٢٢\١\٢٠١١
فه‌رمانی له سێداره‌دانی سێ که‌س
له لایه‌ن
دادگای تاوانه‌کانی که‌رکوکه‌وه ده‌بێ ریسوا بکرێ!
به‌پێی هه‌واڵیک که له ماڵپه‌ری هاوڵاتیدا له 15/1/20011 دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه، لیوا تۆرهان عه‌بدولره‌حمان جیگری گشتی به‌رێوه‌به‌ری
پۆلیسی که‌رکوک، رایگه‌یانداوه که دادگای تاوانه‌کانی که‌رکوک فه‌رمانی
له سێداره‌دانی بۆ سێ که‌س ده‌رکردوه که دوو پیاو و ژنێکن به ناوه‌کانی(فیراس
سه‌ڵاحه‌دین،ئیناس سه‌ڵاحه‌دین و عه‌لی حه‌واس) به‌تاوانی کوشتنی که‌سێک.
ئه‌م بریاره‌ش به‌پێی مادده‌ی 406 برگه‌ی 1 له یاسای سزادانی عیراقی
که هه‌مان یاسای سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی دیکتاتۆره، ده‌رکراوه.
ئه‌مرۆ رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی که سزای له سێداره‌دانیان
به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت یان جێبه‌جێده‌کرێت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌مرۆی عیراقه‌وه له زیادبوونێکی پڕ مه‌ترسیداردایه و ئێستا عیراق
بۆته سێهه‌مین ووڵات له ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی که سزای له
سێداره‌دان تێیاندا جێبه‌جێده‌کرێت.
سزای له سێداره‌دان تاوان و کوشتنێکی ده‌ست ئه‌نقه‌سته و ده‌سه‌ڵات
وحکوموت به ناوی یاساوه دژ به‌خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه ئه‌نجامی ده‌دات و
مه‌به‌ست لێی ترساندن و تۆقاندن و بردنه‌دواوه‌ی کۆمه‌ڵگا و سه‌پاندنی
زۆرداری و دیکتاتۆرییه‌ته. ئه‌م فه‌رمانه‌ی دادگای تاوانه‌کانی که‌رکوکیش
له‌راستای هه‌مان ئامانج و مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران دایه، ده‌یانه‌وی
به‌مه جه‌ماوه‌ری عیراق وکوردستان بترسێنن و که‌شی تۆقاندن و
دیکتاتۆرییه‌ت بسه‌پێننه‌وه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا به‌تایبه‌ت له
ئێستادا که ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک دژ به‌ده‌سه‌ڵاتداران له په‌ره‌سه‌ندندایه.
ئه‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی عیراق و دادگاکانی،
زه‌نگێکی پرمه‌ترسیداره به‌رووی جه‌ماوه‌ردا لێده‌دریت. هه‌ربۆیه
لێروه ئه‌رکی هه‌ر ئینسانێکی ئازادیخواز و سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ره که
رووبه‌رووی ئه‌م سیاسه‌ت و تاوانانه ببنه‌وه که به‌ناوی یاساوه ئه‌نجام
ده‌درێن و ریسوای بکه‌ن.
ئێمه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که ئه‌م سیاسه‌ته و بریارانه‌ی دادگای
تاوانه‌کانی که‌رکوک ریسوا‌و سه‌رکۆنه ده‌که‌ین، له‌هه‌مان کاتدا داوای
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بریاره دڕنده‌و دژی مرۆییانه ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها
داوا له‌ته‌واوی ئازادیخوازان و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نه‌کانی دژی سزای له
سێداره‌دان ده‌که‌ین که هه‌رچی زیاتر هه‌وڵه‌کانمان به‌رینتر بکه‌ینه‌وه
له پێناو ریسواکردنی ئه‌م بڕیارانه‌و ناچارکردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی
عیراق و کوردستان که ئه‌م سزا به‌ربه‌رییه بوه‌ستێنریت و له ده‌ستوری
وڵات‌دا هه‌ڵبوه‌شینریته‌وه.
________________________________
بۆ په‌یوه‌ندی:
anti.execution@gmail.com
کوردستان:
ئاکۆ خه‌لیلزاد: 009647707698822 ،009647701105690
دانیمارک:
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی: 004540318544
به‌ریتانیا:
هیوا ئه‌حمه‌د: 00447837902098
سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان
19\1\2011
|