٢۴\٥\٢٠١٠
فه‌رهه‌نگی نه‌زۆک،
مرۆڤی بێناوه‌رۆک.

ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
مرۆڤی ئازاد، به‌رهه‌می ژینگه‌یه‌کی ئازاده، ئازادیخوازی له‌فه‌زایه‌کدا
خه‌ڵکی دێنێته سه‌ر هه‌ست و جوڵه که ئازادی به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانیه‌وه
که‌وتبێته ژێر پرسیار‌و پێشێلکارییه‌وه، گرینکترین ئه‌و هۆکارانه‌یش
که ده‌بنه مایه‌ی به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕان و سنوردارکردنی
ئازادییه‌کان، ده‌رهاویشته فه‌رهه‌نگی و فه‌رزیاته کولتوورییه
بۆماوه‌یخوازه‌کانن، ئه‌و ده‌رگیرییه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیانه‌ن که
خوازیاری هێشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن له‌دۆخێکی وه‌ستاودا، ئه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی
که هیچ یاسا‌و رێسا یا پاساوێکی بابه‌تیانه بۆ به‌ر‌پێگرتنی مه‌وداکانی
بیرکردنه‌وه، بینین، ڕوانین و گوتن له‌ئارادا نیه، تا ئازادی
بیرکردنه‌وه، یان ئازادی گوتن و، ئازادی هه‌ڵسوڕانی مرۆڤه‌کان سنوردار
بکات، ناته‌واوی بوونیه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ره‌تادا پێمان ده‌ڵێ بۆ خۆ ده‌ربازکردن
له‌و له‌بێناوه‌رۆکی یا ناته‌واوییه، مرۆڤ ده‌بێ پێبه‌پێی هه‌ڵکشان و
فراژوبوونی ته‌مه‌ن خۆی ناوه‌ڕۆک بۆ خۆی دابهێنێ، به‌مه‌ش ئه‌و ناته‌واویه
پڕ ده‌کاته‌وه‌و، خۆی له‌و بێناوه‌رۆکیه ئه‌زه‌لییه ده‌ربازی سه‌ر
شاڕێی ژیانکردنێک ده‌کات که نه‌جوگرافیایه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه‌و نه‌نیشتیمانێکیش
بۆ ده‌ربڕین ده‌ناسێ، به‌پێچه‌وانه‌وه ناتوانێ ئه‌و داهێنه‌ره‌ی
بوونیه‌تی خۆیبێ و ئاگامه‌ندانه به‌شوێن ئه‌و بوونه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبگرێ
و له‌بوون وه‌ک ئه‌وه‌ی شیاوی مرۆڤبوونه تێبگات.
که وا بوو، گرینگ‌ترین ره‌گه‌زی ئازاد ژیان، مرۆسالارییه، هه‌روه‌ک
چۆن پێچه‌وانه‌که‌یشی راسته، مرۆسالاری خه‌ڵکی سه‌رپشک ده‌کات له‌بیرکردنه‌وه‌و
ره‌هاشیان ده‌کات له‌گوتن، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هیچ شتێک نیه بکه‌وێته
ده‌ره‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌و، قسه لێکردن، به‌و مانایه‌ی ئه‌وه‌ی به‌بیردابێ،
لایه‌ق به‌گوتنیشه، مادامێکی له‌بیرکردنه‌وه‌شدا شتێک نیه پێیبگوترێ
زیاده‌ڕۆیی، ره‌هایش له‌گوتن و ده‌ربریندا زیاده‌ڕۆیی تیادا نیه، پێچه‌وانه‌ی
فه‌رزیاته فه‌رهه‌نگی و کولتوورییه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی، هه‌ر که قسه ده‌هێننه
سه‌ر بارودۆخ و شێوازی ژیانکردنی کۆمه‌ڵگه، بێگه‌رانه‌وه بۆ ئه‌م
پێوه‌رو عیباره‌تانه، ده‌خوازرێ تاک تاکه‌و ته‌واوی بوونه‌وه‌ره‌کانی
پێکهێنه‌ری کۆمه‌ڵگه، له‌چوارچێوه‌ی گوتاری باوگیرو زاڵدا قانگ بدرێ،
به‌مانایه‌کی تر ده‌خوازرێ له‌و رێگه‌یه‌وه، له‌چوارچێوه‌ی گوتاری ته‌شریفاتیدا
ئازادییه‌کان بخنکێنرێ، ده‌خوازرێ خه‌ڵک نه‌عامه ئاسا بۆ دیارده‌و
ده‌رکه‌وته‌کان بڕوانن، قسه‌کردن له‌دیوی ناوه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه حه‌رامه‌و
دیوی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه ده‌کرێته پێوه‌ری بوون و نه‌بوونی ئارامی
و نا ئارامی، یان دواکه‌وتویی و پێشکه‌وتویی، له‌وه‌ش هه‌ورازتر خه‌ڵکی
به‌وه منه‌تبار ده‌کرێ که له‌وڵاتدا رۆشنایی ژیانکردن ڕو له‌هه‌ڵکشانه،
بوونی ده‌یه‌ها رێکخراوگه‌لی مه‌ده‌نی"N.G.O" که زۆرینه‌یان به‌ده‌ر
نین له‌بارگاوی سیاسی، یان " Media "، که زۆرینه‌ی ره‌هایان زاده‌ی هه‌ژموونی
ئه‌و گوتارگیرییه زاڵه سیاسیه‌ن، یانیش فراوانبوونی بواری په‌روه‌رده‌و
فێرکردن، که فراوانبوونێکی بێناوه‌رۆکه‌و، قسه‌کردن له‌سه‌فاره‌تخانه‌و
ئاڵوگۆڕه سیاسی و دیبلۆماسیه‌کان، ده‌کرێنه پاساوی راستینه‌یی هه‌ڵکشان
و ساغڵه‌مگیربوونی کۆمه‌ڵگه‌و فراوانبوونی فه‌زای ئازادییه‌کان، که‌چی
بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌و ته‌واوی ئه‌و بزاوت و بزوتنه‌وه مه‌ده‌نی و
ئازادیخوازانه‌یه‌ی ئازدیخوازانیش له‌ناوخۆدا په‌کبخرێن و له‌و دۆخه
ڕتووشکراوه‌دا بیوه‌ستێنرێن، واعیزده‌رانه وه‌عزی گه‌رانه‌وه بۆ عه‌قڵ،
لۆژیک و، مومکینات (( به‌و مانایه‌ی هه‌رشتێ کاربه‌ده‌ستان توڕه‌و
نیگه‌را بکات، کارێکی نا عه‌قڵانییه‌و که‌وتۆته ده‌ره‌وه‌ی لۆژیک و ئه‌وه‌ی
که مومکینه!)) ده‌هێننه‌وه‌و، خه‌ڵکی به‌وه هه‌ستیار ده‌که‌نه‌وه
که هه‌ر هه‌ڵکۆڵینێکی دیوی ناوه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌و کار کردن له‌سه‌ر
نابه‌رابه‌رییه‌کان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌به‌رابه‌ر ئه‌وپه‌ری نا یه‌کسانی
و بێ نه‌زمیشا بێ، به‌پشتیوانی هێزو به‌زم و نه‌زمی ده‌ره‌کی
تاوانباری ده‌که‌ن!، له‌کاتێکدا ئه‌وه‌ی ده‌ستی له‌کێشکردنی ده‌ستی ده‌رکیدا
بووه‌و هه‌یه ئه‌وا دور بووه له‌بابایه‌کی ساده‌ی ئازادیخواز،
پشتووپه‌نای ئازادیخوازان جگه له‌ده‌نگ و هاواری ناره‌زایه‌تیه‌کانی
خه‌ڵک شتێکی تر نه‌بووه‌و هه‌رگیزیش روینه‌داوه ده‌نگی ئازادیخوازێک
وڵاتی خستبێته به‌رده‌م مه‌ترسی یا روخاندن.
ئه‌و رێگه‌یه‌ی ئازادیخوازان ده‌یگرنه به‌ر، رێگه‌یه‌که له‌کرانه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌و ده‌سته‌به‌ری ماف و وه‌ک یه‌کی له‌به‌رده‌م یاسا‌و داددا
زیاتر هه‌ڵناکشێ، به‌ڵام له فه‌رهه‌نگیی خۆرهه‌ڵاتیه‌کاندا ئه‌م بابه‌ته
جۆرێکی دی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ، له‌پێناو مانه‌وه‌ی هزری بۆماوه‌یخوازانه‌دا
نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌بلیغاتی بۆ ده‌کرێ به‌گومانه‌وه له‌سێبه‌ری
خۆیشیان ده‌ڕوانن، خۆرهه‌ڵاتیه‌کان له‌روناکی و شێوه ده‌رکه‌وتنی هه‌ر
جاره‌ی مانگیش ده‌ترسێن، پێیان وایه ئه‌وه‌ی له‌مانگ به‌دیده‌کرێ به‌هیچ
ده‌ستورو شه‌رعێکی ئاسمانی و رێسمانی ره‌وا نیه‌و، هه‌ر رۆژێکیش ده‌ستیان
پێی بگات، چی زوتره ده‌یخه‌نه کونێکی تاریکه‌وه‌و له‌دۆخێکدا ده‌یوه‌ستێنن،
چونکه پێیان قوتناچێ ئه‌و هه‌ر جاره به‌شیوه‌و شێوازاێک ده‌رکه‌وێت
و تاقی ئاسمانیشیان لێبگرێ!..
ده‌ستنیشانکردنی هۆکاری ره‌نگدانه‌وه‌ی وه‌ها خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنێک
لای خۆرهه‌ڵاتیه‌کان، بێگومان هه‌روا ئاسان نییه که ئێمه په‌نجه‌مان
خستووه‌ته سه‌ری، چونکێ سه‌یر نه‌بێ به‌لاته‌وه کاتێ که قسه‌کردن
له‌سه‌ر خودی وه‌ها بابه‌تێک به‌ر له‌هه‌ر شتێ جورئه‌تی ده‌وێ، ئه‌وه
وێرای ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ش پرسیاری جیددی هه‌ڵده‌گرێ، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی
تریش وڵامی جیا ده‌خوازێ، لێ ره‌نگه لاوازی زه‌ینی و کولتووری
گرینکترین ئه‌م هۆکارانه له‌خۆیدا چڕبکاته‌وه که ئه‌مانی له‌چوارچێوه‌یه‌کدا
سنوربه‌ندو بیناکردووه، لای خۆرئاواییه‌کان سه‌باره‌ت به‌وه‌ها پرسێک
گوته‌یه‌کی باو هه‌یه که ده‌ڵێ" لای خۆرهه‌ڵاتیه‌کان به‌ته‌نها هه‌ر
خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ و خه‌سڵه‌تێکی ویقارگۆو کردبی، به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌ڵکی ببنه ره‌عییه‌تت!، بۆیه دواجار هه‌میشه نه‌زۆک یان روخێنه‌ر
ده‌رده‌چن " ئه‌م گوزارشتکردنه‌ی خۆرئاواییه‌کان جه‌ختکردنه‌وه‌یه‌کی
ره‌هاگیره له‌ره‌جعی بوونی ئه‌مانه، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر له‌بنه‌ره‌تاو
هه‌روا به‌شێوه‌یه‌کی ره‌هایش ئه‌م ده‌ربرین و گوزارشتکردنه راست ده‌رنه‌چێ،
پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دوو بۆچوونه له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتیدا زۆر ده‌گمه‌ن و
که‌م بینراون و ده‌بینرێن.
راسته مرۆڤه‌کان له‌هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵاتی و
کارگێریدا بن، خاوه‌ن باکگراوندو سیفاتگری درێژکراوه‌ی هه‌مان ئه‌و
کولتوور‌و فه‌رهه‌نگه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کانیانن،
راستیشه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی خۆرهه‌ڵاتیدا هێشتا ستراکتۆره عه‌شیره‌تگه‌راو
نیشته‌جێنه‌بوونی قه‌بیله‌کان، رێگری هه‌ره سه‌رسه‌ختی به‌رده‌م پێشکه‌وتنی
کۆمه‌ڵگه‌و گه‌شه‌سه‌ندنی ژیان و پرۆسه ژیارییه‌کانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
که هه‌یمه‌نه‌ی کردووه‌و ئه‌م دۆخه‌ی سه‌قامگیر هێشتۆته‌وه، به‌رپرس
و گه‌وره کاربه‌ده‌سته‌کانن، نه‌ک فه‌زاو فه‌رزیاته باوخوازه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی
ئه‌مان، به‌وه‌تایه‌کی تر ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و کولتووری سیاسی و کۆمه‌ڵاتی
له‌کۆمه‌ڵگه‌ی خۆرهه‌ڵاتیدا کردوه به‌ئاردی ناو دڕو، تا له‌وه‌ها
دۆخێک‌دا بیهێڵێته‌وه، دیارده‌یه‌کی ئاسمانی و ده‌ستکری ئیلاهی نیه،
به‌ڵکو پاوانخوازی لای زۆرینه‌ی سه‌رکرده‌و کاربه‌ده‌سته خۆرهه‌ڵاتیه‌کان
هێنده به‌تین و تاو‌و به‌هێزه مه‌گه‌ر ته‌کنۆلۆژیاو هه‌ژموونی دنیای
نوێ تێکیبشکێنێ، ئه‌گه‌ر نا هێشتا ئه‌وه‌ی که به‌رگری له‌شکانی
چوارچێوه نه‌رێتییه‌کان ده‌کات ده‌وڵه‌ته، واته به‌رپرس و کاربه‌ده‌سته‌کانی
وڵاتن، که به‌پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆرئاوایی دژ به‌خوڵقاندنی دنیا‌و
ژیانکردنی نوێ و، داهێنان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و، هه‌رگیز نه‌یانویستووه
له‌و فۆڕمه ئاسایوییه‌وه به‌ره‌و فۆڕمێکی ده‌ستوری و یاسایی مۆدێرنگه‌را
گوتار‌و هه‌نگاوه‌کانیان هه‌ڵگرن و، ماف و ئه‌رکه‌کان، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان،
بارودۆخه‌کان، پله‌و پایه، کار‌و پیشه، داهات، سه‌روه‌ت و سه‌رچاوه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان ئاشکراو دابه‌شبکه‌ن.
ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|