فیدراسیۆن لە هەفتەی پەنابەراندا دژ بە ناردنەوەی پەنابەران خۆپیشاندان ساز دەکات.
19-6-2008:
سکرتارێتی فیدراسیۆن ڕای گەیاند بەبۆنەی هاتنی هەفتەی پەنابەران بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی (Voices uk) کە رێکخراویەک بۆ کەمپینی پشتیوانی لەخەڵکی عێراق پێک هاتووە ڕۆژی شەمە 21-6 بۆ ماوەی دوو رۆژ لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا دژ بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی کوردو عێراقی خۆپیشاندان ساز دەکات.
هەروەها سکرتاریتی فیدراسیۆن ووتی داوا لەسەرجەم پەنابەرانی کورد و عێراقی دەکەین بە هەر رێگایەک پێیان دەکرێت بێن بەشداری بکەن لەم خۆپێشاندانە دژ بە سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران و داکۆکی لە مافە ڕەواکانی پەنابەران.
رۆژی :شەمە 21-6 کاتژمێر :12تا 2 پاشنیوەرۆ شۆین : Parliament Square
نزیکترین ئیستگای قیتاری ویستمنستەر (Westminster ) بەرامبەر بە پەرلەمانی بەریتانیا بۆ زانیاری زیاتر بەفیدراسیۆنەوە پەیوەندی بگرن.
--------------------------------------------------------------------------------
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur: 07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083 www.csdiraq.com
|