٢٢\٣\٢٠١٤
فێری سەماکردنم بکە.

دەریا
١
ده‌ستم بگره!
فێری سەماکردنم بکە
بمبەرەوە
بۆ ئەو سەرى کۆڵان
هاوار بکه
من تەنها بۆ تۆم
وه‌ک هه‌وربه
به‌ڵام
له‌بڕى باران
ورده ماچم بۆ ببارێنه!
٢
هەموو شتێکم فێر بکە
با ده‌ستم به‌رتکه‌وێ
چونکه حه‌ز ده‌که‌م
بۆنى گوڵ
هه‌میشه له ده‌ستم بێ
ده‌زانم تۆ..
له بۆنخۆشیی و
جوانییدا
ده‌چیته‌وه سه‌ر ره‌گه‌زى گوڵ
ده‌ستم بگره
حه‌ز ده‌که‌م
هه‌موو کات
بۆنى تۆم لێ بێ
ده‌توانى...
پڕ به باخى هه‌ناسه‌ت
بڵێى: خۆشمده‌وێى!
٣
له‌وه‌ته‌ى خۆشمده‌وێى
حه‌ز بە فڕین ده‌که‌م
ده‌مه‌وێ بۆ ئه‌وپه‌ڕى ئاسمان بفڕ‌م
ته‌نها باوه‌شم بۆ بکه‌ره‌وه
باوه‌شى تۆ ئاسمانم ده‌بێ
گه‌ر پێم بڵێى:
من ته‌نها بۆ تۆم!
٤
من هى تۆم
ده‌ستم بگره
بۆ خۆتم به‌ره
چۆن دڵت بردووم
ئاوا داگیرم بکه
بپرسه:
بۆ رەنگی ئاسمان شینە
ده‌نگى پێى باران
له ترپه‌ى دڵى تۆ ده‌چێ
ته‌ڕێتیى باران
وه‌ک لێوى تۆ
هه‌مووى بپرسه:
به‌س پێم بڵێ:
منیش هى تۆم
هه‌موو وه‌ڵامێک
له سه‌ماى ئێواران ده‌بیستى
کاتێک هه‌ناسه‌م به‌ر تۆ ده‌که‌وێ!
٥
فێری پێکەنینم بکە
فێرم بکە بگەڕێمەوە
پێم بڵی:
جیهان بۆچی نوێ ده‌بێته‌وه
پێم بڵی:
من تەنها بۆ تۆم
فێری هەناسەهەڵکێشانم بکە
فێرم بکە چۆن بگریم
پێم بڵێ:
خۆشەویستیی رەنگی شینە
دڵەکەم من عاشقی تۆم!
٦
ئەگەر رۆژێ گوێبیست بم
خۆشەویستت...
لەگەڵ بێ رەنگییدا رۆیشتوە
من لەم کەلاوەیەدا
لەگەڵ ئەفسوونی تاڤگەکانی (نیاگارا) بۆت دێمە دەر
له رۆحى خۆم
خه‌ونه‌کانت سه‌وز ده‌که‌م!
٧
ئەگەر رۆژێ گوێبیست بم
خۆشەویستت...
بە بێ باران رۆیشتوە
من لەم کەلاویەدا
لەگەڵ تاڤگەی (نیاگارا) بۆت دێمە دەر
لێوى وشکت وه‌ک کانیاوێک
ورده ماچى ته‌ڕ
به باڵات بێته خوارێ
ئه‌و کات دڵم ئارام ده‌بێ
وه‌ک ئارامیی چاوه‌ڕوانییم
که پێم بڵێى:
من هه‌ر هى تۆم!
٨
ئەگەر رۆژێ گوێبیست بم
خۆشەویستت...
بۆ ناخی دەریا رۆیشتوە
من لەم کەلاوەیەدا
لەگەڵ زەوی بۆت دێمە دەر
ده‌بین به یه‌ک ده‌ریا
رێگه ناده‌ین
ماسیه‌کان
بێ گۆرانى سه‌ما بکه‌ن
مانگ، به بێ ته‌ڕبوون
له تاریکیی ئاوا بێ
لێره مه‌ڕۆ
تۆ له ناخى ده‌ریایه‌ک ده‌ژى!
٩
ئەگەر رۆژێ گوێبیست بم
خۆشەویستت...
لە نیوەشەودا رۆیشتوە
من لەم کەلاوەیەدا
لەگەڵ ئەستێرەکان بۆت دێمە دەر
توند ده‌تگرم به‌خۆمه‌وه
نه‌وه‌ک هه‌ست به ته‌نیایى بکه‌ى
من ته‌نیا نیم
تۆش ده‌هێنم
چونکه تۆ
له دڵم ده‌ژى
ده‌ى پێم بڵێ:
من ته‌نها بۆ تۆم
چونکه (من) ته‌نها هى تۆم!
____________________________
نیاگارا:
یه‌کێکه لە تاڤگە هه‌ر به‌ناوبانگه‌کانى جیهان، دەکەوێتە نێوان
ئەمەریکا و کەنەدا.
ئەلبێرتا
/
کەنەدا
ماڵپه‌ڕی دەریا
|