٢\٧\٢٠١١
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران
پێویستی به کۆمه‌ک و هاوکاریی ئێوه‌یه.
په‌نابه‌ران ،ئازادیخوازان،
رێکخراوه په‌نابه‌ری و ئینسانیه‌کان!
کاره‌ساتێک که له‌دنیای ئه‌مرۆدا رووبەرووی په‌نابه‌ران ده‌بیته‌وه
له‌میژوودا که‌م وینه‌یه. که‌م سات هه‌یه له گۆشه‌ی جیا جیا وه
گوێبیستی تراژیدیای مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵی په‌نابه‌ران نەبین. خنکان لە
دەریاکاندا، خۆکوشتن، به‌سه‌ربردنی ته‌مه‌نی لاویتی له هایم که‌مپ
وجیگا پهراویزکراوهکان، گرتن‌و راونان‌و زیندانیکردن و پاشان
دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، گۆشەو لایەنەکانی تراژیدیای ژیانی
رۆژانەو بەردەوامی پەنابەران پێکدێنن. له‌کاتیکدا"چەمکی په‌نابه‌ر"
بەباڵای ئه‌م ئینسانانه‌دا براوه که به‌خۆشی خۆیان ژیانی ئاوارهیو
دهربهدەریان هه‌ڵنه‌بژاردوه. کێ هه‌یه پێی خۆش بێت خۆی بداته ده‌ست
مه‌رگ و لهیادگارە جوانه‌کانو بیرهوهریەکانی رابردووی خۆی داببڕێ.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی ده‌نگی ئه‌و ئینسانانه‌یه
که بۆ گەڕان بە دوای ئارامی‌و پاراستنی ژیان‌و ئایندەیان ناچارکراون
یاری لەگەڵ مەرگدا بکەن! فیدراسیۆن له پێناو به‌ده‌ستهینان و
دابینکردنی فراوانترین مافه ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌ران، بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی
هه‌رجی زیاتری ره‌نج و ناسۆرەکانیان، بۆبههرەمهندبوونیان له‌ژیانێکی
ئینسانی، به‌رگریکردن لهمافو حورمه‌تی ئینسانیان و ریگه‌گرتن له
دیپۆرتکردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی عێراقی‌و کورد لێبڕاوانە خه‌باتی
کردوه‌و درێژەش بەم خەباتەی دەدات .
فیدراسیۆن له‌ته‌مه‌نى دامه‌زراندنیه‌وه تائێستا وه‌ک ئامانجیکى
ئینسانى خۆی، توانیویه‌تى سه‌دان په‌نابه‌رى کورد لهمیحنهتى ژیانى
ئاواره‌یى ده‌رکێشێ و کۆمه‌کیان بکات بۆ دامه‌زراندنى ژیانیکى ئارام.
له‌وانه فیدراسیۆن تائیستا توانیویه‌تى مافى په‌نابه‌رى بۆ هه‌زاران
پەنابەری کورد لە ئەوروپا به‌ده‌ست به‌ینى. چه‌ندین چالاکى جۆراوجۆرى
سازداوه لهراستاى داکۆکیکردن له‌مافى نیشته‌جى بوون و مافی په‌نابه‌رى،
هاوکاری پەنابەرانی کردوە بۆ گرتنی پاریزەرو خزمەتگوزاری یاسایى پیشکه‌ش
کردون. له دادگادا داکۆکى لهکهیسهکانیان کردوە. دەیان کەسیان
لەزیندانو دەیانی تریانی لە خەتەری دیپۆرتکردنەوە رزگارکردوە. هاوکاری
کردون بۆ بۆکارپهیداکردن و ده‌ستپیکردنى ژیانیکى ئارام. جگه‌له‌مانه‌ش
فیدراسیۆن داکۆکى له‌و ژن و کچانه کردوە که گیرۆده‌ى توندوتیژى
خیزانى بوونه‌ته‌وه. فیدراسیۆن تائیستا لەسەر زه‌حمه‌تی هه‌ڵسوراوانی
خۆی تەرمی چه‌ندین په‌نابه‌ر کە لەدەریادا خنکاون یان ئه‌وانه‌یان کە
خۆکوژىان کردوە، گه‌راندۆته‌وه بۆ به‌رده‌ستى خێزانه‌کانیان، هه‌روه‌ها
فیدراسیۆن هاوکاری ئه‌و منال و لاوانەی کردوە کە لە کەسوکاریان دابڕاون
بۆئەوەی لە شهلتهر و شوینه پارێزراوه‌کان ژیانیان دەست پێ بکەنەوە.
ئه‌مانه‌و چه‌ندین کارى ئینسانى تر که‌دیاره هه‌موویان به‌کۆمه‌ک و
پشتیوانى و هاوکارى لایه‌ن و که‌سایه‌تى وئینسان دۆستان ئه‌نجامداوه.
فیدراسیۆن بۆ راپه‌راندنى کارە ئینسانیهکانى و بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر
چالاکیه‌کانی به‌رده‌وام بێت، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی مالی و داهاتی نییه
جگه له‌وه‌ی که چاوی بریوه‌ته کۆمه‌ک و یارمه‌تی ئه‌ندامانی خۆی و
خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و دڵسۆزان‌و خەمخۆرانی په‌نابه‌ران، پشتی به‌ئیوه و
ئه‌و کەسایەتی‌و لایه‌نانه به‌ستووه که به‌رۆشنى ده‌رکیان بەوە
کردووه که پەنابەران قوربانیانی بارودۆخی ناهەمواری کوردستان‌و
عێراقن‌و پێویستیان بە به‌هیمه‌ت و کۆمه‌کى دلسۆزانە تا بتوانن دوبارە
ژیانیان دابمەزرێننەوەو لە بێمافیو پەراوێزکەوتنو بێهیوایی رزگار ببن.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئێمه چاوەڕوانیمان لەئێوەیە کە کۆمه‌کمان بکه‌ن و
یارمه‌تیمان بده‌ن بۆدریژهدان به‌کاره کانمان.
داوا کارین بهههرێگایهک پیتان دهکرێتو بە هەر بڕێک کە بۆتان
مەیسەر دەبێ کۆمه‌کی فیدراسیۆن بکه‌ن!
کۆمه‌کى ئیوه بیگومان کۆمه‌ک دەکات به بەردەوامبوونی کارەکانی
فیدراسیۆن . به دڵنیایه‌وه پشتیوانی و کۆمه‌کی ئێوه ئه‌توانێ
بزووتنه‌وه‌ی ئێمه و فیدراسیۆن به‌هیز بکات و هه‌نگاوه‌کانمان گه‌وره‌تر
بکات..
ده‌ستان به‌گه‌رمی ده‌گوشم......
ده‌شتی جه‌مال
فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
30\6\2011
ده‌توانن کۆمهکهکانتان به‌م ژماره حسابه ره‌وانه
بکه‌ن:
HSBC Bank:
Name: International Federation of Iraqi Refugees (IFIR)
Branch Sort Code: 40-04-07
Account Number: 21449591
وه‌یان به‌شێوه‌ی چه‌ک به‌ناوی
International Federation of Iraqi Refugees(IFIR)) ئاراسته‌ی
ئه‌م ئه‌دره‌سه بکه‌ن (IFIR
،POBOX1575،ILFORD،IG1 3BZ،LONDON،UK )
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|