په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٢\٢٠١١

فەیسبووک دژایەتی گەریلا و سەرۆک ئاپۆ دەکا.

 

تاریق یوسف


ماوەی زیاتر لە هه‌فته‌یه‌که‌ لە رێگای (فه‌یسبووک)ه‌وە بۆ زۆر کەس نامە بەرێکراوە و هۆشدارییان داوە ئەگەر بێتو وینەی گەریلای کورد و سەرۆکی بێ وێنەی گەلەکەمان و گەلە بن دەستەکانی دونیا (عەبدوڵا ئۆج ئالان) لانەبرێ واتە پاک نەکرێتەوە ئەوا فه‌یسبووک لاپەرەکەیان دادەخا و رێگانادا چالاکیان ھەبێ.


ئەمە لە خۆیدا بێ ره‌وشتیی و سنووربەزاندنە کە بەرێوەبەرانی فه‌یسبووک و باشترە بلێم کۆپە دەست په‌روەرەکانی ئه‌مه‌ریکا ئەنجامی ده‌ده‌ن.


کام یاسای ئازاد و دیموکرات و ئازادیخواز و کام میدیای ئازاد و ڕاسگۆ ڕێگا دەگرێ لە مرۆڤەکان کێ دانەنێ و چی دەنووسێ؟
بۆچی بەریوەبەرانی فه‌یسبووک ئەو گرتە ڤیدیۆ ترسناکانە ھەتا مرۆڤی ژێر چواردە ساڵیش ناتوانی بی بینێ رێگا دەدا بڵاو بکرێنەوە؟
فه‌یسبووک بۆچی ئاڵاو وێنەی فاشیستەکانی تورک بڵاودەکاتە کە دەستیان سوورە بەخوێنی ھەزار مرۆڤی بیگوناە و دەبینین لە سەر سنگی گەریلای شەھید وێنەی یادگاریی دەگرن؟
بۆچی وینەی ئەوانەی کە بە فرۆکە منداڵانى ناو بێشکە بە فرۆکە شەھید دەکەن ڕەوایە وێنەکانیان بڵاوبکرێتەوە لە فه‌یسبووک، بەڵام ئەوانەی لەگەڵ گیاندارن ژیان دەکەن و بەرگری لە خاکی خۆیان دەکەن یاساغبێت وێنەکانیان بڵاوبکرێنەوە؟
بۆ ئەو ھەمو ھێرشانەی ئه‌مه‌ریکا بۆسەر ئەفغانستان و پاکستان و وڵاتەکانی تر ڕەوایە بڵاوبکرێنه‌وە؟
بۆ ڕەوایە ھەمووشت رێگه‌پێدراو و ته‌نیا وێنەی سەرۆکی کورد عەبدوڵا و گەریلاکانی کورد قەدەغەبکرێ؟


لە ڕاستێدا ئەم کارە دووره‌ لە یاسا و ره‌وشت و ویژدانه‌‌وە و فەیسبوکیش باشتر نیشانی دا کە سیخوڕی و بەکریێگیراوی ئه‌مه‌ریکایە، نیشانی دا چەند بَی ھێز و بێ ئیرادە و ترسنۆکە.


ئێوە دەتوانن لە فه‌یسبووک گەریلا و سەرۆک بسڕنەوە بەڵام لە دڵی گەلی‌ بن دەست چی؟ ئەمرۆ گەریلا و سەرۆک لە نێو دڵی جێگایان گرتوە و ھیچ ھێزکیش نییه‌ بیان سڕێتەوە.


فه‌یسبووک بە هۆشداریی و نامەناردن ھەڕەشە دەکا، بەڵام ئێمە و ئەوانەی نانێکمان لەگەڵ ھەڤاڵانی ئەو بزاڤه‌ خواردبێ، لەچاوزیتکردنەوە و هۆشدارییدان باکیان نییه‌و لە جاران زیاتر وێنەی سەرۆک و گەریلا بڵاودەکەینەوە، ھەربۆیە داوا لەھەمو کوردێکی بە شەرەف و خاوەن ھەڵوێست دەکەم ئەم کردەوەیەی فه‌یسبووک شەرمەزار بکەن و زیاتر لەجاران زیاتر وینەکانی سەرۆک و گه‌ریلا لە ژورەکانیان بڵاوبکەنەوە.


ئەگەر قەرار بێـ ئێمە ئەوەی فه‌یسبووک دەیەوێ ئەنجامی بدەین ئەو کاتە دەبێ ھەمومان تەسلیمی کاپیتاڵ بین و خۆمان بکەینە کۆیلەی ئەوان، با ھەزار جار هۆشداریی بدەن و پێشمان بسڕنەوە بەلام ھەرگیز ئاماده‌ نەبین کە بیان سرینەوە.


دوێنی سەرۆکمان بە کۆمپلۆیەک لەلایەن سیستەمی تاکڕەو و خۆویست بە کۆمپلەیەک دەستگیر دەکرێ ئەمرۆیش دەیانەوێ ناوی بسڕنەوە، بۆیە ئەمە ھەم ھێزی مەزنی گەریلا و سەرۆک دەردەخا کە چەندە ئەو سیستەمەی تۆقاندوە، لە ھەمان کاتیش خەو خەیاڵە ئەو پرۆژەیە سەربگرێ یان داسەپێنن.


با ھەمووان بڵێین سەرۆک ژیانە و گەریلایش ھەناسەی ژیان.

 


tariq_yusifi@hotmail.fi

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک