەخنەگران و را و
بۆچوونەکان و قسە بێتامەکانی سمێل قەیتانییه‌کان، کات بە ئێمە درا
وەڵامیان بدەینەوە، سوپاسی هەموویانم کرد بە پێی توانای ئەوێ رۆژێم و
کات رەچاوکردن وەڵامم دانەوە، چیڕۆکەکەم رەمزیی بوو، بە کاکی فشەکەریشم
گوت: ''کاکە بەڕێزتان لە بیرتان چوو باسی چیڕۆکەکە بکەن، زۆر نەمابوو
پێم بڵێی کۆترباز و باسی کڕین و فرۆشتنی کۆترم له‌گه‌ڵ بکەی.'' ئیتر
هۆڵه‌کە یەک پارچە بووە چەپلەلێدان و پێکەنین .. لەوێ رۆژێوە ئەو
هەستەم لا دروستبووە کە نووسەرم، دەتوانم ئازار بکەم بە نووسین،
پەیامەکانی خۆم بگەیه‌نم.
چ شیعر یا چیڕۆک یا هه‌ر ژانرێکی ئەدەبیم نووسیبێ.. حەزم بەوە کردووە
جوایەزبم و خۆم بم، مەبەست پۆزلێدانیش نییه.. لە ژیانمدا نەمزانیوە
پۆزلێدان چیە، ئەوە قسەی ناخی خۆمە بۆ ئێوەی ئەزیز.. ئیتر لە چ ئاستێکم
ئەوەی بەلامەوە گرنگ نەبێت ئەو دابەشکردن و پلە و ژمارەیە.. ئای کە
تەمبەلیشم لە ماتماتیک، ئیتر ئه‌وه ژیان و ئەزموون و خوێندنەوە و دیتن
و تێکەڵبوون و گەڕانه و تەمەنیش شتێکت هەر فێردەکەن.. ئه‌گه‌ر نا با
وه‌ک تڕێکی بن گۆم چه‌ند بڵقێکم سه‌ر ئاو خستبێ!
من هەر هێندە دەڵێم زۆر بە قورسییه‌وە کار لە سەر نووسینەکانم دەکەم،
خووم بە نووسینی کورت و پوخت گرتووە، حەزدەکەم ئازار و زەحمەتییه‌کە بۆ
خۆم بێ.. راستگۆیانە بنووسم، کە دەشنووسم رەچاوی ئاین و پارت و کەلتوور
و فەرهەنگ و چی و چی ناکەم، مرۆڤبوون و کوردبوونم بەلاوە گرنگە.. ئەگەر
کوردیش سبەینێ نیشتمانێکی ئازادی بوو.. کوردبوونیش لادەدەم.. تەنها
مرۆڤبوونم به‌سه و به‌چه‌ی ئەو هەسارەیەم.
ئەدەب هەموو شتێکی لێسەندووم، تەنها جوانییه‌کی ئازاربەخشی پێداوم، ئەو
جوانییه‌ش لە هەموو شتێک جوانتر و بەنرخترە له‌کنه من.
لە هێڵه گشتییه‌کە بازرگانێکی قۆڵبڕ دەبی.. سیاسیەکی درۆزن..
بڕوادارێکی تەلەکەباز.. پاڵه‌وانێکی ترسنۆک.. نیشتمانپه‌روەرێکی
نیشتمانفرۆش.. فریشتەیەکی ناپاک و... هتد ئەوانە دەچنە خانەیەکی
مێژوویی گووەکانی من! تایبەتمەندیی ئەدیب ئەوەیە قسەی خۆی هه‌بێ و
ئامادەبێ.. کە نیشتمان دەبێتە ئاودەست تەنها لێیدەڕین، ئیتر ناتوانم
منێکی نەرمونیان و دەم بە خەندە و ژیاندۆست، وشەی هێژا و بەڕێز و
چەندین وشەی رەنگاوڕەنگی درۆزنانە بەکاربێنم، ئەوە من نیم و چاوەڕێی
ئەو نووسینانەم لێمەکەن، چونکە ناتوانم رێچکەی درۆزنانە بگرم، گەر
نیشتمانەکەم وەک سۆزانی سواری ببن.. ئەوانەی نازانن خۆشەویستیش بکەن
بەس دەزانن وەکو ئاژەڵ گان بکەن.. چ ویژدانێک دەتوانێ ئارام بێ گەر لە
بەر چاوت نیشتمانەکەت بگێن.. ئەی نیشتمان گاین ئەوها نەبێ ئەی گاین چی
ده‌گه‌ینێ؟ نیشتمانیان گوواویی بووه.. ده‌بێ بە دەمامکەوە باسی بکەی
دەنا لە بەر بۆنی کاس دەبی، درۆکردنە گەر بە شێوازێکی تر بنووسم، لە
نووسیندا خۆمم و ئەوەم کە هەم، بۆ جوانکردنی ژیانێکی شایستە بۆ مرۆڤ
کار دەکەم گەر تا ئەو ئاستەی ده‌کرێ به هۆی نووسینه‌کانم لە دڕندایەتی
دوورخه‌وە، لە نووسین جوانتر هیچ جوانییه‌کیترم نییه پێشکەشیکەم،
سوپاس بۆ ئێوە.. سوپاس بۆ (ئەمرۆ).
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد که‌ریم
|