که‌نه‌دا 9-4-2008:
فيدراسیۆنی په‌نابه‌ران له که‌نه‌دا له‌گه‌ل نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا کۆبۆه‌وه.
بۆیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆبونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ل فيدراسیۆن و چه‌ند رێکخراو شه‌خسیه‌تی عێراقی له شاری واترلۆ له رۆزی 7-4-2008 دانا .له‌م کۆبنه‌وه‌يةدا که ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان گوێان له نؤينةران ده‌گرت که چ پێشنیارێکمان هه‌یه بۆ چۆنیه‌تی یارمه‌تی دانی په‌ناهنده‌ی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بیخه‌نه به‌ر ده‌م حکومه‌تی که‌نه‌دی.
جه‌لال سه‌عید ووتي له سه‌ره‌تادا باسمان له‌درووست بوونی فيدراسیۆن کرد که له سه‌رده می جه‌نگی یه‌که‌می که‌نداوه‌وه دروست بووه. له‌و کاته‌وه له هه موو مه‌سائلێکی په‌ناهنده دیفاعی کردوه وه ئاخرین که‌مپین که هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه له سه‌ر دئپۆرت کردنه‌وه‌وی 60 په‌نابه‌ری کوردی عێراقی له لایان حکومه‌تی به ریتانیا وه نه‌ردرانه‌وه بۆ کوردستانی عێراق وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فيدراسیۆن سه‌ردانی کوردستانی کرده‌وه له‌گه‌ل حکومه‌تی و په‌رله‌مانی ئه‌و وولاته دانشتین هه‌روها له ئه‌وروپاش ده‌یان رێکخراوی ئينسانی و دۆستی په‌ناهنده له‌گه‌ل فيدراسیۆن به‌شدارن له‌م که‌مپینه.
وه هةروةها پێشنیارێک له لایان فيدراسیۆنه‌وه بۆ زیاد کردنی ژماره‌ی په‌ناهنده‌ی عێراقی بۆ که‌نه‌دا ثيَشوازي ليَ دةكريَ به شێوه‌یه‌ک ئه‌وه‌لیه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه بێت که له‌م وه‌ز عی عێراقه که‌سی نه‌ماوه یان ئه‌وزنانه‌ی که مێرده‌کانیان له‌ده‌ست داوه له‌م وه‌زئه وه رێگه بۆ ئه‌و کۆمنیتیانه ئاسان بکرێت که ده‌یانه‌وێت په‌ناهنده‌ی عێراقی سپانسۆر بکه‌ن.
له کۆتیدا به چه‌ندین پرسیار و وه‌لام کۆتایی به کۆبونه‌که هات له‌گه‌ل چه‌ندین مقابه‌له‌ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی .
__________________________________________________________________________
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur: 07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama 07729182083 www.csdiraq.com
|