١١\٨\٢٠٢٢
"فەرید ئیلهامی"
لە فیلمەکانی
"تەنبوور" و
"هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان" مێژووی تەنبوور دەگێڕێتەوە.
مەنسوور جیهانی
لە
بەڵگەفیلمەکانی "تەنبوور" و "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان"دا لە
دەرهێنانی "فەرید ئیلهامی" دوای ١٥ ساڵ وێنەگرتن، توێژینەوە و
لێکۆڵینەوە، مێژووی ئامێری ڕەسەنی کوردی تەنبوور دەخڕێتەڕوو.
"فەرید ئیلهامی" بۆ سازکردنی بەڵگەفیلمی "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان"
کە سەبارەت بە مێژووی ئامێری ڕەسەنی کوردی تەنبوور لە ئایینی یارسان و
کاکەییەکانە و هەروەها لە بەڵگەفیلمی "تەنبوور" (تەمیرە) کە سەبارەت بە
مێژووی هاوچەرخی تەنبوورە؛ ١٥ ساڵ وێنەگرتن، توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی
مۆسیقایی و مەیدانی ئەنجامداوە و ئەم بەرهەمانەی لە ٥ پارێزگای ئێران،
هەرێمی کوردستان و هەروەها وڵاتانی تورکیا، ئەڵمانیا و سوید وێنەگرتووە.
"فەرید ئیلهامی" گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، توێژەر و ژەنیاری ئامێری
تەنبوور، ئێستاکە لە شاری سلێمانی پێتەختی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان
نیشتەجێیە؛ ماڵی تەنبووری "ئەیاز"ی دامەزراندووە و ئەمجارە لە
چوارچێوەی دەرهێنەر و توێژەری مۆسیقایی، بەڵگەفیلمەکانی "تەنبوور" و "هۆنیاوانانی
چیا پیرۆزەکان"ی سەبارەت بە مێژووی ئامێری ڕەسەنی کوردی تەنبووری
سازکردووە.
ئەم بەرهەمانە بە جۆرێک ئینسکلۆپیدیای ئامێری کوردی تەنبوور دێتە
ئەژمار و بەش گەلێک لە ژیانی مامۆستایان و کەڵام خوانانی ئەم ئامێرە
باستانی و ڕەسەنە وێنەگیراوە کە بەداخەوە ئێستاکە لە ژیاندا نەماون.
چونکە بەوپەڕی داخ و کەسەرەوە، لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا، تەواوی
مامۆستایانی بێوێنە و شایستەی مەقامەکانی تەنبوور لەم دنیایە کۆچیان
کردووە و "فەرید ئیلهامی" بۆ بە بەڵگەکردن و تۆمارکردن لە مێژووی
مۆسیقا، لە هەموو کەڵام خوانانی بوارە جۆراوجۆرەکانی تەنبوور، لە
بەرهەمهێنانی ئەم دوو بەڵگەفیلمە کەڵکی ئەوتۆ و پڕبایخی وەرگرتووە.
بۆ زانیاریی پتر:
https://instagram.com/farid_elhami_official?igshid=YmMyMTA2M2Y
ڕاگەیاندنی گشتیی بەڵگەفیلمەکانی "تەنبوور" و "هۆنیاوانانی
چیا پیرۆزەکان"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|