٤\٣\٢٠١٢
ته‌وه‌ری ''ئه‌دیب له یه‌ک
پرسی قورس‌دا''.
فه‌رشید شه‌ریفی:
من
هه‌م و ده‌شبم. شانازیی به‌و بوونه‌شمه‌وه ده‌که‌م.
تا
راده‌یه‌ک له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بمه‌وه که تا ئێستا
هیچ کارێکی بێ بایه‌خم نه‌کردووه.
سازدانی: ئه‌مڕۆ
ئه‌مڕۆ: له‌وه
بگه‌ڕێ وه‌ک ئه‌و چه‌مک و گوزارشته باو و داهێزرایه‌ی که ده‌بێژێ: ''خوێنه‌ران
بڕیارده‌رن''! چونکه له‌وڕۆدا خوێنه‌ران به گشتیی له ناسینی به‌رهه‌م
و به‌رهه‌مداران ئاڵووده‌ی (میدیای پاڵپشت و پێگه‌ی جۆراوجۆر و په‌یوه‌ندییه
جۆراوجۆره‌کان و فه‌رهه‌نگی باو و هێنده‌ک خۆویستیی تایبه‌ت)ن، ئایه
خۆت وه‌ک ئه‌دیب یان هه‌ر تشته‌ک که خوازیاری ئه‌و بی له خۆت رازی..
یان ئایه جیاوا‌زییه‌کانت بایی هێنده هه‌ن هه‌بوونت وه‌ک بوونه‌کی
پێویست بسه‌لمێنن؟ ئه‌گه‌ر ئا؛ له کێنده‌رێی به‌رهه‌مه‌کانت ده‌توانین
به‌رجه‌سته‌ت بکه‌ین یان په‌یدۆزت بکه‌ین؟ ئه‌گه‌ر نا یان نایزانی؛ له‌به‌رچی
تا ئێستا وا ده‌زانی هه‌ر هه‌ی یان پێویسته هه‌ر هه‌بی؟
فه‌رشید
شه‌ریفی: خۆی ئه‌م پرسیاره، پرسیارێکی ئاسان نییه و دیاره وه‌لآمدانه‌وه‌شی
له‌وه ئاسانتر نابێت.
سه‌باره‌ت به خوێنه‌ر ده‌بێ بڵێم به داخه‌وه ئه‌مڕۆکه پێگه‌یه‌کی
سست و ناجێگیری هه‌یه و ته‌نانه‌ت من خۆم وه‌کوو که‌سێک که ورکه‌ی
خوێندنه‌وه و نووسینم هه‌یه، له‌و په‌تایه به‌دوور نه‌بوومه. ئه‌مه‌ش
خۆی چه‌ندین هۆکاری هه‌یه هه‌ر له هۆکاری ئابووری و فه‌رهه‌نگییه‌وه
بگره تا هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تیی و ته‌نانه‌ت سیاسیی. بۆ نموونه له
ڕووی سیاسییه‌وه ده‌توانم ئاماژه به‌وه بده‌م که ده‌سه‌لآتی کوردیی
ئه‌مڕۆ، هێنده‌ی به ته‌نگ پرسه سیاسییه‌کانه‌وه‌یه، نیو هێنده به
ته‌نگ پرسه فه‌رهه‌نگییه‌کانه‌وه نییه. ده‌سه‌لآتدارانی کورد ئه‌وه‌نده
خه‌می پلان و به‌رنامه سیاسییه‌کانیان ده‌خۆن، نیو هێنده خه‌می کێشه
فه‌رهه‌نگیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ناخۆن و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کردووه
پلان و به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگیی و زمان و ئه‌ده‌ب و که‌له‌پوور پشتگوێ
خراوه، یان که‌مته‌رخه‌می بکرێت له ئاستیاندا.
سه‌باره‌ت به بڕیاردانی خوێنه‌ریش ده‌بێ بڵێم نابێ نووسه‌ر وه‌کوو
گۆرانیبێژ هه‌رچییه‌ک خه‌ڵک داوای لێ بکات پێشکه‌ش بکات. ڕێزم بۆ هه‌موو
هونه‌رمه‌ندان هه‌یه، به‌لآم به‌ڕای من نووسه‌ر نابێ خۆی تا ئاستی
کۆمه‌ڵگایه‌کی بۆ نموونه ئاست نزم دابه‌زێنێت، به‌ڵکوو ده‌بێ نووسه‌ر
وا له خه‌ڵک بکات ئاستیان به‌رز ببێته‌وه. ئنجا خوێنه‌ریش خۆی چه‌ند
جۆری هه‌یه و دێته‌وه سه‌ر ئه‌وه که ئایا چ جۆره خوێنه‌رێک بڕیار
له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌که‌ی تۆ ده‌دات. ئه‌گه‌ر نووسه‌ر به‌دوای ڕازیکردنی
خوێنه‌ری ته‌مه‌ڵ و کوشنده‌دا بێت، به دڵنیاییه‌وه خۆشی ده‌گۆڕدرێت
به نووسه‌رێکی ته‌مه‌ڵ و کوشنده.
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌کانیشم ده‌بێ بڵێم چیم به پێویست زانیبێت و
چیم بۆ کتێبخانه‌ی کوردیی به پێویست زانیبێت و پێم وابووبێت ده‌توانێت
بۆشاییه‌کی ناو ئه‌و کتێبخانه هه‌ژاره پڕ ده‌کاته‌وه، وه‌رمگێڕاوه‌ته‌وه
سه‌ر زمانی کوردیی. هه‌رگیزیش به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌ن و تاقمێکم به‌لاوه
گرینگ نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا تا ئێستا هه‌م یان نیم، به‌ڵێ من هه‌م!!
چونکه نووسینه‌کانم ده‌ڵێن که هه‌م!! چونکه هه‌رگیز بۆ یه‌ک چرکه
له‌وه غافڵ نه‌بووم که وه‌ک کوردێک ده‌بێ خه‌می زمانه‌که‌م و فه‌رهه‌نگه‌که‌م
و نیشتمانه‌که‌م بخۆم و به‌گوێره‌ی وزه و توانای خۆم هه‌وڵی بۆ بده‌م.
به‌رهه‌مه‌کانیشم چاک یان خراپ، شایه‌تحاڵی ئه‌وه‌ن که به چ ئاراسته‌یه‌کدا
ده‌ڕۆم. ئه‌گه‌ر وه‌ک سه‌ربازێکی ونیش بووبێت درێژه به‌و کارانه‌م ده‌ده‌م
و چه‌ند پێم بکرێت، له جموجۆڵ ناوه‌ستم، مه‌گه‌ر ئیتر هه‌ر پێم نه‌کرێت.
پاشان هه‌رگیز منه‌تم به‌سه‌ر هیچ که‌سێکه‌وه نه‌بووه و منه‌یتی که‌سیشم
به‌سه‌ره‌وه نه‌بووه. هه‌رگیزیش له‌به‌ر پاره و لایه‌نی مادیی، هه‌ڵنه‌ستاوم
به کاری ئه‌ده‌بیی و فه‌رهه‌نگیی. زیاد له پانزه کتێبم (جگه له
وتار) به چاپ گه‌یاندووه، تا ئێستا بایی ئه‌وه‌م ده‌ست نه‌که‌وتووه
بتوانم ته‌نها یه‌ک کتێبی له‌سه‌ر گیرفانی خۆم پێ چاپ بکه‌م. ئه‌و مه‌سره‌ف
و خه‌رجه‌ش له پێناوی گه‌یاندنی کتێبه‌کانم بۆ سلێمانی و هه‌ولێر خه‌رجم
کردووه، زۆر له‌و پارانه زیاتر بووه که له ده‌زگا بلآوکاره‌کانی
هه‌رێم وه‌رم گرتووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا له خۆم ڕازیم، ڕاستگۆیانه ده‌ڵێم تا
ئێستا نا. نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌متوانیوه بۆ نموونه ئه‌گه‌ر
کاری وه‌رگێڕان ده‌که‌م، خۆم فێری زمانێکی ئه‌ورووپی بکه‌م که بتوانم
له‌و زمانانه‌وه واته له زمانی یه‌که‌مه‌وه کاری وه‌رگێڕان بکه‌م
تا ناچار نه‌بم له زمانی دووهه‌م و بگره سێهه‌میشه‌وه ده‌قێک وه‌ربگێڕمه‌وه
بۆسه‌ر زمانی کوردیی. به‌لآم سه‌رباری ئه‌وه‌ش توانیومه چه‌ند ده‌قێکی
باش وه‌ربگێڕمه‌وه که جێیان له کتێبخانه‌ی کوردی‌دا بۆش بووه و ئه‌و
کتێبخانه هه‌ژاره پێویستی پێیان هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا من که‌سێکی جیاوازم یان نا، له ئاستی خۆم و
کاره‌کانمدا به‌ڵێ جیاوازیم هه‌یه و، ئه‌و ده‌قانه ڕاسته له زمانی
دووهه‌مه‌وه وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه، به‌لآم ده‌قی به‌سوود و گرینگن و
هه‌ندێکیشیان شاکاری جیهانین. زۆر جار بیرم له‌وه کردۆته‌وه باشه ئه‌گه‌ر
که‌سێک نه‌بێت فلآنه ده‌ق له ئینگلیزییه‌وه یان فلآن ده‌ق له ئه‌ڵمانییه‌وه
یان فیسار ده‌قیتر له فه‌رانسییه‌وه وه‌ربگێڕێته‌وه، ئه‌ی دواجار ئه‌و
ده‌قه چۆن بێته ناو کتێبخانه‌ی کوردییه‌وه؟ که‌واته ئه‌و ده‌قه،
هه‌ر ده‌بێ دواجار بێته ناو کتێبخانه‌ی کوردییه‌وه. من ئه‌گه‌ر لایه‌نی
مادیی مه‌سه‌له‌که‌شم له‌به‌ر چاو بوایه، زۆر کتێبی تر هه‌ن که
دڵنیام ئه‌گه‌ر وه‌رمگێڕابان، قازانجی مادیی زیاترم ده‌س ده‌که‌وت به‌لآم
زیاترین بیرم لای ئه‌وه بووه چ ده‌قێک بۆ ئه‌مڕۆی کورد پێویسته و چ
ده‌قێک ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیریی
نه‌ته‌وه‌که‌م. بۆیه تا دڵنیا نه‌بم که‌سانێک سه‌رهه‌ڵبده‌ن که ئه‌و
جۆره ده‌قانه له زمانی سه‌ره‌کییه‌وه وه‌ربگێڕنه‌وه بۆسه‌ر زمانی
کوردیی، من هه‌م و ده‌شبم. که‌واته جارێک هه‌م و شانازیی به‌و بوونه‌شمه‌وه
ده‌که‌م. پێشم وایه تا راده‌یه‌ک له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بمه‌وه که
تا ئێستا هیچ کتێبێکی بێنرخم وه‌رنه‌گێڕاوه‌ته‌وه (مه‌به‌ستم له ڕووی
ناوه‌ڕۆک و ئاستی ئه‌ده‌بیی و بایه‌خی فکریی و ڕۆشنبیرییه‌وه).
ماڵپه‌ڕی فه‌رشید
شه‌ریفی
|