٧\٤\٢٠١٧
(فەیلەسوف)مان
ناوێن!

ئەرسەلان مەحمود
كەوتووینەتە دۆخێكەوە، هەستیارو مەترسیدار، لە ڕاوچییەكانی وایە: ئەوەی
دواجار قوربانیە و دەبێ بمرێت، تەنێ نێچرەكەیە و بەس، كەس نیە لە
ئێستادا بژیت، كەس لە ئایندە ناپرسێت!!
سەیركە، یەكێك لە هەڵە هەرە گەورەكانی ژیانم، بێگومان لە دیدی ڕاوچییە
كلاوچیەكانی ئەم سەردەمە نەگریسەدا، بە دیاریكراوی ئەوانەی بە چاو
بیردەكەنەوە نەك بە مێشك، دۆستایەتیكردنی پەرتووک و خوێندنەوەو،
پەیداكردنی ئاشنایەتی بووە لەگەڵ نووسین و، بەخشش لە بوارەكانی كۆمەڵی
مەدەنیدا، دەڵێن، ئەوە ئێمە نینە وا دەڵێین، ژیانە!!
ئەگەر بەم گوزارشتە رووتە بێت، راست دەكەن، چونكە دەبینن (١٥٠٠)
پەرتووک لە پەرتووکە نایابەكان لە پەرتووکخانەكەمدا هەن، بەڵام جگە لە
قەرەباڵغی، دیارە بە واتا (مەعریفیە)كەی، نەك هەر هیچی تریان نەخستۆتە
سەر هەبوونم، وەك ئەوەی ئەوان دەڵێن، تەنانەت ئەوەی هەبوونیش
بەخشیویەتی، بردوویانە و لێیان سەندووم!!
"كێشەی تۆ، ئەوەیە بە كەڵك خۆت نایەیت!” ئەمە قسەی زۆرێك لە دوور و
نزیكەكانمە. بەڵام لە ڕاستیدا بەمە دەیانەوێت بڵێن: مرۆڤ بە كەڵك خۆی
نەیەت، بە كەڵك كەس و هیچی تریش نایەت، ئەمەیش بۆ ئەوەیە ڕەوایەتی
بدەنە خۆدزینەوە و پاشەكشە پێكردنی مۆڕاڵی لە بەیەكەوەهەڵكردن و
بەریەككەوتندا!!
برادەرینە تێدەگەم!! بەڵام ئەرێ بە كەڵك خۆهاتن چییە و لە چیدایە؟
ئایا ئەوەیە خۆت لەخۆت بكەی بۆ ئەم و ئەوی دەسەڵاتدار و بڕیار بەدەست؟
یا ئایا ئەوەیە هەلپەرست و هەلپەرست و گوێ لە مست بیت؟ هەر بە ڕاست
ئەوەیە هەردەم بڵێیت بەڵێ و هەرگیز نەڵێیت نا؟ یا لەبری ئەوەی نەخش و
بەخشت هەبێت بە تەنها وەك گەمژە و كاسەلێس و دەبەنگ و بێدەنگەكان،
مشەخۆر و فشەخۆر و شڕەخۆر و، هەر خەریك بە خۆت بیت لەسەر كەوڵە
دزراوەكەی ئەوانی دی و، وەك ئاژەڵ بلەوەڕێیت و بەس؟!
مرۆڤ ئەگەر زۆر باش نەبێ لە خۆیدا، لە كوێ دەتوانێ خاوەنی خۆی و، ئەو
هەموو نەخش و بەخشە بێت لە واقیع و لە راستیدا؟ ئێوە بڵێن: لێرە مرۆڤ
نابێ تێبگا و، ڕای خۆی هەبێت! ئێوە بڵێن: كەس نابێ وەك ئەوەی دەیەوێ،
هەبێت، بەڵكە دەبێ وەك ئەوە بێ لێیان دەوێت! ڕاستتر ئەمەیە و ئەمەیە
ڕاستیە نكۆڵیهەڵنەگرەكە، واتە پێویست بە تەمومژاویكردنی ئاكاریی و
کەسایەتی ناكات، بەڵێ بە هەردوو باردا ئەمەیە كێشەكە، ئەمەیە دوا جار
مرۆڤ دەخاتە گۆشەیەكەوەو، وا دەكا لە ڕابردوودا بخولێتەوە و ئێستای
گەمارۆ بدرێ و، (عیجز) بخرێتە سەر ئایندەی !!
برادەرێك لە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوودا، ژمارەی دەنگەكانی هەر چەند
هێندەی پەنجەی دەستەكانی خۆی دەرچوون، بەڵام لە گفتوگۆیەكدا (عەقڵانی)،
وەك ڕەتكردنەوەی (ئەهلی كتێب و ماریفە)، دڵڕەقانە بە خۆمی گوت: هەڤاڵ،
ئێمە فەیلەسومان ناوێن، ئەگەر ناتوانی چەپڵەلێدەر بی، ئەوا دەتوانی
لەبری ئەوەی بێدەنگیش بی، دەنگ بدەی، تا بژی! یەكێكی تری هەر ئا لەو بۆ
خۆ باشانە، لە دەزگایەکی باڵای حیزبییدا، گوتبووی: هەر چییەك دەڵێن
بیڵێن، بەس تکایە باس لە سیاسەت نا!!
بۆ خۆ باشیت، ئەگەر ئەوە بێ لەسەر كەوڵی حیزب و، بەکاربردنی ئەو
دەسەڵاتانەی هەتن، ببیتە خاوەن سەروەت و سامان و باخ و بازاڕ و یاریگە،
هەر بۆ خۆتان هەی بۆ خۆ گول و گەڕینە، بشفڕن هەر بزنن، (عەقڵ)ی یەكە
پێكهێنەر و بڕیاردەرەكانی كومەڵ، ئەگەر ئێستا وەك ئێوە لەبری مێشك لە
چاودا بێت، دواجار هەر مێشكە، مشكینە!!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|