٢٥\١٢\٢٠١٤
فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران
بە ھەڵپەڕکێی
کوردیی دەستی پێکرد.
مەنسوور
جیهانی
سی
و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران بە ھەڵپەڕکێی
کوردیی دەستی پێکرد و لەم فیستیڤاڵەدا کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی
کورد و لوڕ نمایشکران.
سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران بە
ھەڵپەڕکێی کوردی لە لایەن گرووپی ھەڵپەڕکێی "پێشەوا" بە سەرپەرەستی
ھونەرمەندی کورد "عەلی زەھیرنیا" لە پەردیسی سینەما میللەتی شاری تاران
دەستی پێکرد و ئەم گرووپە لەبەرچاوی "حەبیب ئیل بەیگی" سەرۆکی
فیستیڤاڵ، ئەندامانی لێژنەی دادوەران، وەفدێک لە بەڕێوەبەرایەتی ھونەر
و ڕۆشنبیری شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان، میوانانی بیانی لە
وڵاتانی جۆراوجۆر، سینەماکارانی بەشداربوو لە فیستیڤاڵ و ھەروەھا
دەزگاکانی ڕاگەیاندندا کۆمەڵێک ھەڵپەڕکێی کوردیی ناوچە جۆراوجۆرەکانی
کوردستانیان، لەوانە: "شێخانە"، "خانەمیری"، "سێ پێیی"، "چەپی"، "فەتاح
پاشایی"، "گەڕیان"، "پشت پا"، "لەبلان"، "شەلان"، "زەنگی"، "لەیلاخ" و
... پێشکەش کرد کە لە لایەن ئامادەبووانە بە چەپڵەڕێزان و بە
پێشکەشکردنی چەپڵەگوڵ پێشوازییان لێکرا.
"عەلی زەھیرنیا" کە بەم گرووپەوە لە وڵاتانی ئیسپانیا، فەڕەنسا، کۆریای
باشوور، یۆنان، ئیماڕات و ھەرێمی کوردستان ھەڵپەڕکێی کوردیی پێشکەش
کردووە، ساڵی ١٩٩٨ بە سەرپەرەستی دەرھێنەر و شانۆکاری ناوداری کورد
دکتۆر "قوتبەدین سادقی" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فۆلکلۆر و
دابوونەریتە سونەتییەکانی "لێفکاد"دا لە وڵاتی یۆنان بەشدارییان کرد و
خەڵاتی یەکەمی ئەم فیستیڤاڵەیان بەدەستھێنا.
لە بەشە جۆراوجۆرەکانی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە
فیلمی تاراندا کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی کورد و لوڕ و نەتەوەکانی
دیکە نمایشکران کە بریتی بوون لە:
لە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی:
ـ کورتە فیلمی دیکۆمێنتی "ماڵی بەرد" (لیر) لە دەرھێنانی "محەمەدڕەزا
حافزی" لە شاری خوڕەم ئابادی لوڕستان
ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "شوقەی مێروولەکان" لە دەرھێنانی "تۆفیق ئەمانی"
لە شاری مەریوان
لە بەشی پێشبڕکێی سینەمای ئێران:
ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "نەوت کێشی ڕەئال مەدرید" لە دەرھێنانی "سەتار
چەمەنی گوڵ" لە شاری سنە
ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "یاری ئەم ماڵە خەڵوەتە" لە دەرھێنانی "ئومید
ڕاستبین" لە شاری سنە
ـ کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی "وێنە" لە دەرھێنانی "ماشەڵڵا محەمەدی" لە
شاری سنە
ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "بادبادەکە بێ باکان" لە دەرھێنانی "سالم
سەڵەواتی" لە شاری سنە
ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "حەوت بەرد" لە دەرھێنانی خاتوو "فەتمە دەستمەرد"
لە شاری مەریوان
ـ کورتە فیلمی دیکۆمێنتی "لەگەڵ خودا سەما دەکەین" لە دەرھێنانی
"ھووشەنگ میرزایی" لە شاری خوڕەم ئاباد
ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "شوقەی مێروولەکان" لە دەرھێنانی "تۆفیق ئەمانی"
لە شاری مەریوان
ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "ڕوخسارە تەنیاکان" لە دەرھێنانی "ئەشکان
ئەحمەدی" لە شاری بانە
ـ کورتە فیلمی دیکۆمێنتی "ژیان لە ڕەگە ساردەکاندا" لە دەرھێنانی
"فەتحوڵڵا ئەمیری" لە شاری ئیلام
ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "دەمامک" لە دەرھێنانی "خالید گەویڵیان" لە شاری
سنە
ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "دیوار" لە دەرھێنانی خاتوو "فەریدە نادری" لە
شاری سنە
ـ کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی "چیرۆکەکانی بوزبوزی" لە دەرھێنانی "عابدین
محەمەدی" لە شاری کرماشان
ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "B+" لە دەرھێنانی
"نەزیر میرزایی" لە شاری سنە
ـ کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی "کۆتایی" لە دەرھێنانی "عەلیڕەزا عەبداڵی" لە
شاری کرماشان
ـ کورتە فیلمی دیکۆمێنتی "کابرات" لە دەرھێنانی "بورھان ئەحمەدی" لە
شاری سنە
ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "لەشە بڕاوەکان" لە دەرھێنانی خاتوو "فاتمە
سارەمی" لە شاری خوڕەم ئابادی لوڕستان
ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "تەپوومژیی ئەمڕۆ" لە دەرھێنانی "بیژەن زەڕین" لە
شاری کرماشان
ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "ئاواتە پاککراوەکان" لە دەرھێنانی خاتوو "ڕۆزیتا
ڕەسافی" لە شاری کرماشان
لە بەشی ھەڵبژاردەیەک بە فیلمەکانی فیستیڤاڵی
فیلمی ڕوشد:
ـ کورتە فیلمی "یادی ئەو ڕۆژە" لە دەرھێنانی ھاوبەشی "مێھدی ئازادی
ڕاد" و "عەلی سۆھرابی" لە شاری کرماشان
لە بەشی چاوخشاندنیک بە بەرھەمەکانی سینەماکاری کورد "شەھرام موکری":
ـ کورتە فیلمی ئەزموونی "جوانی شاراوەی کات" بە ماوەی ١٣ خولەک،
بەرھەمی ساڵی ١٩٩٧
ـ کورتە فیلمی ئەزموونی "دەورووبەری بازنە" بە ماوەی ١٥ خولەک، بەرھەمی
ساڵی ٢٠٠٥
ـ کورتە فیلمی ئەزموونی "تۆفانی سەنجاقەک" بە ماوەی ١٥ خولەک، بەرھەمی
ساڵی ٢٠٠١
ـ کورتە فیلمی ئەزموونی "ئاندۆسی" بە ماوەی ١٥ خولەک، بەرھەمی ساڵی
٢٠٠٧
ـ کورتە فیلمی ئەزموونی "کاڵ، کوڵاو، سووتاو" بە ماوەی ١٥ خولەک،
بەرھەمی ساڵی ٢٠٠٩
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران یەکێک لە فیستیڤاڵە گرینگ و
بەرچاوەکانی کورتە فیلم لە ئاستی دنیادا
دێتە ئەژمار کە لە نێوان فیلمسازانی کورتە
فیلمدا پێگەیەکی تایبەتی ھەیە و ھەموو ساڵێک سینەماکارانی سەرتاسەری
جیھان، بەرھەمەکانی خۆیان بۆ بەشداری لە بەشی پێشبڕکێی ئەم فیستیڤاڵە
ڕەوانەدەکەن.
لە سی و یەکەمین خولی ئەم فیستیڤاڵە بەرھەمی سینەماکارانی وڵاتانی
جۆراوجۆر، لەوانە: فەڕەنسا، سویسڕا، کەنەدا، بەریتانیا، ئەمەریکا،
ئیتاڵیا، پۆڵەندا، بەلژیکا، ئوستوڕاڵیا، بڕازیل، چین، کرۆواسی،
ھەنگاریا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، ھۆڵەندا، ئەفغانستان، ئەرژەنتین،
ئازەربایجان، شیلی، کۆماری چێک، ئستۆنی، یۆنان، ھیندستان، کۆزۆڤۆ،
لیتوانی، مەکزیک، نیووزلەندا، ئیسپانیا، تورکیا، ئۆرۆگۆئە و ئێران
چوونە سەر پەردەی سینەماکان.
سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران بە بەشداری
بەرھەم فیلمسازانی ٣٣ وڵات لە سێ بەشی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی
"پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی"، بەشی "پێشبڕکێی سینەمای ئێران"، بەشی
"پێشبڕکێی جیھانی ئیسلام" و ھەروەھا چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی،
لەوانە: بەشی "فیلمەکانی کاندیدی جەژنی کورتە فیلمی سینەمای ئێران"،
بەشی "فیلمەکانی بنکەی بارھێنانی ھزری منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران"،
بەشی "فیلمەکانی قوتابخانەی وەڕانی فەڕەنسا"، بەشی "چاوخشاندنیک بە
بەرھەمەکانی سینەماکاری کورد شەھرام موکری"، بەشی "چاوخشاندنیک بە
بەرھەمەکانی فەرھاد مێھرانفەر"، بەشی "چاوخشاندنیک بە بەرھەمەکانی
سینەماکاری کۆچکردوو محەمەدڕەزا شەریفی"، بەشی "ھەڵبژاردەیەک بە
فیلمەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڕوشد"، بەشی "فیلمەکانی
ھەڵبژاردەی فیستیڤاڵی فیلمی ئایینی"، بەشی "میوان"، بەشی "کارگەی
پسپۆڕانەی ھونەری سینەما" و بەشی "کۆڕی ڕەخنە و ھەڵسەنگاندنیی
فیلمەکان" بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ لە پەردیسی سینەما میللەتی شاری تاران
بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی سی و یەکەمین
خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|