٣\٢\٢٠١٠
فه‌رهاد سه‌نگاوی داوای لێبووردن ده‌کا.

رێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه که ڕۆژێک له ڕۆژان له‌سه‌ر
مژارێک رووبه‌رووی
ڕێزدار فه‌رهاد سه‌نگاوی ببمه‌وه ، به‌ڵام په‌ندێکی پێشینان هه‌یه ده‌ڵێت
( که ڕیش بوو به ده‌سته‌وه ده‌بێت شانه‌ی بۆ هه‌ڵگری ) منیش هه‌روام
لێهات ، وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین فه‌رهاد سه‌نگاوی که‌سێکی شۆڕشگێڕ و
خۆنه‌ویست بووه ، به ده‌نگه زوڵاڵه‌که‌ی گوڵی سه‌روه‌ریی
له به‌رۆکی شه‌هیدانێکی زۆر داوه و هه‌ر به ده‌نگه زووڵاڵه‌که‌ی ئه‌ویش
بوو به خه‌مڕه‌وێنی زۆر له خێزانی شه‌هیدان
، لێره‌دا مه‌به‌ستی من ئه‌وه نییه که باس له ڕابوردووی فه‌رهاد سه‌نگاوی
بکه‌م، به‌ڵکو ده‌مه‌وێت ئاگه‌داری بکه‌مه‌وه
که سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو خه‌باته‌ی قه‌رزارباری گه‌لی کورده که ده‌بێت
داوای لێبووردن بکات .
له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی عێراق و بڕیار
وه‌رگرتنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی عێراق ئێمه‌ی کوردیش به لیستی
کوردستانییه‌وه چووینه ناو گێژاوی ئه‌و
هه‌ڵبژاردنه که من یه‌کێکم قه‌ناعه‌تم به‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌بووه که
ببین به پارچه‌یه‌ک له عێرااق ، فه‌رهاد
سه‌نگاوی ڕۆڵێکی به‌رچاوی گێڕا و توانی کاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر گه‌لی
کوردا دروست بکات تاکو بیانبات بۆ سه‌ر سندو‌قی
ده‌نگدان ، فه‌رهاد سه‌نگاوی له په‌خشانه‌کانیدا که‌له سه‌ر شاشه‌ی
کورد سات نیشان ده‌درا له مێژووی ئیمبراتۆریه‌کانی کورد و سه‌رکرده
کۆنه‌کانه‌وه پێدا ده‌هات تاکو پێویستی و
گرنگی ئه‌م قۆناغه‌مان ، فه‌رهاد سه‌نگاوی ژیرانه توانی شاری که‌رکوک
بکات به خاڵی سه‌ره‌کی په‌خشانه‌کانی و هه‌ربۆیه ده‌یگوت (( باوه‌ڕ
ناکه‌م کوردێک هه‌بێت کوردستان و که‌رکوکه‌که‌ی داوای ده‌نگی ئه‌و بکات
و که‌چی نه‌چێت )) فه‌رهاد سه‌نگاوی ڕاست ده‌کات کوردێک شک نابه‌ین که‌رکوکه‌که‌ی
داوای ده‌نگی لێبکات و نه‌چێت به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ئه‌مه خواستی یه‌کێتی
و پارتی بوو بۆ ئه‌وه‌ی پڵاوی چه‌وری زیاتری پێوه بخۆن من دڵنیام کاک
فه‌رهادیش ئه‌مه‌ی ده‌زانی ، کاک فه‌رهادیان کرد به { زار } ی قومار و
دووشه‌شیان پێهێنا و ئه‌م قوماره‌شیان له هه‌موو کورد برده‌وه ، کاک
فه‌رهاد نه‌ک که‌رکوکی نه‌کرد به کوردستان به‌ڵکو ئه‌و سه‌رکردانه‌ی
پێوه‌ی ده‌نازین به ڕۆژی ڕووناک که‌رکوکیان به عێراق فرۆشت به‌ڵام
گوێمان له ده‌نگی زووڵاڵی ناڕه‌زایی کاک فه‌رهاد سه‌نگاوی هه‌ر نه‌بوو
.
بۆ دوا جاریش کاک فه‌رهاد درێغی نه‌کرد له خۆڵ به چار کردنی گه‌لی
کورد و جارێکی تر به ده‌نگه زوڵاڵه‌که‌ی خۆی بۆ لیستی گۆڕان خسته گڕ
و داوای له کورد ده‌کرد که ده‌نگ بده‌ن به لیستی شه‌هیدان .. لیستی
ده‌ست پاکه‌کان .. لیستی دژه گه‌نده‌ڵییه‌کان هتد ، له دوا ڕونکردنه‌وه‌شیدا
ده‌لێت ده‌چم بۆ هه‌نده‌ران ، فه‌رهاد سه‌نگاوی به‌ته‌واوی باسی له
هۆکاری کێشه‌کان ناکات و نه‌ک به‌ناوی خۆیه‌وه به‌ڵکو ده‌ڵێت { ئێمه
} به‌ڕاستی جێی سه‌رنجه کێن ئه‌و که‌سانه‌ی که فه‌رهاد به‌ناویانه‌وه
قسه ده‌کات ، بۆ سییه‌مین جاره هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌کاته‌وه جا
نازانم ئه‌مجاره فه‌رهاد سه‌نگاوی له‌کام سه‌نگه‌ره‌وه سه‌ری خۆیمان
له تیڤێکانه‌وه نیشان ده‌دات ؟ ، من پێم وایه پێش ئه‌وه‌ی له سه‌نگه‌ری
سێیه‌مه‌وه خۆی بنوێنێت که دڵنیام هه‌ر خۆی ده‌رده‌خات ، پیویسته بۆ
ئه‌و دوو هه‌ڵه‌یه گه‌وره‌یه‌ی کردی و گه‌لی کوردی به‌ناوی مێژووی
پاکی خۆیه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند بۆ ئه‌م جاره‌یان ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست
پێ‌بکات داوای لێبوردن له گه‌لی کورد بکات .
|