په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٨\٢٠١٢

فیدراسیۆن دەقی نامەی پێشنیارکراوی حکومەتی هۆڵەندە

بۆ حکومەتی عێراق ئاشکرا دەکا بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران!

 


(خیرەت راییس)ی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی هۆڵەندە لە نامەیەکدا کە ئاراستەی پەرلەمانی هۆڵەندەی کردوە کە وێنەیەکی ئاڕاستەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کراوە، زانیاری وردی کۆبوونەوەی نێوان (دیندار دۆسکی) وەزیری کۆچی عێراقی و (خیرەت راییس)ی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی هوڵەندەیە کە بۆ ژووری دووی پەرلەمانی هۆڵندە نێردراوە.

خیرت راییس دەڵیت: "لە دانیشتنەکانمان لە گەل وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق کە لە رۆژەکانی (١٩،٢٠،٢١-٦ -٢٠١٢ )ئەنجامدرا ، قسەو باسیکی زۆرمانکرد بەتایبەتی لە دوای رودانی کەمپی تیراپل کە زۆربەیان پەنابەرانی عیراقی بوون و کە ئەو پەنابەرانە مافی پەنابەریان رەتکراوەتەوە کە دەبیت هۆڵەندە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ عێراق. بە مەبەستی رێگا چارە داوام لە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراقی (دیندار دۆسکی) کرد سەردانی هۆڵەندای کرد بۆ بەدواداچوون لە کێشە و گرفتەکانی پەنابەرانی عێراقی و ریگە چارەی گونجاو بۆ چۆنیەتی هاوکاریی هەردوو لا بۆ ناردنەوەیان بۆ وڵاتی عێراق".


وەزیری کۆچی عیراقی پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی هۆڵندە رایگەیاندبوو: "کە کیشە و گرفت لە عێراقدا زۆرە و پەنابەری عێراقی لە ولاتانی ئەوروپا ژمارەیان زۆرە و لەم کاتەدا عێراق ئامادەیی نییە کە ئەو رێژە زۆرەی پەنابەر وەرگریتەوە. عیراق لە وەزعیەتی ئیستایدا دەناڵێنێت بە دەستی پەنابەری ناوخۆیی کە چارەسەرکردنی زۆر قورسە بۆ عێراق".

هەر لە هەمان کۆبوونەودا وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی هۆڵندە دەڵێت: "لە نامەکەدا چەندین پێشنیارم خستۆتە بەردەم وەزیری کۆچی عێراقی بۆ ئەوەی ئەو پەنابەرانە بگەرێندرێنەوە و تا سێ مانگیتر وەڵامی حکومەتی هۆڵەندا بدەنەوە".


ناوەڕۆکی نامە پێشنیارکراوەکەی وەزیری کۆچی هۆڵەندە بۆ حکومەتی عێراقی لەم خاڵانەدا گەڵاڵەکراوە:


١- هۆڵەندا بڕی ٥،٥ ملیۆن ئیرۆی ئامادە دەکات بۆ یارمەتی دانی کێشەی پەنابەرانی ناوخۆی عیراق لە رێگای ئەو رێکخراوانەی بۆ بونیادنانەوە کاردەکەن دەخاتە گەڕ، بۆ ئەو پەنابەرانەی کە وەلامی (د)یان هەبووە، ئەمانەی لە سالی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٩ وەلامیان هەبووە و ئێستا لێیان وەرگیراوەتەوە.
٢- ئەو برەپارەیە لە بودجەی سالانەی هۆڵەندا دەردەچێت کە تەرخان کراوە بۆ یارمەتی و ئاوەدان کردنەوە ولاتان، حکومەتی عێراق دەبێ پلانی پیشوەخت بداتە هۆڵەندە کە چۆن پارەکە خەرج دەکەن.
٣- ئەو پەنابەرانەی کە ئێستا لە خویندنی باڵا دەخوێنن و دەستان پیێکردوە، بۆیان هەیە بمێننەوە تا خوێندنیان تەواو دەکەن، ئەوەش بۆ یارمەتیدانی حکومەتی عێراق.
٤- لە گروپی (٣ و ٤) هەموو ئەوانەی کە ساڵانە لە عیراقەوە دین بۆ خویندنی بالا بخوێنن لەهۆڵەندە، زۆرترینیان ٥٠ کەس بۆی هەیە.
٥- ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ بخوێنن یارمەتیان دەدری لە ڕووی مالییەوە.
٦- حکومەتی عێراق دەبێ لەگەل ولاتی هۆڵەندە کاربکات بۆ گەڕانەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ عێراق، لە هەنگاوی یەکەم هاوکاریکردنیان لەبارەی ئەوانەی کە ئارەزوومەندانە دەگەرێنەوە، گەر نا هەردوو لا کۆک بن لە سەر بەکارهینای هەموو ئامرازێک بۆ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران.
٧- بریارەکانی خالی ١ تا ٥ هۆڵەندە جێبەجییان دەکات بە مەرجێک خالی ٦ جێبەجی بکرێ.

هەروەها ئەو پەنابەرانەی کە پرۆسەی پەنابەرییان کۆتای پی هاتوە و کەیسەکانیان داخراوە پێمان باشە بەویستی خۆیان بگەرێنەوە گەرنا بەزۆر ڕەوانەی عیراقیان دەکەینەوە ئەمانە کە لە سالەکانی ٢٠٠٨ بەدواوە هاتوون بە زوتریین کات دەیان گەڕینینەوە بۆ عێراق.


شایەنی باسە لیرەدا نامەکە بەشێکی لابراوە، دیارە نهێنیەکە و بەدەستی ئێمە نەگەیشتوە و کوژێندراوەتەوە - ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن.


هەروەها لەپێشنیارەکاندا هاتوە: ئەو چادرانە دەبی لاببریین و پەنابەرەکان بچنە کەمپەکان تا بڕیاری چونەوەیان بۆ دەردەچێت، وەزیری عیراقی ماوە سێ مانگی هەیە کە لەگەڵ حکومەتەکەی مشاوەرە بکات وەلامی هۆڵەندە بدەنەوە بە وەی کە وەزیری هۆڵەندە لە مانگی نۆ دەچێت بۆ عێراق.
 

 

٣١\٧\٢٠١٢ - هۆڵەندە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک