٩\١٢\٢٠١٣
فیدراسیۆن داوا لە
دەیان رێکخراو و هەڵسورای سیاسیی دەکا
تیرۆری کاوە
گەرمیانی سەرکۆنە بکەن.
دۆێنی
شەمە ٧-١٢-٢٠١٣ لە شاری لەندەن بۆنەیەکی تایبەت کە وتار و پیشانگایەکی
تایبەتی لەخۆگرتبوو لەسەر مێژووی سپیکەر کۆرنەر (مەیدانی وتاربیژیی -
لەندەن) رێکخرا.
لەم بۆنەیەدا دەیان کەسایەتی و هەڵسوراوی سیاسیی بەشدار بوون.
فیدراسیۆن لەم بۆنەیەدا کە بانگهیشتکرابوو دەیان راگەیاندنی سەبارەت بە
تیرۆری کاوە گەرمیانی بڵاوکردەوە سەرنجی بەشداربووانی راکیشا بۆ
پشتیوانیی لە ئازادیی هەلسوارانی سیاسیی و ئازادیی رۆژنامەگەریی لە
کوردستاندا.
شایەنی باسە ناوەرۆکی راگەیاندنەکەی فیدراسیۆن باس لە چۆنیتی تیرۆری
کاوە گەرمیانی و دۆخی ئازادیی رۆژنامەگەریی و هەڵسوانی سیاسیی دەکا لە
کوردستان کە چۆن لە ماوەی ٢٢ ساڵی رابردوودا لە ژێر سایەی
دەسەڵاتداراندا رووبەری تیرۆر و گرتن سووکایەتی و لیدان و
سەرکوتکراونەتەوە. هەر لەو راگەیاندنەدا سەرباری سەرکۆنەکردنی تیرۆری
کاوە گەرمیانی داوا دەکا نارەزایەتی دەربڕن دژ بە تیرۆری رۆژنامەنووسان
هەروەها لە ئازادیی بیرورادەربڕین لە کوردستان ریز بگرن.
٨\١٢\٢٠١٣
- لەندەن
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
________________________________________________
•
بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی)
لێرە کرتە بکە:
http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm
|