په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٤\٢٠١٢

فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی دژ بە جینۆساید لە کوردستان

پشتیوانیی لە داواکاریی مانگرتووانی باکووری کوردستان دەکا.
 


ئەمڕۆ مانگرتنی ١٥٠٠ زیندانی سیاسی و سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری گەلی کورد لە باکوری کوردستان پێی ناوەتە ٤٨ رۆژی خۆیەوە، داواکاری مانگرتووان داواکاری ڕەوان و ھەمان ئەو مافانەن کە لە جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤدا ھاتووە و تورکیا بە فەرمی واژۆی لەسەر کردووە.


ئێمە وێڕای پشتیوانییمان لە سەرجەم داواکاری مانگرتووان، داواکارین تورکیا وەڵام بە داواکاری مانگرتووان بداتەوەو رەوشی مافی مرۆڤ چاک بکا.


لە ھەمان کاتدا داواکارین سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەوروپا تۆر بۆڕەن یاگلان دیدار لە گەڵ مانگرتوانی کورد ستراسبۆرگ ئەنجام بدات و پشتیوانی لە داخوازییەکانیان بکا، رێگا بگرێت مافی مرۆڤ بکرێت بە قوربانی سیاسەت.

 

فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی دژە جینۆساید لە کوردستان
کوردستان - ھەولێر
٣\٤\٢٠١٢

رێکخراوەکانی ئەندامی فیدراسیۆن:


١. کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە
٢. رێکخراوی فەژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
٣. ناوەندی رێگا بۆ پرسی ئەنفال و کیمیاباران - دوکان
٤. کۆمەڵەی زیندانیانی ئەنفالکراوانی کوردستان
٥. رێکخراوی ھەڵوێست بۆ داکۆکی لە قوربانیانی ئەنفال
٦. رێکخراوی شەھید ئارام
٧. رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
٨. سەنتەری ئەنفال یا بارزانیان
٩. رێکخراوی کیمیاباران و ئەنفالکراوانی بالیسان و دەوروبەری
١٠. رێکخراوی کار بۆ ئەنفال
١١. ناوەندی داکۆکیکردن لە زیان لێکەوتوان و ئاوەدانی پشدەر
١٢. رێکخراوی کارا بۆ داکۆکیکردن لە کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال
١٣. چاودێری کوردۆساید - چاک
١٤. رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
١٥. سەنتەری ئەنفال
١٦. سەنتەری ئەنفال - دھۆک
١٧. کۆمەڵەی داکۆکی لە قوربانیان و کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک