٥\٥\٢٠١١
فه‌توای مه‌لا
کرێکاره‌کان.

شوان سدیق
ئه‌و ئینسانانه‌ی که راهێنراوی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی
فۆندامۆنتالیستن، هه‌ر گفتوگۆ و دیالۆگ و ململانێیه‌کی مه‌ده‌نی به‌لایانه‌وه
رۆڵیکى ئه‌و تۆی نابێ.
هه‌رکات ئه‌وان پێیان باش بوو فه‌توا ده‌ده‌ن، که فه‌تواشیان ده‌رکرد
له ناخیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، واته گوتار و کرداریان سه‌پاندنی
یه‌کجۆر له ئه‌خلاق و یه‌کجۆر له بیرکردنه‌وه و یه‌کجۆر له
پراکتیکی ئاینی و دینی سیاسی سه‌رچاوه ده‌گرێ و زۆر ئاساییه به‌لایانه‌وه
چ بکه‌ن و چی بدورنه‌وه. له پێناو گه‌یشتن به مه‌رام و ئاره‌زووه‌کانی
خۆیان، که ره‌تکردنه‌وه‌ی سپییه‌کانی ژیانی ئینسانه بۆ جێکردنه‌وه‌شی
پرۆژه‌یه‌کی ره‌ش دێننه جێگه‌ی!
فه‌توا ده‌رکردن بۆ کوشتنی شاعێرێکی گه‌وره‌ی کورد له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌یه‌کی
ئیسلامی سیاسی که هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیایه‌کی نامۆ و غه‌ریب و سه‌پێندراو
هاورده‌یه به‌لای کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌و فه‌توایه نه عه‌جایبه نه
جێگه‌ی تێڕوانینیشه که هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکرێت، چونکه ئه‌و
ئینسانانه‌ی که هه‌ڵگر و راهێنراو و په‌روه‌رده‌کراوی چه‌مکی
ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی فۆندامۆنتالیستن، گفتوگۆ و دیالۆگ و
ململانێی مه‌ده‌نی به‌لایانه‌وه رۆڵی ئه‌و تۆی نابێت، تاکه چه‌ک و
پرۆژه‌ی ئاراسته‌کراوی ئیسلامی توندڕه‌ی ئه‌وان، ره‌تکردنه‌وه‌ی
رابردووه‌کانه ئیدی به‌لای ئه‌وانه‌وه که‌لتور و هونه‌ر و شیعر و
زانست و زۆرشتی تر جێگه‌ی ره‌تکردنه‌وه‌یه.
پرۆژه‌ی ئیسلامی سیاسی توندڕه‌و که پرۆژه‌یه‌کی بینا کراوی خۆیانه ئه‌گه‌ر
یان له هه‌رکاتێک ده‌سه‌ڵاتیان بڕوا هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێشووی
کۆماری ئه‌فغانستان هه‌ڵده‌ستن به داخستنی زانکۆکان و خوێندکاره‌کان
ده‌نێرنه‌وه، بۆ ماڵ، هه‌رچی تابلۆ و نیگاری سه‌ردیواره‌کان هه‌یه
پارچه پارچه‌ی ده‌که‌ن و کتێب و به‌رهه‌مه‌کانی رۆشنبیری ئه‌و وڵاته‌ش
جگه له قورئان و نووسراوه ئیسلامییه‌کان ئیدی هه‌مووی که‌ڵه‌که ده‌که‌ن
و ده‌یسوتێنن.
له دیمانه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی (نالیا)، مه‌لا کرێکار ئه‌م
جاره‌شیان هاوشێوه‌ی جاره‌کانی تریش ئه‌و فه‌توایه‌ی دژی شاعیری گه‌وره‌ی
کورد شێرکۆ بێکه‌س ده‌رکرد و نوێی کردۆته‌وه و که وه‌ک مه‌لا کرێکار
ده‌ڵێت "ئێستاش کوژرانی شێرکۆ بێکه‌س شه‌رعه".
وه‌ک وتم فه‌توا دانی ئه‌و ئیسلامیانه‌ی که چه‌ک و چه‌قۆ و شمشێری کول
و زمانی زبریان وه‌ک دروشمی توندڕه‌وی خۆیان کردۆته‌وه پره‌نسیپ و
کارنامه‌یان، بۆ جێ کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌کانیان له ناو کۆمه‌ڵگادا، شتێکی
تازه نییه، فه‌توا دان بۆ کوشتن و تیرۆرکردنی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان
و که‌سانی ئازادی خواز به‌لانه‌وه شتێکی رێگه پێدراوه و ئاساییه.
به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی که ئێستا ئاستی هۆشیاری له ئاساتێکی باڵادایه گرنگه رێگربن
له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مک و نۆرم و پرۆژه‌ی که‌سه توندڕه‌وه و
ئیسلامییه فۆندامۆنتالیستییه‌کان، که له رابردوودا سیاسه‌تی سه‌رکوتکه‌رانی
خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامانیان هێنا، به‌دوریش
نازانرێت ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه و دووباره خۆیانمان پێ نیشان بده‌ن، ئه‌وه‌تا
سه‌رکرده‌یه‌کی ئیسلامی توندڕه‌ویش هێشتا چاره‌نووسی یه‌کلای نه‌بۆته‌وه
داخۆ مه‌سیری چی به‌سه‌ر دێت، له ئه‌وروپا که‌چی هه‌ر له‌وێوه فه‌توای
کوشتنی شاعێرێک ده‌ر ده‌کات. بۆیه پێویسته ئاگامان لێیان بێ و به
وریاییه‌وه سه‌یری فه‌توای هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکه‌ین که کرێکار
ئاسا فه‌توا ده‌رده‌که‌ن.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|